بۆ تۆ ئه‌ژيم.
به‌ندی عه‌لی
دڵم به‌فری كۆسار نيه به‌غه‌مزه‌ی خۆر بتوێته‌وه وورده زيخی كه‌نار نيه شه‌پۆل بيبات و بێته‌وه
دڵم گوڵی به‌ڕۆژکه‌یه‌و كانی عيشقت ئاوی ئه‌دا له‌هه‌ركوێ بی ڕوو له‌ئه‌وێم ئه‌ی كچه‌جوانه‌که‌ی خودا
دڵم هه‌وری به‌هار نيه دوای ڕشتنی ڕه‌هێڵه‌ی تاو له‌گه‌ڵَ سروه‌ی شه‌ماڵێكا هێدی هێدی وون بن له‌چاو
دڵم نه‌وره‌سێكی سپیی گه‌ردن به‌خاڵی ئازاده هه‌موو دونيای پێ ببه‌خشن كه‌نارده‌ريای تۆ به‌رنادا
ئه‌ی گوڵه‌باخ كه‌ئه‌تبينم بيناييم گه‌ش وه‌ك ئه‌ستێره دڵم فێنك وه‌كو سروه‌ی شه‌ماڵی ئه‌و گه‌رمه‌سێره
جێم مه‌هێڵه بوكی ده‌ريا كه‌نار ئه‌م شه‌و نامدوێنێ كه‌شتيه‌كی تێك شكاوم شه‌پۆل ئه‌مبات و ئه‌مهێنێ
سه‌ری كاسم له‌باوه‌ش نێ فريشته‌ی خه‌و لێم تۆراوه په‌نجه‌ت له‌دڵما بڕوێنه خه‌زانه‌و هه‌ڵوه‌رين باوه
ئه‌ی له‌خورپه‌ی دڵَ نزيكتر كێ ئه‌ڵێ من فێری هه‌جرم من شه‌پۆل بم تۆ ڕووباری من له‌تۆيا نه‌بم ئه‌مرم
وه‌ره جوانێ با له‌سنگما هه‌ڵتبگرم له‌جياتی دڵَ ئه‌ی پاكيزه وه‌ك خۆت وه‌ره وه‌ك چۆن دێته دنياوه گوڵَ
ئه‌ی هه‌ناسه‌ی پیرۆزی خوا ئه‌ی ڕووناكی روح و ديده‌م تۆ باوه‌شی نيشتيمانی و من كۆچه‌رێکی گه‌ڕيده‌م
گوڵَ به‌جارێ قات وقڕ بێ بۆتی ئه‌ڕنم گوڵی هه‌ستم سوپای يه‌زدان غه‌زوی شاری دڵيشم كا ئه‌تپه‌رستم
چونكه تۆ بووی نهێنی ژين له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تاوه ئه‌ی خالقی هه‌موو گه‌ردوون بێ تۆ هه‌وار بێ هه‌تاوه
تۆ خه‌ياڵی يان زينده‌خه‌و يان په‌لكه‌زێڕينه‌ی به‌هار تۆ مرۆڤێکی ساده نيت ئه‌ی فريشته‌ی په‌روه‌ردگار
تۆ ميهره‌بانێكی ڕه‌های تۆ ئه‌و خه‌وه‌ی نايه‌يته دی تۆ سێبه‌ری پڕ ته‌ليسمی پيرۆزی خوای له‌سه‌ر زه‌وی
ئه‌ی هێلانه‌ی گه‌رمی هيوا من له‌زريان به‌جێماوم وه‌ك مه‌لێكی ته‌ره‌و ته‌نيا قه‌ده‌ر بۆلای تۆی هێناوم
تۆ سه‌رچاوه‌ی چه‌می سۆزی بۆ ده‌شتی دێمی بێكه‌سيم تۆ ئومێدی مانی منی و منيش ته‌نيا بۆ تۆ ئه‌ژيم
له‌خۆڵبارينی غوربه‌تا بێ تۆ غه‌ريبێكی شێتم به‌نه‌رمه بارانی وه‌فا بمشۆره‌وه ، چاوه‌ڕێتم
له‌ته‌نيايی باكت نه‌بێ ياوه‌ری ڕێم وه‌ك سێبه‌رت عه‌رشی گه‌ردوون ئه‌گه‌ر بڕمێ ئه‌بم به‌سه‌يوانی سه‌رت
ئه‌گه‌ر مه‌يلی فڕينت كرد ئه‌بمه دووباڵَ،خۆشم ئه‌وێی گوڵی باڵات ڕائه‌ژێنم له‌بری شه‌ماڵ،خۆشم ئه‌وێی
به‌پشكۆی زه‌م هه‌ردوو چاوم گه‌ر داخ بكه‌ن خۆشم ئه‌وێی خۆشه‌ويستی به‌ئه‌مری خوا ياساغ بكه‌ن خۆشم ئه‌وێی
به‌خاوه‌نی پوشێ نه‌بم له‌دونيادا خۆشم ئه‌وێی شه‌نی ڕه‌نجم به‌فيڕۆچێ له‌گه‌ڵَ بادا خۆشم ئه‌وێی
به‌فری ته‌مه‌ن هه‌موو گيانم نغرۆ بكات خۆشم ئه‌وێی پاييزي زه‌رد وه‌رزه‌كانم تاپۆ بكات خۆشم ئه‌وێی
له‌سه‌ر عيشقت نوری چاوم هه‌راج بكرێ خۆشم ئه‌وێی دڵيشم وه‌ك ته‌رمی عيسا له‌خاچ بدرێ خۆشم ئه‌وێی دڵم بێته جێ نيشانه‌ی تيرو تانه خۆشم ئه‌وێی هه‌ناری به‌ختم هه‌ڵوه‌رێ دانه‌دانه خۆشم ئه‌وێی
چرا ئاسا ، په‌پووله‌ی دڵ بسوتێنی ،خۆشم ئه‌وێی وه‌ك ڕه‌شه‌با گوڵی روحم بپروێنی ، خۆشم ئه‌وێی
ئه‌وه‌نده‌ی شه‌وقی سۆفی بۆ بینینی خوا ،خۆشم ئه‌وێی دڵم وه‌كو تاڤگه خوێنی له‌به‌ر بڕوا،خۆشم ئه‌وێی.
|