١\٨\٢٠١٤
بۆ ساڵڕۆژی کۆچی
شێرکۆ بێکه‌س.

قادر عەبدولسەمەد
وا هاته‌وه بۆ باخی شار، بۆ دوا جڤینی
ماڵئاوایی له ئازیزان، گه‌ڕایه‌وه بۆ زێدی حکایه‌ته‌کانی شه‌وانی
دایکی و به‌یانیانی خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی باوکی، واهاته‌وه...ئه‌مجاره‌یان
هه‌ر خۆی و هه‌گبه‌که‌ی شانی نیه، هه‌ر خۆی و جانتا ڕه‌شه‌که‌ی ده‌ستی
و چاویلکه‌که‌ی چاوی و دووکه‌ڵی جگه‌ری نیه، ئه‌مجاره‌یان ته‌نها و
بێکه‌س و ته‌نانه‌ت مناڵه سیا به‌خته بێ باوکه‌که‌ی ڕۆژانی جه‌ژن
نیه له ته‌نیشت دایکه کڵۆڵه‌که‌یه‌وه بگری بڵێ ( جه‌ژنانه‌م ئه‌وێ
دایه جه‌ژنانه، کراسی تازه و قۆنه‌ر و عانه)، له یاده‌وه‌ری ئه‌و
ڕۆژانه‌ی مناڵیدا (تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست)ه‌که‌ی ئه‌شکی خوێنین به‌سیمای غه‌مباری
یه‌ک به یه‌کی هۆنراوه‌کانی دا دێته‌خوار.
(که‌ژاوه‌ی گریان)ه‌که‌ی بۆ ئه‌م کۆچ و مه‌رگه دڵته‌زێنه ڕه‌شپۆشه
وه‌ک دایکی شه‌هیدانی وڵات، (دوو سرووده کێوی)ه‌که‌ی سه‌ر ئه‌و کێو
و شاخانه دوو به دوو به‌قژ ڕنین و سنگ کوتان و سه‌ر کوتان دێنه‌خوار
و هه‌ر هاوار و گریانیانه.
ئه‌بینم وا هه‌ڵۆکه‌ی (داستانی هه‌ڵۆی سوور) بۆ یه‌که‌م جار له
دیرۆکی نوسینه‌کانتدا لووتکه به‌رزه‌که‌ی جێهێشت له‌دوای که‌ژاوه‌ی
ته‌رمه‌که‌ته‌وه ئه‌ناڵێنێ و گه‌رمه‌شینیه‌تی، (ئاوێنه بچکۆله‌کان)
هه‌موو تێکڕا بوونه سکرینی گه‌ووره گه‌ووره‌ی سه‌ر شه‌قامی شاره‌کان
مه‌راسیمی پێشوازی و به‌خاک سپاردنی تۆ په‌خش ئه‌که‌ن.
له‌وێ له‌شاخ له‌ناو (که‌شکۆڵی پێشمه‌رگه)ش دا له‌گه‌ڵ گریان و هه‌نسکی
شمشاڵه‌که‌ی کاروانی شه‌هیدان کۆڕی شین و ماته‌م گه‌رمه، ئه‌مجاره‌یان
به‌فری سه‌ر (دابان) گڕ ناگرێت مه‌خابن ئه‌ویش ئه‌گری له‌گه‌ڵ باران و
داستانه‌کانی شاخ گوێیان گرتووه له (هه‌ژاری زاڵ) وا له ئیزگه‌که‌وه
به‌یاننامه‌ی پرسه‌داری دوای مه‌رگی تۆ ئه‌خوێنێته‌وه.
له‌م که‌رنه‌ڤاڵی به‌خاکسپاردن و ماڵئاوایی له تۆ شاعیر په‌پووله‌کانی
(ده‌ربه‌ندی په‌پووله) هه‌موو ده‌ربه‌نده‌کانی ژیانیان جێهێشت له‌گه‌ڵ
(نالی) و (حه‌بیبه) و بادی خۆش مرووردا وا که‌وتنه‌ڕێ بۆ باخی شار، له
تۆماری (خاچ و مار و ڕۆژمێری شاعیرێک) سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و
ڕۆژمێره بووه به دیرۆک و به‌رواری کات و ساتی کۆچ و مه‌رگی تۆ.
ئه‌مێستاکه بۆنێکی گه‌لێک نامۆ و ناوازه له‌گوڵه‌کانی (بۆننامه)که‌ت
دێت له‌گه‌ڵ بۆن کردنی هه‌ر یه‌کێک له‌و گوڵانه چاوه‌کانمان پڕ ئه‌بێت
له ئاو هێدی هێدی به‌سیمای غه‌مبارماندا دێته خوار، ببینن وا له‌و
بیابانانه‌ی خواره‌وه له ئه‌نفالستانی عروبه‌ی قه‌حطان و ده‌حام و حه‌مدانه‌وه
له (گۆڕستانی چراکان) 182 هه‌زار چرا له‌گه‌ڵ بیستنی کۆچی تۆ هه‌ستانه‌وه
به‌ده‌م ئێش و ئازاری جه‌سته‌و خه‌م و مه‌راقی ڕۆژی حه‌شری بیابانه‌وه
به‌ڕێ که‌وتن ئێواره‌ی پێش گه‌یشتنی که‌ژاوه‌ی ته‌رمه‌که‌ت ئه‌وانیش
گه‌یشته‌نه باخی شار کردیانه چراخان.
له‌م ساته‌دا که شیعر کۆستی که‌تووه به‌ده‌ست ڕوومه‌تی په‌یڤ و خه‌یاڵ
و وێنه و کێش و سه‌روای ئه‌ڕنێ ئاپۆرای شاعیران و شه‌یدایانی په‌یڤی
تۆ له‌مبه‌ر و له‌وبه‌ری ڕاسته شه‌قامه‌کان له ده‌روازه‌وه تا ئه‌گاته
باخی شار مات و مه‌لوول، غه‌مبار و دڵشکاو ڕاوستاون خۆت واته‌نی (له
پۆپه‌وه تا به‌ری پێ) خه‌م و گریانیان لێ ئه‌تکێ..هه‌موو تێکڕا به‌بێده‌نگی
ڕاوستاون وێنه‌ی تۆ له‌سه‌ر سنگیانه، وێنه‌ی تۆ له‌سه‌ر دڵیانه
ده‌ستێکان به‌رز کردۆته‌وه بۆ دوا ماڵئاوایی و به‌ده‌سته‌که‌یتریان
ئه‌م دیوانه شیعریانه‌یان به‌رزکردۆته‌وه (کازیوه، کاوه‌ی ئاسنگه‌ر،
ئاسک، ڕووبار، من تینووێتیم به‌گڕ ئه‌شکێ، ئافات، خۆم...ئه‌و کاته‌ی
باڵنده بووم، ئێوه به خۆشه‌ویستیم ئه‌سپێرن، کورسی، له گووڵه‌وه
هه‌تا سووتوو، سرووده به‌ردینه‌کان، زێ و زنه، ملوانکه، پایزه
میوان).
ئه‌مێستاکه له‌م تاراوگه پڕ له حه‌سره‌ته‌ی غوربه‌ته‌وه به‌م
چاوانه‌م ئه‌بینم ئه‌و کچه‌ی دیوانی (ئێستا کچێک...نیشتمانمه) ڕه‌شپۆش
سه‌ر و قژ شێواو به‌هه‌ردوو ده‌ستی وه‌ک ده‌ڤی ده‌روێش سنگی ئه‌کوتێ ئه‌گری
و ئه‌ناڵێ و گه‌رمه‌شینیه‌تی..که‌تۆته‌ڕێ بۆ باخی شار به‌ده‌م شیوه‌ن و
گریانی ڕێگاوه تاوێک بۆ کۆچی تۆ ئه‌گری و تاوێکیش بۆ ئه‌و نیشتمانه‌ی
دوای ئازادی ڕۆژانه به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه به‌ش به‌ش و هه‌رزان
فرۆش ئه‌کرێت.
له‌به‌رده‌م دروازه‌ی باخی شاردا مردن گه‌یشت فریای ماڵئاویی کردن نه‌که‌وتی
بۆ یه‌کجاری چوویته ئامێزی خۆشه‌ویستی خاک و ڕۆیشتی بۆ سه‌فه‌رێکی ئه‌به‌دی،
له‌دوای کۆچ و سه‌فه‌رت پایزه وه‌رزی هۆنراوه، گه‌ڵاڕیزانه له
دیوانی شیعر و قه‌سیده چ پایزێک و چ وه‌رزی خه‌زان و نه‌هاتی چ
ساڵێکی شوومی شاری ڕۆشنبیری بوو ساڵی پار گه‌ڵای ته‌مه‌نی تۆی شاعیر
و باڵابه‌رزی شانۆکار، دڵ‌پاکی هونه‌رمه‌ند، نێرگزی سترانبێژی بێ ئه‌نوا
و مه‌ینه‌تباری شار له وه‌رزێکدا پێکه‌وه وا زه‌رد ببن و هه‌ڵبوه‌رێن.
تۆ ئێستا نه‌ته‌نهایت و نه‌بێکه‌سی له باخی شار.... ڕۆژانه خه‌ڵکی
دێنه لات، ڕۆژانه کچ و کوڕی عاشق له‌ژێر داره‌کانی ته‌نیشت گۆڕه‌که‌ت
ژوان ئه‌گرن، له‌به‌ر چاوی تۆدا ئاوێزانی یه‌کدی ئه‌بن، ماچ یه‌کتری ئه‌که‌ن
گوڵی سووری ڤه‌له‌نتاین له‌سه‌ر گڵکۆت دائه‌نێن و ئه‌ڕۆنه‌وه، ئه‌ڵێن
ئێستا باخی شار ڕه‌نگ و بۆنی شیعری گرتووه، قه‌د و لقی دره‌خته‌کان
بۆته باڵای به‌رزی شیعر، گه‌ڵاکانیشیان بوونه‌ته حه‌رف و په‌یڤی
هۆنراوه، چراخانێکه شه‌وانه شیعر شه‌وکۆڕی تیادا ئه‌به‌ستێ و هه‌واری
نوێ لێ هه‌ڵداوه، به‌یانیانیش پۆلێک نه‌وره‌سی به‌فرین له‌ئاسمانی ئه‌و
باخه‌دا ئه‌سووڕێنه‌وه‌و هه‌ریه‌که‌و دیوانێکی شیعری تۆی پێیه
به‌ده‌نگێکی جودا له‌وانی تر کۆپله شیعرێکت ئه‌خوێنێته‌وه، ئه‌م ده‌نگه
ناوازانه‌و ئه‌م وێنه شیعریانه تێکه‌ڵ و ئاوێته‌ی یه‌ک بوون خه‌ڵکی
شاریان سه‌رسام و مه‌ست کردووه.
هه‌ن زۆر له‌وه زیاتر ئه‌ڕۆن ئه‌ڵێن شه‌وانه دره‌نگان له ده‌یجووری
بێ ده‌نگ و ئارامی باخه‌که‌دا که‌سێکی سپی پۆش ئه‌بینن نورانی وه‌ک مه‌حوی،
ڕیشی له ڕیشی نالی ئه‌چێ، سیمای له مه‌وله‌وی، باڵای وه‌ک قانع،
گۆچانه‌که‌ی پیره‌مێردی به‌ده‌سته‌وه‌یه، سداره‌که‌ی بێکه‌سی باوک له‌سه‌ریه‌تی،
زامی گولله‌بارانی ساڵی ٦٣ به‌سه‌رتاپای جه‌سته‌وه‌یه‌تی، وه‌ک پیاوه
ئازیز مه‌رده‌که‌ی ناو هه‌ڵه‌بجه ڕه‌ینکۆته‌که‌ی به‌سه‌ر شانیه‌وه‌یه‌تی
ئه‌گری و به‌ئه‌ژنۆکانی ئه‌کێشێ، له‌و ناوه‌دا سه‌راسیمه ئه‌ڕوات و دێ،
جار جار له‌سه‌ر گۆڕکه‌ت ئه‌وه‌ستێ، به ده‌سه‌سڕه‌که‌ی باخه‌ڵێ
فرمێسکی چاوانی ئه‌سرێ، نه‌ک جارێک هه‌زاران جار به‌ده‌نگ و سۆزی مقامی
سه‌فه‌ری (چالاك) و (دیلان)ه‌وه تۆی میوانی ناوازه‌ی باخ ئه‌لاوێنێته‌وه
ئه‌ڵێ:
به‌بێ به‌زمی حوزووری شیعری تۆ
حه‌رامم کردوه له‌خۆم هۆنراوه
نه‌وه‌ک بشکێ به نه‌شئه‌ی شیعر
خوماری شیعری شێرکۆیی
له شیعرستانه‌که‌ی مندا هه‌تا ئێستا شیعر ڕۆیه
که که‌س نیه پێم بڵێ بۆ وا زوو شێرکۆ ڕۆیی.
___________________________
تێبینیی:
• له‌کۆتایی
ئه‌م نوسینه‌دا جۆره‌تێکه‌ڵاو بوونێک له‌گه‌ڵ شیعرێکی (مه‌حوی)دا هه‌یه
بێ خواستی خۆم کۆچی بێکه‌س ئه‌م تێکه‌ڵاو بوونه‌وی سه‌پاند.
• به‌شێکی
ئه‌م نوسینه پار له‌گه‌ڵ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی بێکه‌سدا بڵاوبۆوه
به‌ڵام زۆر به‌په‌له‌و ناته‌واو بوو ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ زیاد کردنی چه‌ند
په‌ره‌گرافێک حه‌زم کرد بۆ ساڵڕۆژه‌که‌ی بڵاوی بکه‌مه‌وه.
ماڵپەڕی قادر
عەبدولسەمەد
|