په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١٢\٢٠١٢

بۆ: رای گشتیی و جەماوەری شاری کفری.

بابەت: بەیاننامەی ناڕەزایی.

 


ئێمە وەکو رێکخراوی یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان/ کفری، ئاگاداری رای گشتی و پەروەردەی کفری دەکەینەوە، کەوا لە سەروبەندی روودانی کردەوەیەکی دزینی ئاڵتون لە ماڵێکی گەرەکی مامۆستایانی شاری کفری لە مانگی پێشوودا.

 

دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لە نەمانی ئاڵتون لە ماڵیاندا، ئاسایشی کفری دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، لێرەدا بە تۆمەتی ئەوەی دزی کردبێت و لە سەر پێشنیاری خاوەن ماڵ، قوتابی "یوسف مەهدی عەبدوڵا" دانیشتووی گەرەکی مامۆستایان و لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٧ لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی قوتابخانەی مەشخڵان دەستگیر دەکەن و دەبریتە ئاسایشی کفری و گەرمیان بۆ ماوەی ١٣ رۆژ لە زینداندا دەبێت بە تومەتی دزیکردن، بەڵام ئەوە سوودی نابێت چونکە ناوبراو بە ھیچ شێوەیەک ئاگاداری دزیکردنەکە نەبووە.

 

دواتر دەرکەوت کە دزینی ئاڵـتونەکە لە لایەن کەسانی دیکەوە ئەنجام دراوە، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی وردتر ئاڵتونەکە دوزرایەوە، ئێستا ئەو قوتابیە بە ھەموو شێوەیەک بێ تاوان دەرچوو لە مەسەلەی دزیکردنەکە لە رووی یاساییەوە و کۆمەڵایەتیشەوە، بەڵام جۆرێکی لە باری دەروونی خراپی بۆ دروست بووە تەنانەت لە لای نزیکترین کەس و ھاورێکانی بە چاوێکی دیکەوە تەماشای دەکرێت.

 

ئێمە وەکو رێکخراوێکی داکۆکیکار لە قوتابیان بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە کردەوانە دەکەین کە قوتابیەکە لە رووی کۆمەڵایەتیەوە تووشی گرفت بکرێت بۆ سەڵماندنی راستی دۆخێکی نەخوازارو، بۆیە داواکارین لە ھەموو لایەک بە تایبەتی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی کفری، کە ھەوڵ بدەن لە رێگەی گشتاندنی نووسراوێکی فەرمیەوە قوتابخانەی"مەشخڵانی کوڕان" بە پلەی یەکەم و دواتر قوتابخانەکانی دیکە ئاگادار بکەنەوە کە قوتابی ناوبراو پەیوەندی بە دزیکردنەوە نەبووە، ھەروەھا پێویستی لایەنی ئاسایشیش ھەنگاوی جدیی بھاوێژن بەرامبەر بە قوتابی ناوبراو و بە فەرمی نووسراوی داوای لێبوردنی بۆ رەوانە بکەن و لای خۆیانە بە شێوەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئاماژە بە ئەوە بکەن کە قوتابی ناوبراو لە سەر تۆمەتی پووچ دەستگیرکراوە، بە ئومیدی ئەوەی پێکەوە ھەوڵی گەراندنەوەی دۆخی سروشتی قوتابی ناوبراو بدەین.

 


یەکێتی گشتیی قوتابیانی کوردستان
١٦\
١٢\٢٠١٢ - کفری
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک