٢۴\٣\٢٠١٠
بۆ رێگه‌گرتن له
کۆمه‌ڵکوژیی ئاینده.
تکایه له‌نزیکترین
ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکه‌ن و دان به دادگای تاوانی
نێونه‌ته‌وه‌ی بنێن
(ICC).
بۆ به‌رده‌م به‌ڕێزان:
سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ
پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ
وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ
له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه ڕووی داواکاریمان له ئێوه ده‌که‌ین و تکایه له‌نزیکترین
ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکه‌ن .
هه‌لوێست و بڕیاری ئه‌م دادگایه و سه‌باره‌ت به تاوانبارانی ژینۆساید
و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی بۆنمونه سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی سودان و
بریاری داگاییکردنی به‌هۆی ئه‌گه‌ری تاوانباریی له ژینۆسایدی دارفور
ئاماژه‌ی گونجاون به بوونی هه‌وڵی زیندوو بۆ پێش‌گرتن له ئەنجامدانی
ژینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بگرێت. واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە
و پشتیوانیکردن لە ICC و بڕیارەکانی، پشتیوانییە لە سەقامگیرکردنی
دادپەروەری نێونەتەوەیی لە جیهاندا .
پەیماننامەی ڕۆما که لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە، چه‌ند جارێک هه‌موارکراو
و لە ژولای 2002 وه ده‌ستی به‌کار کردووه. تا ئیستا 108 دەوڵەت په‌سندی
په‌یمانامه‌که و دادگاکه‌یان کردووه، هه روه ها 139 وڵات واژۆیان
لەسەر کردووە، سیستەمی نوێی جیهانی کە خۆی لە دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی
دەبینێتەوە، ئامرازێکی گرنگ و به‌هاداره بۆ ڕێگە گرتن لە ئەنجامدانی
تاوانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و بە سزا گەیاندنی بکەرانی.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌عێراقی نوێ‌دا تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانه‌کانی
دژ به‌مرۆڤایه‌تی دووباره‌نه‌بنه‌وه، پێویسته عێراق بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان به په‌یماننامه‌ی ڕۆماوه په‌یوه‌ست بێت.
بۆ بیرهینانه وه ى هه موو لایه ک ، عێراق له 15-2-2005 به‌و ڕێککه‌وتنه‌وه
په‌یوه‌ست بووه، به‌ڵام بێ هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک دوای دوو هه‌فته پاشه‌کشه‌ی
لێکردووه. بۆ دڵنیابوونی ئه‌مڕۆمان و وه‌چه‌کانی داهاتوومان تکایه به
ڕێککه‌وتننامه‌که په‌یوه‌ست ببنه وه .
لیره‌وه داوا له‌هه‌موو ئه‌و پارت و ریکخراو و کۆمه‌ڵانه ده‌که‌ین ،
که دژ به تاوان و ژینۆسایدن ، ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگمان بۆ ئه‌وه‌ی
کۆماری عیراقی فیدراڵیش په‌یماننامه‌ی رۆما واژۆ بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیا بین و ئه‌گه‌ر بریار وایه عیراقی داهاتوو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
و تاوانی کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلی و بارزانی و دوجه‌یل و سه‌رکووتی راپه‌رین
و .... تیدا دوباره نه‌بیته‌وه ، ئه‌وا پیویسته عیراق ده‌ست به‌جی
واژۆی په‌یمانامه‌ی رۆما بکات .
بۆ به شداریکرنى پارت و کۆمه‌ڵه‌و ریکخراو ناوه‌نده‌کان
:
kurdocide@hotmail.com
www.kurdocide.com
ناوى پارت و کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراو و ناوه‌نده
پشتیوانه‌کان:
1- بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی کوردستان - هۆڵه‌ندا
2- کومه له‌ى ڕوناکبیرىو گه شه پێدانى کۆمه لایه تى له که‌رکوک
3- گروپى کار بۆ ئه‌نفال
4- پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا
5- پارتی چه‌پی کوردستان
6- ڕێکخراوى ئاویزه بۆپه‌ره پێدانى ڕ‌ۆشنبیرى له که‌رکوک
7- ڕێکخراوى سه‌رده‌مى نوێ بۆ ڕاگه‌یاندن له که‌رکوک
8- مه لبه ندى رۆشنبیرى کوردى له زۆته رمیر- هۆله ندا
9- لاوانى کوردى سۆسیال دیموکرات- سوید
10- ناوه ندى کوردى له زوته رمیر - هوله ندا
11- کۆمه‌ڵه‌ى په‌رپێدانى تواناکانى لاوان...ناوه‌ندى که‌رکوک
12- سه‌نته‌رى لاوانى ئازاد له که‌رکوک
13- رێکخراوى گه‌شه‌پێدانى تواناکانى خوێندکاران له که‌رکوک
14- دامه‌زراوه‌ى ئازادى...بۆ گه‌شه‌پێدانى بیرى لاوان
15- کۆمه‌ڵه‌ى هاوکارانى برایه‌تى که‌رکوک
16- سه‌نته‌رى باوه‌گوڕگوڕ بۆ په‌ره‌پێدانى به‌هه‌ره‌کانى ژنان
17- دامه‌زراوه‌ى مرۆڤ...بۆ گه‌شه‌دان به بیرى تاک
18- ناوه‌ندى برایه‌تى...بۆ به دیموکراتیزه‌کردنى کۆمه‌ڵگا
19- سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى که‌لتوریی که‌رکوک
20- رێکخراوى خاک... پۆ په‌ره‌پێدانى دیموکراسى
21- ناوه‌ندى په‌یڤ...بۆ لاوانى میدیاکار
22- دامه‌زراوه‌ى خه‌ڵک... بۆ مناڵانى بێ سه‌رپه‌رشتیار
23- ناوه‌ندى هانا...بۆ لابردنى توندوتیژى دژى ژنان
24- کۆمه‌ڵه‌ى قه‌ڵا...بۆ گه‌شه‌دان به برایه‌تى
25- ناوه‌ندى هونه‌رى و رۆشنبیرى ئارابخا
26- یه‌کێتى لاوانى عێراقى نوى
27- مه‌ڵبه‌ندى به هاناوه چوونى به ساڵاچووان
28- کۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان
29- ناوه‌ندی کاری هاوبه‌شی ڕێکخراوه‌کانی گه‌رمیان "12 ڕێکخراوه "
30- کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نج و لاوی سه‌ربه‌خۆی لاوان
31- یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی له کوردستانی عێراق-لقی گه‌رمیان
32- د.نورى تاله بانى ، مامۆستاى قانون - ئه ندامى سه ربه خۆى
پەرلەمانی کوردستان
33- پارتی ڕزگاری کوردستان
______________________________
وینه یه ک بۆ :
سەرۆکایه تی هەرێمی کوردستان
ئه نجومه نى وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه نجومه نى تیشتمانى کوردستان
وزاره تى مافى مرۆف
وزاره تى کاروبارى شه هیدان و ئه نفاله کان
چاودێری کوردۆساید
www.chaknews.com
|