په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٠

بۆردومان و بارزانى...مۆندیال و ماندێللا.


گۆران دوکانى  


وەک هەرچوارساڵ جارێک ئەمساڵیش مۆندیال خۆى کردەوە بە میوانى وەرزش دۆستانى سەرتاپاى جیهان وزۆرینەى وەرزش دۆستانى دونیاى بەخۆیەوە سەرقاڵکردو تاڕەدەیەکى بەرچاو چێژێکى خۆشى بەسەرانسەرى جیهان بەخشى (جودالە ئازارەکانى هاندەرانى ئەوهەڵبژاردانەى کەزۆرینەیان چاوەڕوانى ئەنجامى باشیان لێدەکرا،لێ پێچەوانەکەى دەرچوو)، ئەگەرچى خاڵە جیاوازەکانى مۆندیاڵى ئەمساڵ زۆربوون بەراورد بە مۆندیالەکانى ڕابردوو بەڵام لەهەموویان جوداتر ئەوەبوو بۆیەکەمینجار مۆندیاڵ لەیەکێک لەووڵاتانى کیشوەرى ئەفریقا بەڕێوەچوو کەئەویش ووڵاتى (ئەفریقاى باشوور)بوو.

لەسەروبەندى مۆندیالدا کەسایەتێکى ناودارى جیهان بەگشتى وکیشوەرى ئەفریقابەتایبەتى ئاوێتەبەو ڕوحیەتە پاکەى وەرزش خۆى کردەوە بەمیوانى دڵەکان، ئەویش ڕابەرو پەیامبەرى ئاشتى ودیموکراسی(نیڵسۆن ماندێلا)بوو، ئەو پیاوەى لەزیندانیشدا پەیامى ئاشتى ودیموکراسی بەڕووی جیهاندا دەوتەوە، ئەوپیاوەى دواى چەشتنى مەینەتى وئازارەکانى(27) ساڵ زیندانى کردن، بەئازادکردنى لەهەڵبژاردنێکدا بەسەرۆکى ووڵات هەڵبژێردراو، دواى تەواوبونى پۆستەکەى ئەگەرچى داواکاریەکانى میللەتەکەى ئەوەندە زۆربون لەئاست خۆکاندیدکردنەوەى بۆ خولێکیدیکەى سەرۆکى ووڵات گەیشتەئاستى ناڕەزایەتى، وەلێ ئەوسووربو لەسەر ئەوەى خۆى کاندیدنەکاتەوە وکورسیەکەى بۆکەسێکیدیکەى دواى خۆى جێبێڵێت.

گومان لەوەدانیە هەرکەسێک ژیاننامەى ئەم مرۆڤەئاشتى و دیموکراس خوازەى خوێندبێتەوە،یاخود کەمێک شارەزاى لەسەرژیانى هەبێت ،بێگومان ئەمساڵ لەگەڵ بیستنى ووشەى مۆندیاڵدا، ووشەى ماندێلاش ڕایچڵەکاندوە،هاوکات هیچ کوردێکى ئەم هەرێمەش نیە ئاواتەخواز نەبێت بەوەى ئەگەر وەک کورد خاوەن ماندێلایەکى هەمیشەیش نەبین ،ئەوابۆ تاکەیەک خولیش بێت خاوەن سەرۆک هەرێمێکى ماندێلائاسابین!، لێ وادیارە خوالەچارەى ئەم هەرێمە بەش مەینەتەى نەنوسیوە نەک سەرۆکێک بەڵکو تاکە بەرپرسێکى ماندێلائاساشى هەبێت!.

بێشک ئێستا کەسانێک هەن بارزانیمان وەک ماندێلاى کورد بۆ وێنادەکەن،بەڵام لێرەدا ڕاستى ودروستى ئەم باسەلێدەگەڕێین چونکەزۆرهەڵدەگرێت ،وەلێ سەرۆک ماندێلاکەى هەرێمەکەى ئێمەنەک هەرئامادەنیە تاکەخولێک پۆستى سەرۆکى هەرێم بگرێتەدەستوو پاشان کورسیەکەى بۆکەسانیترى دواى خۆى جێبێڵێت،بەڵکو تائاوابونى خۆرى تەمەنى شەڕى کورسی دەسەڵات دەکات و قیروبنێشت ئاسا لەتەوێڵى کورسیەکەى نابێتەوە وتەنانەت ئامادەنیە نەک کورسى سەرۆکایەتى هەرێمەکەى بەڵکو بۆتاکەیەک چرکەش کورسی سکرتێرى حیزبەکەشى جگەلەخۆى،یان هەرئەندامێکى بنەماڵەکەى بۆهیچ بەرپرسێکى دەرەوەى بنەماڵە بەجێبێڵێت!.

ئەوماندێلایەى کەئەمڕۆ وەک سمبولێکى مەزن لەسەرتاسەرى دنیادا تەماشادەکرێت بەحوکمى عەدالەتى ودادپەروەرى وحەکیمانەى تەنهایەک خولى پۆستى سەرۆکایەتى ووڵاتەکەى بوو،وەلێ ئەسەف سەرۆک ماندێلاکەى هەرێمەکەى ئێمە دواى نۆزدەساڵ گرتنەدەستى پۆستى سەرۆکوپێشەواودەمڕاستو بڕیاربەدەستى ئەم هەرێمە نەک نەیتوانى ببێتەسومبولێکى مەزنى جیهانى،لێ پشکی شێریشی لەوکارەنانیشتیمانیانەدا بەردەکەوێت کەلەماوەى ئەونۆزدەساڵەى حوکمڕانی ئەودا ڕویانداوە،ماندێلاکەى ئەوان ووڵاتەکەى لەئاستى هەژاری وبێسەروبەرى سیاسیەوەگەیاندە ئەوئاستەى کەڕووداوێکى مێژووى وەک میوانداریکردنى کاسی جیهانى تیادا ئەنجام بدرێت، وەلێ سەرۆک ماندێلاکەى ئێمە نەک نەیتوانى ڕووداوێکى مێژووى بۆمیللەتەکەى تۆماربکات بەڵکو بەدەیان سەفەرى دیبلۆماسی نەیتوانیوە گرژى سنوورەکانى هەرێمەکەى چارەسەربکات،ماندێلاکەى ئەوان لەڕووداوێکى گەورەى مێژووى ووڵاتەکەیدا بەشدارى کردنەوەى یاریەکانى کاسی جیهانى ناکاتو تەواوى دنیاومێدیاکان توشى شۆک دەکات لەکاتێکدا سەرۆکى ووڵات نیە تامەشغەڵەت ڕێگەى ئەوکەرنەڤاڵە مێژوویەى پێ نەدات،لێ سەرۆک ماندێلاکەى ئێمە بەشدارى دەیان ئاهەنگ وڤیستیڤاڵى هونەری دەکات و حەیرانى هەڵپەڕکێو گۆرانی وموزیکە،بەڵام تائەمڕۆلەهیچ ساڵیادێکى ئەنفال وهەڵەبجەى سومبولى نەتەوەکەیدائامادەنەبوە.

ئاخرخۆسەرۆک ماندێلاکەى ئەوان بەقەد سەرۆک ماندێلاکەى هەرێمەکەى ئێمە حوکمڕانى سەرۆکایەتى نەگرتەدەستو مۆنۆپۆلى ووڵاتى نەکردوو ڕۆژانە ناوى لەسەدان ڕاگەیاندنى حیزبەکەیدا نەکرایە سەردێڕى یەکەمین هەواڵى ڕۆژوو مانشێتى سەرەکى ڕۆژنامەو گۆڤارەکان،دواجا بوبەسومبولێکى مەزنى جیهانى،ئاخر ماندێلاکەى ئەوان تەنها شەش ساڵ،لەساڵى (1991-1997) سەرۆکى ووڵات بوو،کەچى ئەمڕۆ گەورەترین مەراسیمى جیهانى دەبێتەمیوانى ووڵاتەکەى،هەرێمەکەى ئێمەش مەگەرتەنها قودرەتى قادربزانێت وماندێلاکەشمان بێئاگایەلەوەى ئاخۆچ ئاشوبێکى سیاسی چاوەڕوانى دەکات،ماندێلاکەى ئەوان ئەمڕۆجوانترین تۆپی ئاشتى و دۆستایەتى کەتۆپەکانى مۆندیالە دەبنەمیوانی خاکونیشتیمانەکەى،ماندێلاکەى ئێمەش ڕێک لەسەروبەندى وادەى سەفەرەدیبلۆماسیەکانى بۆ ووڵاتانى بەرودراوسێ، کەچى تراژیدیاترین تۆپی جیهانى،ئەوتۆپانەى کەعەیامێکەمیللەتەکەى بەدەستیەوە دەناڵێنێت میواندارى خاکونیشتمانەکەى دەکەن وپاشانیش مێدیاکانى حیزب کۆڵێک مەکرەمەى سەفەرى دیبلۆماسی سەرۆک ماندێللاکەمان بەئاوارە گوند نشینەکان دەفرۆشێتەوە!.


ماڵپه‌ڕی گۆران دوکانی