٢٤\٤\٢٠١٢
بۆ وه‌زیری
په‌روه‌رده و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌کان، تکایە ئەو ستەمه راگرن.

هادی ئه‌مین
کارگوزاری قوتابخانه‌کان، توێژێکی نادیار‌و
ده‌نگ نه‌بیستراون، تا ئێستا میدیاکان‌و رۆژنامه‌نووسان ئاوریان لێ نه‌داونه‌ته‌وه.
ئه‌م توێژه چه‌ندین کێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه
باس له گرفته‌کانی خۆیان بکه‌ن.
وه‌ک توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌مه‌وێت که‌مێک له خه‌م‌و کێشه‌کانی
ئه‌م توێژه بخه‌مه‌به‌رده‌ست به‌رپرسان به‌وهیوایه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان
بکرێت. ئه‌م توێژه چه‌ندین گرفتیان هه‌یه‌و که‌مترین که‌سیش پێی ده‌زانێت،
له‌وانه‌ش:
١- قورسی و مەترسی کارەکانیان لەسەر تەندروستییان، بەڵام لە بەرامبەردا
مووچەکەیان کەمە، سەرەرای ئەوەش ئەوان رۆژانە چەندین شوێنی وەک
تەواڵێت‌و پیسی قوتابخانەکان پاکدەکەنەوە، بێگومان ئەوەش زیانی ھەیە
بۆسەر تەندروستییان، بەڵام دەرماڵەی مەترسییان بۆ خەرج ناکرێت.
راستە بەشێکی زۆری ئەم توێژە بڕوانامەیان نییە، بەڵام ئەکرێت لەدانانی
مووچەدا حساب بکرێت بۆ رۆڵ‌و قورسی‌و مەترسی کارەکانیان نەک بۆ
بڕوانامەیان، راستە ئەمان بڕوانامەیان نییە، بەڵام کارێکی رۆژانەی
قورس‌و بەنرخ دەکەن، ئەوە لەکاتێکدا چەندین خاوەن بڕوانامە ھەیە لە
قوتابخانەکاندا کارێکی ئەوتۆ ناکەن.
بەراستی رۆڵی کارگوزاران لە قوتابخانەکان رۆڵێکی بەنرخە، ھاوتایە لەگەڵ
رۆڵی پزیشک، چونکە خاوێنکردنەوەی قوتابخانەکان لەلایەن کارگوزارەکانەوە
ئەبێتەھۆی پاراستنی قوتابیان‌و مامۆستایان لە تووشبوون بەنەخۆشی.
٢- کێشەیەکی دیکەی ئەم توێژە ئەوەیە کە بەڕێوبەران‌و مامۆستایان‌و
کارمەندانی دیکەی پەروەردە بەبۆنەی جۆراوجۆراو سوپاسنامەیان بۆ دێتەوە،
بەڵام نەمبیستوە سوپاسنامە ئاراستەی کارگوزاری قوتابخانەکان کرابێت
سەرەرای قورسی‌و بەنرخی کارەکانیان.
٣- بەداخەوە لەلایەن بەشێکەوە بەسووک سەیری کار‌و خزمەتەکەیان دەکرێت،
وەک پێویست تەقدیر ناکرێن.
٤- یەکێک لە کێشەکانی ئەم توێژە، کە من ناومناوە ستەم، ئەوەیە کە لە
رۆژانی پشوو، ئیتر ھەینی بێت یان پشووی جۆراوجۆری دیکەو پشوی نیوەی
ساڵ‌و پشووی ھاوین، کارگوزاری قوتابخانەکان دەکرێن بە پاسەوانی رۆژ لە
قوتابخانەکاندا، لە بەیانی تا کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ دەوام لە
قوتابخانەکاندا دەکەن!!؟
ئه‌وه له‌کاتێکدا، که وه‌ک له‌ناونیشانی کاره‌که‌یانه‌وه دیاره، ئه‌وان
کارگوزارن، واته ئه‌وان کاتێک کاریان هه‌یه که قوتابی‌و مامۆستا له
قوتابخانه‌دا بن، نه‌ک کاتێک که پشووه‌و که‌س له قوتابخانه نییه‌و
کاری پاسه‌وانیان پێ بکرێت!!؟؟
به‌راستی که‌س نازانێت چۆن ئه‌م ستەمه هاتووته‌سه‌ر ئه‌م توێژه،
نازانرێت ئایا ئه‌وه به‌یاسا رێکخراوه یان به رێنمایی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌کانه، یان به عورف ئه‌وه دروستبووه.. به‌ڵام به‌رای من،
ئه‌گه‌ر کردنی کاری پاسه‌وانی به‌کارگوزاری قوتابخانه‌کان به‌یاساش
رێکخرابێت، سته‌مه‌و له‌م توێژه کراوه.
ئه‌م توێژه کێشه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه، من له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیان دوواوم‌و
پێموتوون بۆ ناچن لای به‌رپرسانی په‌روه‌رده باسی کێشه‌کانتان بکه‌ن،
به‌ڵام به‌رای من چه‌ندین ساڵه نه‌یانتوانیوه باسی گرفته‌کانیان بکه‌ن
له‌به‌ر دوو هۆکار:
یه‌که‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌یان ئاستی خوێنده‌واراییان لاوازه‌و بێ
بڕوانامه‌ن‌و خاوه‌ن سه‌ندیکایه‌ک نیین.
دووه‌م، زۆربه‌یان له ره‌گه‌زی مێینه‌ن‌و له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشمان‌دا ئه‌م
ره‌گه‌ز زیاتر په‌راوێزخراوه.
بۆیه ده‌ترسن له‌وه‌ی باسی کێشه‌کانیان بکه‌ن، نه‌وه‌ک توشی لێپرسینه‌وه
ببن، هه‌ندێکیان ده‌ڵێن: "کوره ئه‌گه‌ر ده‌ممان بکه‌ینه‌وه ره‌نگه
ئه‌و تۆزه معاشه‌ی هه‌مانه، ئه‌ویش ببڕن".
من وه‌ک توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به پێویستمزانی به‌شێک له خه‌م‌و
کێشه‌ی ئه‌م توێژه به ئه‌مانه‌ته‌وه بگه‌ینم به به‌رپرسان، به‌وهیوایه‌ی
که زیاتر مافیان بۆ ده‌سته‌به‌ربکرێت‌و ئیتر رێگه‌نه‌دربێت ئه‌م توێژه
بکرێن به پاسه‌وانی رۆژ له قوتابخانه‌کاندا.
_______________________
*
هادی ئه‌مین:
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.
hadi.ameen@gmail.com
|