په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٨\٢٠١٢

    بۆ تۆ کە شایەنی کوشتن نەبووی!


هێرش یاسین

لەم شارە دا تەنیا من و شیعر و نیگار نەکوژراوین
کتێبەکان، ژنێک رۆژانی تەنیایی پێ سوتاند
کاغەزەکانی خستە رووباری حەزی پیاوێک..

دار و بەرد
هێدی
هێدی
لەبەر ئابڕووی دوعا
توانەوە و بوون بە خۆڵەمێش
ئازاری ژنێک لەگەڵ خۆی بردی فرێیدایە ناو زەڵکاوەکان....

پێژەکانی عشق ڕوەو خوارەوە دەڕۆن
بۆ لای بیرەوەرییەکانی پۆستالی بۆگەنی جەهل
بۆ لای نەزانیی سەردەمی بەفر
بۆ لای پیاو
بۆ لای مەلا
هەتا بۆ لای ئەو ژنانەی بە دەستی خۆیان سوتاند
دەڕوا بۆ لای پیاوێک ژن دەکوژێت و
خۆی دەکاتە پاڵەوانی فیردۆس
تەمەنی پەپوولەیەک کە رووەو باخەکانی شازدەی لویس دەڕۆیشت
کردە دیاری ئەقلی بۆگەن و حەزی پیاوێک
تا: خۆی پاک بکاتەوە
ئێوە فێرن گوڵ بسوتێنن
فێرن بای جەهڵ هەڵکەن
فێرن گۆڕ بکەنە شوێنی نیگار
دواتر لەسەر گۆڕەکەی بە فرمێسکی درۆیینە
بوختانی بۆ دروست بکەن
بەڵام فێرنین ژنێک بکەنە تابلۆ
لەسەر دیواری ژیان هەڵیواسن
فێرنین مرۆڤ وەک ژن سەیر بکەن
ئیدی من چی لە ئێوە فێر بم
لە کوشتن زیاتر
لە سوتان زیاتر
لە بوختان زیاتر
نا من هیچم لە ئێوە ناوێ
من خۆم دەبم خۆم.

 

wwhersh@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک