٥\٥\٢٠١١
بۆ رای گشتی
جیهانی.

وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
به‌ر
له ڕۆژێک له گوازتنهوهمان له که‌مپه‌که‌مان له نزیک ترێبیلی
سنووری عێراق و ئه‌رده‌نه‌وه بۆ که‌مپی ئه‌لوه‌لید له ڕێکه‌وتی
5/7/2009 و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندی
کۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران به
سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز دانیال ئه‌ندرس سه‌رۆکی پێشووی کۆمیساریا له
عێراق له سه‌ر چه‌ندین خاڵ و له‌وانه به‌ڵێن پێدانمان له لایه‌ن ئه‌و
سازمانه‌وه به ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتنی نوێ و
لێکۆڵینه‌وه‌ی پهروهندهکانمان و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه
ڕێگه‌چاره بۆ کێشه‌کانمان باس و گوتووێژمان کرد..
به‌ڵام پاش چه‌ند مانگێک تێپه‌ڕین به سه‌ر ڕۆشتنمان بۆ که‌مپی ئه‌لوه‌لید
و گوێ نه‌دانی سازمانی ی‌و ئن به به‌ڵێنه‌کانیان په‌نابه‌رانی کورد وه‌ک
ناڕه‌زایه‌تی بۆ ماوه‌ی 23 ڕۆژ له به‌رده‌م بنکه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه له
که‌مپه‌که‌دا مانگرتنی گشتییان ئه‌نجام دا.
ئێستاکه پاش تێپه‌ڕینی ساڵێک و 4 مانغ به سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌کانمان
له گه‌ڵ ی‌و ئن دا هیچ وڵامێکمان سه‌باره‌ت به پهروهندهکانمان له
لایه‌ن ی‌و ئن ه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که ماوه‌ی
6 ساڵ ده‌بێ ئێمه له خراپترین باروودۆخدا له‌م سه‌ر سنوورانه دهژینو
ی‌و ئن یش نه‌یتوانی چاره‌یه‌کمان بۆ بدۆزێته‌وه.
ئاکامی ئه‌م جه‌ند ساڵه‌ی مانه‌وه‌مان له‌م سنوورانه‌دا له لایه‌که‌وه
، نه‌زانین و هه‌ژاری و دوا که‌وتنی منداڵه‌کانمان له قوتابخانه و
ئازار و ده‌رده‌سه‌ری ئافره‌تان و به فیڕۆ چوونی قۆناخی زێڕینی ته‌مه‌نی
منداڵ و لاوهکانمانی لێ که‌وتۆته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خراپ
بوونی باری ده‌روونیمان.
ڕێکخراوی ی‌و ئن تا ئێستا هیچ ههنگاوێکی به کرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی
حه‌لێک بۆ کێشه‌ی ئێمه و ناردنمان بۆ وڵاتی سێهه‌م نه‌ناوه. به‌ڵێنه‌کانی
ڕێکخراوی ی‌و ئن ئه‌وه بوو که پاش ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵمانا
جارێکی دی ، به چه‌ند قۆناخ کار له سه‌ر په‌روه‌نده‌کان ده‌کرێت وه‌ک
له سه‌ره‌تادا کار کردن له سه‌ر ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی که نه‌خۆشینیان
هه‌یه و دواتر ئه‌وانه‌ی که که‌س و کاری زۆر نزیکیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه
هه‌یه و پاشانیش په‌روه‌نده سیاسییه‌کان ، به‌ڵام به داخه‌وه له
هیچ یه‌ک له‌و بوارانه‌دا تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکیان هه‌ڵنگرتووه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که نزیک دوو ساڵ به سه‌ر گواستنه‌وه‌مان بۆ که‌مپی
ئه‌لوه‌لید تێده‌په‌ڕێ و ئه‌وانیش له باتی ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی ئێمه بنه‌ن ، بێده‌نگییان له‌م بارودۆخه
ناله‌باره‌ی ئێمدا هه‌ڵبژاردووه.
به هۆی جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌وه تا دێ له عێراق
و ناوچه‌که‌دا دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌بێ و له به‌ر نه‌یار بوونیشمان له
گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا تووشی ده‌رده‌سه‌ری زیاتر له‌وه‌ی که ئێستا ده‌سته
و یه‌خه‌ین له گه‌ڵیدا ده‌بین.
باری ناوخۆی عێراق به گشتی باش نییه و تا دێش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوا
و به تایبه‌ت پاش کشانه‌وه و ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش شیمانه
ده‌کرێ که دۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر بڕوات.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی وڵاتانی دراوسێی
عێراق له کارووباری ناوخۆی عێراق و ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی ئاشکرای
ئێران له‌و بواره‌دا و هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌کی زۆر دۆستانه‌ی به‌رپرسانی
حکومه‌تی ئێستای عێراق و باڵاده‌ستانی ئێرانی ، ئه‌مه به شایه‌تی به‌رپرسانی
ئه‌مه‌ریکی و سیاسییه عێراقییه‌کان ، قسه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی که
عێراق به‌م شێوه‌یه شوێنێکی هێمن بۆ نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی نابێ...
بۆ ڕاستی ئه‌م قسانه و بۆ زانیین ده‌بێ بگوترێ که به‌رپرسانی عێراقی
له لێدوانه‌کانیاندا به ڕاشکاوی نه‌یارانی ئێران وه‌ک ڕێکخراوه‌ی
تیرۆریستی ناو ده‌به‌ن و بۆ نموونه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار
زیباری له کاتی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق ،پارتی
ژیانی ئازادی کوردستانی به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناو برد .هه‌روه‌ها
هێرش کردنه سه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف و شه‌هید کردنی چه‌ندین ئه‌ندامی
ڕێکخراوه‌ی موجاهیدین له ناو خاکی عێراقدا باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
که ئێمه وه‌ک نه‌یاری کۆماری ئیسلامی نه‌توانین له عێراق دابنیشین.
باس له‌وه ده‌کرێت که ئه‌یانه‌وێت که‌مپی ئه‌لوه‌لید بۆ یه‌کجاری
دابخه‌ن و ئه‌مه له کاتێکدایه که هیچ ڕێگه چاره‌یه‌کیشیان بۆ ئمه
نه‌دۆزیته‌وه. ئێمه له به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌مپی
ئه‌شره‌ف به سه‌رمانا دووپات نه‌بێته‌وه بڕیارمانداوه که له به‌رانبه‌ر
ده‌فته‌رت ڕێکخراوه‌ی ی‌و ئن مانگرتنی گشتی ڕابگه‌یه‌نین.
له کۆتاییدا داوا له کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی و ڕێکخراوه مرۆڤ
دۆسته کانی جیهان ده‌که‌ین که هه‌ر چی زووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه
چاره بۆ کێشه‌کانمان و ناردنمان بۆ وڵاتی سێهه‌م به ڕێگه‌یه‌کی ئاشتی
و له سه‌ر بنه‌مای ئازادی و ئاشتی و بنه‌ما ی ڕێزگرتن له بیر
وبۆچوونی سیاسی و ڕۆشنبیریمان ته‌داخول بکه‌ن ...
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن به‌و ئادره‌سانه‌ی خواره‌وه پیوه‌ندی بگرن:
Kurdish_refugees@yahoo.com
Face book: Kurdish Alwaleed camp
په‌نابه‌رانی
کورد له که‌مپی وه‌لید له سنووری عێراق - سوریا
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
|