١٨\٨\٢٠١٢
بۆ
(عومەری مەکتەبە)
بێدەنگیی بشکێنن.
سەنتەری
میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان رەخنە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان
و فەرمانگە پەیوەندیدارو دەزگا رۆشنبیریەکانی کوردستان دەگرێت بەرامبەر
بێدەنگییان لە دیارنەمانی کەسایەتی رۆشنبیری ناسراو عومەری مەکتەبە.
نزیکەی دوو ھەفتەیە یەکێک لە رۆشنبیرە دیارەکانی شاری سلێمانی، ھاوڵاتی
ھەرێمی کوردستان عومەر عەبدولرەحمان، ناسراو بە
عومەری مەکتەبە چارەنووسی نادیارە.
بەپێی دواین لێدوانی کوڕەکەی (باوان عومەر) بۆ رۆژنامەی ھاوڵاتی "پۆلیس
ھەوڵەکانی بۆ گەڕان بەدوای باوکی لەرۆژی چوار شەممەی رابردووەوە
وەستاندووە"
لەماوەی دیانەمانی ئەو ھاوڵاتییەی ھەرێمی کوردستان ھیچ جۆرە ھەوڵێکی
رەسمی حکومەت بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی سوید ھەست رانەگەینراوە.
پرسیارێک رەوایە بیکیەن "ئەگەر ھاوڵاتییەکی سویدی لە ھەرێمی کوردستان
دیار نەمێنی حکومەتەکەی ھەمان ھەڵوێستی حکومەتەکەی خۆمانی دەبوو"
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت جێگەی نیگەرانییە کە حکومەتی ھەرێم ،
سەفارەتی عێراق لە سوید، نوێنەرایەتی ھەرێم لە وڵاتە، وەزارەتی
رۆشنبیری، دامەزراوە رۆشنبیرییەکانی ناوەو دەرەوەی ھەرێم بێدەنگییان
لەبەرامبەر ئەم روداوە ھەڵبژاردووە، وەک روداوێکی راگوزەر تەماشایان
کردووە.
سەنتەری میترۆ دداوا لە حکومەتی ھەرێم و نوێنەرایەتێکەی دەکات، بە
ئەرکی خۆیان ھەستن و فشار بخەنە سەر حکومەتی سوید تا پرۆسەی گەڕان بە
شوێن (عومەری مەکتەبە) دەست پێبکەنەوە.
سەنتەری میترۆ داوا لە راگەیاندنەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات، گرنگی
بەم روداوە بدەن، بەدواچون بکەن بۆ دیارنەمانی کەسێک کە نزیکەی نیو
سەدەیە لە نێو کتیب و رۆژنامەدا کاری کردووەو کتێبخانەکەی رۆڵی بەرچاوی
ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری زانست و مەعریفەت.
عومەر عەبدولرەحمان لەدایکبووی ساڵی (١٩٤٢)، لەساڵی ١٩٦٨ کتێبخانەی
سلێمانی کردۆتەوەو لەو مێژوەوە تا دیارنەمانی جگە لە کتێبخانەکەی پیشەی
تری نەبووە.
_______________________________________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە
بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە ھەرێمی
کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO)
دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.
سەنتەری میترۆ
١٧\٨\٢٠١٢
- سلێمانی
rahmangarib@yahoo.com
|