٣\١\٢٠١٥
بۆ سەرپەلی
شەهیدانی قەڵەم ''بەکر عەلی''.*

وشەجاڕ
"ئهو
شهوانهی له پرچی تۆ رهشترن"(١)
وهکو ئێستای
سلێمانی: ئهبوبهکر گیان
گوللهی خهساو،
چهکیخوێڕی
"دواژینە"ی دز
-
تف له چاره
و له ناو
چاوی "جهبهشێعا" و "سالهدۆم" و...
-
تف له چاره
و لهناو
چاوی
"کهژە"کانی بن
دەوار و...
-
جهبهی ههوساری
مل "ئاغا"ی!!
-
جهبهی لهوچهی دەمی
"قاغا"ی!
-
له کورد؟وسـتـ...ـا. نـ...ی
زهبهنا
٥٠؟ مهتر؟!... خا؟!...ک؟!!!
خا...ن..و. یان پێت!!
ڕەوا نهدی!
٤٠ و ...٨ی
بۆ دزهکان
بـ؟ـه؟شـ؟ـهکه؟!ی؟ تۆ؟!!
بهشهکهی تۆیشیان
کرد به
٢.
_________________________
•
بەکر عەلی
خۆشەویستترین شاعیر و ئێسکسوکترین مرۆڤ بوو. شاعیرێکی بە
تەواو مانا مرۆڤ! گەرچی تەنیا یەک
جار و لە سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی
کوردستان بینیم، بەڵام ئێستاش دەنگی لە گوێمدا ئەزرینگێتەوە و بەردەوام
لەبەرخۆمەوە دەیڵێمەوە: "با شەقامەکان بە گوڵ سور بکەین نەک بە خوێن"!(٢)
کەم کەس توانیویانە سەرنجی تاقە شیعرێکم ڕاکێشن بەڵام بەکر هێندە ئازیز
بوو و هێندە مرۆڤانە شەهید بوو کە سێ شیعری منی تاپۆ کرد بۆ خۆی. بەکر
تاکەکەس نەبوو! بەکر گیانی هەژارانی حامییە و سلێمانی و هەمو کوردستان
بوو! بەکر نیگارێکی نەخشێندراوی هەژاران و ئەویندارانی جیهان بوو!
بەکر! بەتەنیا خۆی، قەندیلێکی خوێنگەرم بوو.
بەکر! "عەبدولخالق"ێکی تر بوو!
دڵنیام مێژویش وەک من بە ئازیزترین شاعیری دادەنێت!
ئەم شیعرە یەک لەو شیعرانەی منە کە پێشکەشی شەهید بەکر کراون.
_________________________
١-
ئەو دێڕە هی شەهید "بەکر عەلی"یە.
٢-
ئەو دێرە سەرەتای شیعرێکی شەهید "بەکر"ە. هەرچەن ئێستاش هەر دەبینرێت
بەڵام بەتایبەت لە چەن ساڵی پاش ڕاپەڕینی باشوری کوردستان زۆر دەبینرا
کە ئەگەر پیاوێک داوای خۆشەویستیی لە کچێک بکردایەت و وەڵامی نەرێی
بدایەتەوە، دەیکوشت. بەکر ئەو شیعرەی بۆ ئەوانە نووسیبوو
و یەکەم جاریش ئەو بوو باسی هەبوونی ئەو تاوانە قیزەونەی بۆمان کرد.
_________________________
*
لە دیوانی
نەفرەت
١
-
١٩٩٧.
ماڵپهڕی
وشەجاڕ
|