١٢\٧\٢٠١٥
بۆ تەنگیسەر.

سەباح تاھیر
دیسان تەنکە
ردێنێک دادەنێم
تەزبیحێکی قەزوان دەگرمە دەست
کاسکێتێکیش لەسەر دەکەم
بە ئەستێرەی سوورەوە
بۆ تەنگیسەر دەکەومەڕێ
شەکەت ماندوو
ئارەقەی ...... تک تک دەڕێژم
لە فرمێسکی ئەم ژنە رەشپۆشە
دۆش دادەمێنم
عەجەب بۆچی ئەوھا سوورە
گڵکۆی ئارام رادەھەژێنم
ھاوار دەکەم
ئارام ھەستە، ھەستە ئارام
پێویستییمان بە شاسوارێکە
بۆ تاودانی ئا ئەم ئەسپە
تا بەم ھەورازە سەختە
ھەڵ........
١٠\٧\٢٠١٥
ماڵپهڕی
سەباح تاهیر
|