٢٦\٣\٢٠١٠
بۆشایی سیاسی له
دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.
جه‌مال کۆشش
له په‌یوه‌ند به ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کانه‌وه: بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراقی له 3.7.2010
له‌لایه‌ن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقه‌وه، پێناچێ هیچ گرێیه‌کی
سیاسی و تیۆری و پراکتیکیی چاره‌سه‌ر کردبێ که ئه‌م حیزبه وه‌ک
ئه‌رکێکی ناسراو ده‌بێ ئه‌نجامیان بدا. له‌راستیدا ده‌توانین بڵێین
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق له‌گه‌ڵ مێژوویی‌ترین قه‌یرانی سیاسی
به‌ره‌وڕووه که هه‌ر چه‌ندیش بیشارێته‌وه.. ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی
(عومه‌ری خه‌تات) نێوی لێنا ((مه‌رگی حیزب له‌سه‌ر به‌ردی بایکۆت))..
بایکۆتکردن، پرۆسه‌ی پووکانه‌وه‌ی حیزبی په‌له‌تر کرد، نیشانی‌دا که
ناتوانێت وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی سیاسی چینایه‌تی له نێو
کێشمه‌کێشه‌کاندا، گه‌شه به کۆمۆنیزم بدا. نه‌هاتنه‌ده‌ستی حیزب بۆ
ئه‌م ئه‌رکه، هه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌کی دلخۆشکه‌ر بۆ خارابوونی حیزب و
به‌هێزبوونی کزتر کرد. چاڵیک و بۆشاییه‌کی سیاسی گه‌وره له‌پڕ و
له‌به‌رده‌م لووتی په‌یدا بووه که بواری تێپه‌ڕین به ته‌نیشتیه‌وه
زۆر به‌رته‌نگه.
هه‌رچه‌ند نادروستی سیاسه‌تی بایکۆتکردن و ڕه‌خنه‌گرتن له‌م تاکتیکه
به‌مانای فراوانی ئه‌م گوته‌یه ، نا‌توانیت ئامانجی سه‌ره‌کی ره‌خنه‌ی
مارکسیستی له حیزب به‌رجه‌سته بکات، به‌ڵام ده‌توانیت قورسایی چه‌پی
کلاسیکیی و هه‌راسازکه‌ر له نێو ئه‌م حیزبه‌دا بۆ به‌رجه‌سته بکات
که په‌کی سیاسه‌تی کۆمۆنیستی خستووه. ئه‌م حیزبه له‌م چه‌ند
ساڵه‌دا له‌گه‌ل چه‌ندین کێشه‌دا رووبه‌ڕوو بۆته‌وه و خولیا سیاسی و
چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئالته‌رناتیفی خۆیان داوه ، به‌ڵام
له کۆتاییدا به ئیداری و ر ێکه‌وتنه‌کان وپاراستنی هه‌لومه‌رجی
یه‌کپارچه‌یی حیزبیان هیشتۆته‌وه. ئه‌مه‌ش به بۆچوونی من نه
مارکسیستییه و نه ڕێگای دروسته بۆ گه‌شه‌ی حیزب و کێشمه‌کێشه‌کانی
نێوی. پێکه‌وه ژیان له هه‌مان پێکهاته‌ی سیاسی‌دا، به‌م پراتیک و
سیاساتانه‌وه، مه‌ترسی پووکانه‌وه‌ی و له‌نێوچوونی یه‌کجارییه.
ئه‌گه‌ر به‌شداریکردنی حیزب له هه‌لبژاردنه‌کاندا ده‌رفه‌تیک بوو بۆ
به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی مارکسیستی له ده‌سه‌لات و له‌پرۆسه‌ی
شکل‌گیری ده‌سه‌لات و له ده‌وله‌ت و له په‌رله‌مان و له دیموکراسی
له هه‌لومه‌رجی مادیی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی
میتۆدی مارکس له پرۆسه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و له ره‌خنه‌ی
شۆڕشگیرانه‌ی کرێکاریی، له خۆناساندمان و پرۆژه و به‌رنامه و
سیاسه‌تمان، له نزیکبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری کریکاران و لاوان
...هتد هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕه‌خنه‌یه په‌یوه‌ندیی قووڵی نییه به ته‌نها
به رۆڵی هه‌لبژاردن و به کاری په‌رله‌مانییه‌وه و به ته‌نها به‌م
لایه‌نه‌شه‌وه قه‌تیس نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه
ئاماده‌نه‌بوونه بۆ دووباره پێناسه‌کردنه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی
تاکتیکی یان وه‌ک مه‌سه‌له‌ی شیوازی کار لێکبدرینه‌وه. وه‌ک
مه‌سه‌له‌کانی پێشوو.
له کۆمۆنیسته‌کان ده‌خوازی، پیداچوونه‌وه‌یه‌کی راشکاوانه به
ته‌واوی مه‌سه‌له‌کاندا بکه‌نه‌وه. بێ‌ئومێدیی و بێ‌هیوایی ته‌واوی
هه‌لسوراوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی داگرتووه. نه خه‌باتی چینایه‌تی
له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌لگای عێراقه، نه مارکسیزم میتۆدیکی هێنده‌ه
سه‌قه‌ته که ته‌نها به‌خۆداچوونه‌وه ده‌ستکه‌وته هزرییه‌کانمان بێ،
نه چینی کریکار له عێراق و جیهاندا هێنده ساردوسڕ و شکستخواردوو و
بێ‌کاریگه‌ره له سه‌ر کۆمه‌ڵگا. مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندیی قووڵی به
خۆمانه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندیی به بوونی چینایه‌تی و به واتا
ریشه‌داره‌کانی شۆڕشی سۆشیالیستیه‌وه هه‌یه.
خۆئاماده‌کردن بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی، پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، له هه‌لسورانی شانه‌ی گه‌ره‌کیکه‌وه تا کارکردن
له نیو مۆرال و فه‌رهه‌نگ و نه‌ریته‌کاندا. له به‌گژداچوونه‌وه‌ی
تیۆری و سیاسی به ئاسۆ و فه‌لسه‌فه و بیروباوه‌ره‌کانی زاڵ به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگادا، تا شه‌ڕ له‌گه‌ل سوپا و ده‌وله‌ت و حیزبه‌کاندا. گیانی
زیندووی ئه‌م شۆڕشه، حیزبیکی سیاسی راشکاوی کریکاریی و سۆشیالیستیه
که بتوانیت داینه‌مۆ و رابه‌ری ئه‌م شۆڕشه بێ. بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی
سیاسی ئێمه ئه‌مه‌یه که پێویسته به زووترین کات پڕی بکه‌ینه‌وه.
کۆمۆنیسته‌کانی عێراق، هیوایه‌کی گه‌وره‌یان به حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق هه‌بوو، به‌ڵام به داخه‌وه که پێویسته ڕێگایه‌کی دی
هه‌ڵبژێرین. ڕه‌نگه بڵیین، مه‌سه‌له‌ی شۆرشی کۆمه‌لایه‌تی سۆشیالیستی
و حیزب دامه‌زراندن که‌ی له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوێستی تاکتیکی
کۆمۆنیسته‌کانه‌وه ده‌رده‌کێشرێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵین که مه‌سه‌له‌ی
کۆمه‌لایه‌تیبوونه‌وه‌ی حیزب بۆ ده‌بێ به به‌شداری له
هه‌ڵبژاردنه‌وه گرێ بخوا.
ڕه‌خنه‌ی من له نه‌مانی حیزب و شۆڕشی سۆشیالیستیه له به‌رنامه و
پراکتیکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا، حیزب به واتای قه‌واره‌ی
پراتیکیکی گونجاو و هۆشیارانه‌ی و ئامانجدار و ئاراسته‌کراو، نه‌ک وه‌ک
په‌یامێکی پیرۆز و پاک و بێ‌خه‌وش و کۆمه‌ڵیک دروشمی زرنگانه‌وه
به‌ڵکه به واتای واقعی ته‌جه‌سومی خه‌باتیکی رۆژانه و هه‌تا هه‌ندێ
جار لۆکالیش . به‌ڵام له‌گه‌ڵ بایکۆتکردندا و فه‌رامۆشییه‌کی سیاسی به
ته‌واوی ئه‌م بۆشاییه سیاسیه له نیشتنه‌وه‌ی هه‌راکه‌دا
ده‌رکه‌وته‌وه. به هه‌مان شێوه‌ش مه‌سه‌له‌که بۆ
کۆمه‌ڵایه‌تییبوونه‌وه نییه، نه‌خێر کۆمه‌ڵایه‌تیبوونه‌وه‌ی
کۆمۆنیسته‌کان له‌م ڕێگایه‌وه ته‌نانه‌ت مه‌ترسیداره بۆ په‌لاماری
بۆرژوازی. به‌ڵکه هه‌لسوڕانه به پرۆژه‌ی تایبه‌ت و به به‌خشینی
هیزی تایبه‌ت به کادر و هه‌لسوراوانی له سه‌رجه‌م پرۆژه‌کاندا،
له‌هه‌مان ئاراسته‌شدا مه‌سه‌له‌که خویندنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵومه‌رجی
سیاسی تایبه‌ت و راپه‌راندنی ئه‌رکه‌کانی رابه‌ریی و دوانه‌که‌وتن له
پرۆسه‌یه‌کی سیاسی که خه‌ریکه بۆرژوازی سازی ده‌داته‌وه و هه‌وڵ
بده‌ی ڕێگری واقعی پێکبهێنی بۆ ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی به‌گوێره‌ی کێشی
خۆت. به‌ڵام کاتیک ناکۆکیی نیوخۆیی تا راده‌ی په‌ککخستنی پرۆژه‌کانی
حیزب له مه‌سه‌له‌ی هه‌لبژاردندا، شاردنه‌وه‌ی ئه‌م واقعیاته به
ماسکی تر، گه‌وره‌ترین گورزی کوشنده بوو که ده‌توانرا بوه‌شێنرێ.
هه‌ڕچه‌ند هاوڕی موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د له ووتاری ((.انتخابات آذار
2010سیناریو البدائل البرجوازیة الاسلامیة
والقومیة فی العراق و موقعنا فی التحولات السیاسیة) که له‌ژماره‌ی
289 ی (شیوعی عمالی) له
6.3.2010دا بلاوکراوه‌ته‌وه))هه‌وڵی داوه
فریای ئه‌م بۆشاییه سیاسیه بکه‌وێت و پرۆژه‌ی سیاسه‌تێکی نوێ بۆسه‌ر
پێخستنه‌وه و رێکخستنه‌وه‌ی حیزب و دانی نه‌خشه و پرۆژه به حیزب
له‌م سه‌ره‌گێژه‌یه ده‌ریچێته‌وه، به‌ڵام کرده‌وه‌ی حیزب له‌م
زیگزاکه‌دا به ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی بێده‌ستکه‌وت کردووه.
مه‌سه‌له‌که به ته‌واوی په‌یوه‌ندیی به سه‌رسه‌ختی چه‌پی کلاسیکیی و
نا کریکاریی و سه‌رپێیی و هه‌راسازکه‌ر و که‌مپین سازییه‌وه هه‌یه.
سۆشیالیزمی کرێکاریی له‌وپه‌ڕی سه‌رلێشوایشیدا، هه‌قیقه‌ت ئه‌مه
هه‌ژموونه سیاسی و حیزبیه‌که‌ی نییه. ئه‌م سۆشیالیزمه نییه که
به‌ری به‌به‌ربه‌ریه‌تی بۆرژوازی گرتووه.
هه‌ر حیزبێک نه‌توانێ ستراتیژی سیاسی خۆی له نێو دڵی توانسته‌کاندا
گه‌شه‌پێبدا، هه‌ر حیزبێک حیساب بۆ قورسایی سیاسی و پێکهاته‌ی خۆی
نه‌کا، لیکدانه‌وه‌ی کۆنکریتیی بۆ هه‌ڵومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و
ئابووریی و رۆشنبیریی کۆمه‌ڵگا نه‌بێ، حیزبێک نه‌توانێ پارسه‌نگی خۆی
له نێو جووڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا ببینێ و به به‌رده‌وامی هه‌وڵنه‌دات
ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی که هه‌رچه‌ند گرنگیش نه‌بن بپاریزێ، حیزبێک که
به تایبه‌ت رابه‌رییه‌که‌ی خۆی ئاماده نه‌کا بۆ دابینکردنی
پیداویستییه‌کانی شۆڕش. حیزبێک که کۆنفرانس و کۆنگره‌کانی نه‌ک له
روانگه‌ی ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌کان و پێشهاته‌کانه‌وه، به‌ڵکه به گوڕاح
و ئیراده و تێروانینی چه‌ند که‌سێکه‌وه په‌یوه‌ند بخوا. حیزبێک که
ئه‌ندام و کادیر و لایه‌نگرانی بۆ گرنگ نییه، .... ئه‌و حیزبه ده‌بێ
بوه‌ستێنرێت و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و سه‌رله‌نوێ
دابمه‌زرێندرێته‌وه ...
Jamal-hasan@hotmail.com
|