چاوه‌کانت تا به شه‌به‌نگی خۆره‌تاو ئاشنا نه‌بن ڕه‌شماری شه‌و له‌گه‌ردنت نابێته‌وه سیه‌کانت ، تاده‌سته‌مۆی شه‌ماڵی سه‌ر لوتکه نه‌بن به‌هاره‌کان ئه‌دزرێن و کێوه به‌فری ژانه‌کانت ناتوێته‌وه له‌کوێوه ڕه‌نگیان گرتووه ئه‌و دوو چاوه له‌ئاسمانی بێپایانی عیشقی په‌ڕه‌نده بۆ فڕین یان له‌یاخی بوونی شه‌پۆل له‌تاریکی بنی ده‌ریا یان هه‌ردوکیانی پێکه‌وه گرێداوه ئه‌ی له‌کوێوه فێری سه‌مای موچڕکه بوون په‌پووله شه‌رمنده‌کانی باخی دڵت بۆ بێ ڕه‌نگن وه‌نه‌وشه‌کانی سه‌ر لێوت ده‌بدوێ ده‌ی ئه‌گه‌ر جارێک ، به‌ده‌ستی خۆت گرێکوێره‌ی خه‌مه‌کانت بکه‌یته‌وه ئه‌زانیت شه‌و نییه تاسه‌ر بتکاته کۆیله‌ی باوه‌شی ئه‌زانیت پاییزێ نابێ زوڵفی خاوت بئاڵۆزکێنێ باڕه‌شی یه‌که‌م هه‌نگاو له‌خۆته‌وه ده‌ست پێ ئه‌کا له‌گه‌ڵیا هه‌نگاوی منیش یه‌که‌م نیگای عیشق بازییش له‌خۆته‌وه ده‌ست پێ ئه‌کا له‌گه‌ڵیا یه‌که‌مین غه‌مزه‌ی چاوی منیش ئه‌گه‌ر جارێک ،به‌ده‌ستی خۆت گرێکوێره‌ی خه‌مه‌کانت بکه‌یته‌وه ئه‌زانیت هه‌ر له‌و ساته‌دا ،ئه‌کرێته‌وه گرێکوێره‌ی خه‌مه‌کانی ده‌روونی خنکاوی منیش.
8/3/1993
|