١٣\٩\٢٠١٧
بۆ پێشوازیی
منداڵانی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕەتیی.

عەلی حەمەڕەشید
له ڕاستیدا منداڵان كه تازه ده‌چنه قوتابخانه و له پۆلی یه‌كه‌می
بنه‌ڕه‌تی وه‌رده‌گیرێن ، زۆر ده‌مێكه له چاوه‌ڕوانیدان تا قوتابخانه
بكرێته‌وه و ئه‌وانیش وه‌كو خوشك و براكانیان بچن بۆ قوتابخانه . به‌ڵام
هاتنی ئه‌وان بۆ یه‌كه‌م جار بۆ خوێندن و بۆ قوتابخانه كارێكی ئاسان
نییه لای ئه‌وان و ی دایك و باوكیشیان و لای مامۆستاكانیش ، بۆیه
پێویسته به شێوه‌یه‌كی وا پێشوازی بكرێن كه ئه‌و خۆشی و ئاره‌زووه‌ی
كه هه‌یانه بۆ خوێندن و قوتابخانه په‌ره‌ی پێبدرێ و بگه‌شێته‌وه ،
نه‌ك وای لێ بكرێ كه قوتابخانه و خوێندن و مامۆستای له‌به‌ر چاو بكه‌وێت
، چونكه مناڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا و له‌و گۆڕانه‌ی كه به‌سه‌ر ژیانیدا
دێت له ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه ، پێویستی به‌وه هه‌یه كه به هێمنی
و خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه پێشوازی لێبكرێت له قوتابخانه دا و كه‌شێكی
وای بۆ بڕه‌خسێنرێت كه خۆی ڕۆژانه به ئاره‌زووی خۆی بێت بۆ
قوتابخانه ، نه‌ك دایك و باوكی به زۆر بیهێنن ، چونكه مناڵی وا هه‌یه
تا دوو هه‌فته زیاتریش هه‌ر دایكی یان باوكی له‌گه‌ڵ نه‌بێت نایه‌ت .
زۆر قوتابخانه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی كه قوتابخانه ده‌كرێته‌وه پۆلی یه‌كه‌كانیش
بانگ ده‌كه‌ن كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر له گۆڕه‌پانی قوتابخانه له‌به‌ر
گه‌رما ده‌مێنێته‌وه دوور له باوك و دایكی و زۆر جاریش قوتابیانی
پۆله‌كانی تر بێتاقه‌تیان ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا مامۆستایان وه‌كو
پێویست به ده‌میانه‌وه ناچن ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه
ئه‌و مناڵانه زۆر جار قوتابخانه‌یان له‌به‌ر چاو بكه‌وێت . من لێره‌دا
چه‌ند خاڵێك ده‌ست نیشان ده‌كه‌م كه وا باشه له گشت قوتابخانه‌یه‌كدا
كه قوتابی تازه‌ی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی وه‌رده‌گرن ئه‌نجامی بده‌ن
. هه‌رچه‌نده له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام به
داخه‌وه له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن:
١. باشتر وایه منداڵانی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی دوای چه‌ند ڕۆژێك له
كردنه‌وه‌ی قوتابخانه بێن ، نه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ی كه تازه قوتابخانه ده‌كرێته‌وه
، كه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر و ده‌نگه ده‌نگێكی زۆر هه‌یه و له هه‌مان
كاتیش‌دا مامۆستایان نایان په‌رژێته سه‌ر ئه‌وان وه‌كو پێویست.
٢. سازدانی ئاهه‌نگێكی بچوك بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه منداڵانی پۆلی یه‌كه‌م
دێن ، هه‌روه‌ها باشتر وایه كه دایك و باوكی له‌گه‌ڵدا بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر
قوتابخانه‌كه هۆڵی گه‌وره و جێگای هه‌بێت ، هه‌ردووكیانی له‌گه‌ڵدا
بێت باشتره.
٣. پێشوازی كردنیان له لایه‌ن منداڵانی پۆلی دووه‌مه‌وه كه ساڵی
پێشوو له پۆلی یه‌كه‌م بوون . ئه‌ویش ده‌توانرێت ده مناڵ له كوڕ و
كچ كه وریا و گونجاو بن بۆ ئه‌و كاره ..چه‌ند جوانه كه‌یه‌كی
گوڵێكیشیان پێ بێت یان شتێكی ساده‌ی منداڵانه كه هه‌ر مناڵ هات بیده‌نێ
.ئه‌وسا له هۆڵێكدا له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان دانیشن ، ئه‌گه‌ر هۆڵیش نه‌بوو
له پۆله‌كه‌ی خۆیاندا ، ئه‌و پۆله‌ی كه له ڕۆژانی داهاتوودا وانه‌ی
تێدا ده‌خوێنن . ئه‌وسا چه‌ن وتارێكی په‌روه‌رده‌یی كورت پێشكه‌ش بكرێت
كه تایبه‌ت بێت به كه‌س و كاری قوتابیان .. له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و
مامۆستایانی ئه‌لفبێ و مامۆستایانی تره‌وه ، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی چه‌ند
شیعر و گۆرانییه‌ك له‌لایه‌ن قوتابیانی پۆله‌كانی تره‌وه كه په‌یوه‌نی
به قوتابخانه و خوێندن و دایه و بابه و پاكوخاوێنییه‌وه هه‌بێت ،
وا باشه زۆری چالاكییه‌كان به قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌می ساڵی پێشوو ئه‌نجام
بدرێت . له‌گه‌ڵ شانۆگه‌رییه‌كی ساده و كه‌م ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناو
به‌ناو داوا له‌و مناڵانه بكرێت كه تازه هاتوون كه گۆرانی بڵێن ،
چونكه له ئێستادا زۆربه‌ی مناڵان چوونه باخچه‌ی ساوایان . خۆ ئه‌گه‌ر
شیرینی ( چكلێت ) دابه‌ش بكرێت جوانتر ده‌بێت ..دوای ئه‌وه‌ی كه
ڕێنمایی پێویست پێشكه‌ش كرا داوا له كه‌س و كاری قوتابیان بكرێت كه
ڕۆژی دواتر به جلوبه‌رگی قوتابخانه‌وه بیان نێرن بۆ قوتابخانه .
چونكه یه‌كه‌م ڕۆژ بۆ ئاهه‌نگ هاتوون . ئه‌وسا یه‌كه یه‌كه ناوی
منداڵه‌كان بخوێندرێته‌وه و لقه‌كه‌ی دیاری بكرێ ناوی مامۆستای ئه‌لفبێ
كه‌شی بوترێت و به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێت تا بیناسن و بۆ ڕۆژی دواتر
ئاسان بێت ڕیزكردن و كردنه پۆلیان ، دواتر له‌گه‌ڵ باوكی یان دایكی
بڕوته ده‌ره‌وه ، ئه‌وسا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر یان مامۆستایانی ئه‌لفبێ
و بیركارییه‌وه دیاری بچوكیان پێشكه‌ش بكرێت ، ئه‌گه‌ر شتێكی هه‌رزان
به‌هاش بێت زۆر كارێكی په‌سه‌ند و باش ده‌رده‌چێت ، كه‌ئه‌مه‌ش وا له‌و
منداڵانه ده‌كات كه به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه ئه‌و ڕۆژه قوتابخانه به‌جێبهێڵن
و بۆ ڕۆژی دواتر به دڵنیاییه‌وه به خۆشییه‌وه دێنه‌وه ، كه له
هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته ڕۆژێكی خۆش ، كه یادگارییه‌ك لای كه‌س و كاره‌كانیشیان
دروست ده‌كات و لای ئه‌وانیش ده‌بێته ده‌ستپێكی هه‌نگاونان به‌ره‌و
ژیانێكی نوێ ، به‌ره‌و قوتابخانه‌و خوێندن . چه‌ند خۆشیش ده‌بێت ئه‌گه‌ر
هه‌موو باوك و دایكێك هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانیش به دیارییه‌كی ساده و
بچوك له ماڵه‌وه به‌رده‌وامییان بدایه به‌و خۆشییه . بۆ ڕۆژانی
دواتریش كه هاتنه‌وه بۆ قوتابخانه ، مامۆستایانی ئه‌لفبێ ده‌توانن
هه‌ندێك زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی قوتابخانه پێ بڵێن و ئه‌و شوێنانه‌ی كه
پێویستن بیانبه‌ن تا بیانبینن ..من لێره‌دا چه‌ند شیعرێكی گونجاو و
ساده دیاری ده‌كه‌م كه له‌و ڕۆژه‌دا بوترێت ، ئیتر به‌گۆرانی بێت یان
به خوێندنه‌وه هه‌ر ، من دڵنیام ده‌بێته جێگای سه‌رنجی دایكان و
باوكان و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته مایه‌ی دڵخۆشی مناڵه‌كان …بۆ
قوتابخانه‌كه‌ش ده‌بێته كارێكی قه‌شه‌نگ ……………… ئه‌مه‌ش شیعره‌كانن.
پۆلی یه‌ك
ســه‌یری چه‌نده دڵخۆشم
خــــه‌نده‌م له‌سه‌ر لێوانه
چــونكه بووم به قوتابی
ده‌چــم بۆ قوتابخـــــــانه
* * *
له‌وێ ده‌چمه پۆلی یه‌ك
چــــالاك و وریــاو زیره‌ك
وه‌ك په‌پووله‌و گوڵی جوان
ســروود ده‌ڵێم بۆ ژیـــان
ڕۆژی پێشوازی
من كه ئێســــــتا له‌م پۆلــه‌م
ئێٍسـك ســــــــوك و بچكۆله‌م
ئه‌مساڵ هاتووم بۆ خوێندن
خوێندن پێویســـــــته بۆ من
یه‌كه‌م رۆژ زۆر خۆش‌بوو لام
هـــه‌ر كــــه پێشــــوازی كرام
دیارییه‌كیان پێ به‌خشـــــیم
بووه مایه‌ی دڵخــــۆشـــــــیم
یه‌كـــــــــــــه‌م رۆژم ئاوا بوو
دڵســـــــۆزم مامۆســــــتا بوو
بۆیه سه‌ركــــــــه‌وتوو دیارم
زۆر ئاســـــووده و به‌ختیارم
دارا
دارا لــه پۆلی یه‌كــــــــه
منداڵێكی زیره‌كــــــــه
پاك‌و خاوێن و جــــوانـه
كه دێت بۆ قوتابخـانــه
زۆر بێ ده‌نگ و وریــــایه
ئه‌و كاته‌ی له پۆلـــدایه
قسه له‌گه‌ڵ كه‌س ناكات
قسه بكـــــات تێ ناگات
ئێوه‌ش هــه‌ر وه‌كــــو دارا
جوان دانیشن لــــــه پۆلا
گوێ بگرن له مامۆســـــتا
هه‌تاكـــــــو زه‌نگ لێ ده‌دا
***********
پۆلی یه‌ك
كه مـــــامۆســــــتای ئـــه‌لفوبێ
بــۆ پۆله‌كــــــه‌ی ئێمـــــــــه دێ
به جــــــوانی دائـــــــــه‌نیشــین
به‌ملا و بـــــه‌و لادا ناچـــــــــین
ئه‌ویش له‌ســــه‌رخۆ و هـــێواش
ئـــــه‌ڵێت گــــوڵه‌كــــان رۆژباش
به‌ڕووی خـــۆش و پێكـــــــه‌نین
پێمان ئــــــــــه‌ڵێت ئافــــــه‌رین
***
له پۆلی یه‌كدام
ئه‌مســــــــاڵ له پۆلی یه‌كدام
وه‌ك گوڵێكی بۆنخۆش وام
دڵ پڕ له خۆزگـــه و هیوام
ئه‌م قوتابخانه جــــــــــــــوانه
خۆشـــــــــــترین جێگایه لام
***
ئه‌و مامۆســــــتانه‌ی له‌وێن
هه‌مـــــــوویانم خۆش ده‌وێن
گۆرانی خۆش خۆش ده‌ڵێم
بۆ مناڵانی هـــــــــــــــــــــاوڕێم
***
پۆلی یه‌كه‌م
مامۆســتا گیان ئه‌وا ئه‌مســـاڵ
منــــــی منداڵا
هـــــاتوومه‌ته پۆلی یـــه‌كــه‌م
وه‌ك گوڵی ئـاڵا
***
بــه هــێمــــنی تــۆ بمــــدوێنه
كــــــــاتی وانه
تـــــا خۆشتربێ لام خــــــوێندن و
قــــــــوتابخانه
***
چه‌نده خۆشــــــه له نــــــــاو پۆلا
وته‌ی شـــــــیرین
خــــــۆشه‌ویستی خـــــــۆت بنوێنی
به پێــــــــكه‌نین
***
خۆشترین ڕۆژ
ئــــه‌مڕۆ خــــۆشـــــترین ڕۆژه
لای ئێمه‌ی بچــــكــــــــــۆلانه
چـــونكه به دڵێكی خـــــــــۆش
ده‌چــــــین بۆ قــــــوتابخـــانه
* * *
وه‌ك په‌پووله وخونچه‌ی گـــوڵ
به‌خــــــــۆشی ودڵنیــــــــــــا یـــی
ئێمـــــــــــــه ده‌چـــــــــــــــــینه پۆلی
یه‌كــــــــــه‌می ســــــــــــــه‌ره‌تا یــی
* * *
چــــــــــونكه ته‌مــه‌نی ئێمه‌ی
نه‌شمیله وچـــالاك و جـــــــوان
بۆته شـــــــه‌ش ســـاڵی ته‌واو
خوایه چه‌ند خۆشــه دڵـــــمان
* * *
ده‌چــــــینه لای مـــــــامۆستای
وه‌ك دایه وبابه دڵســـــــــــــۆز
تا هێمن بمـــــــــــــــاندوێنێ
به خۆشـــــــه‌ویستی وبه ســـۆز
* * *
ئه‌وســــا ئێمه‌ش به یه‌ك ده‌نگ
هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ســـــــــتا
ده‌ڵێینه‌وه ســـــوپاس بـــــــــــــۆ
هه‌ســـــــتی به‌رزی مــــــامۆســــتا
ئه‌م هۆنراوانه ده‌توانرێت به كۆرس بوترێت و
مناڵانی پۆله‌كانی تر بۆیان بڵێن.
تێبینی: شیعره‌كان شـیعری خۆمن.
ماڵپەڕی
عەلی حەمەڕەشید
|