بۆ یه‌که‌م جار له وڵاتی سویسرا یادی ئه‌نفال کرایه‌وه.
یاده‌وه‌رییه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کورستان به گشتی و قوربانییانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان وتاری حزبی دیموکراتی کوردستان له لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عه‌زیزه‌وه خوێندرایه‌وه، ئینجا وته‌ی حزبی شیوعی کوردستان له لایه‌ن هاوڕێ ئازاد عوسمانه‌وه پێشکه‌ش کرا، دواتر وتاری ناوه‌ندی چاک له لایه‌ن سامان که‌رکوکییه‌وه خوێندرایه‌وه. پاشان وتاری پارتی کرێکارانی کوردستان (کۆنگره‌ی گه‌ل) له لایه‌ن هه‌ڤاڵ جومعه‌وه پێشکه‌ش کرا.
دوتر فیلمی دۆکیومێنتاری (Al-Anfal) که له لایه‌ن فیلمسازی به‌توانای کورد به‌رێز (نامۆ خه‌لیل)ه‌وه ده‌رهێنراوه، به شاشه‌ی گه‌وره (LCD - 58 inch) پیشاندرا، که جێگه‌ی سه‌رسامی و سه‌رنجی ئاماده‌بووان بوو.
پاشان قه‌سیده‌ی (حاجییه‌کان بێره‌دا ره‌ت ده‌بن)ی شاعیری به‌رزی کورد (قوبادی جه‌لیزاده) له لایه‌ن (هیوا ناسیح) ه‌وه خوێنرایه‌وه. دواتریش ڕێگه‌درا به ئاماده‌بوان بۆ پرسیار و قسه‌کردن به ئازادانه له سه‌ر ئه‌م یاده‌وه‌رییه، که چه‌ندان که‌س به‌شدارییان تێداکرد و ڕه‌وشی که‌سوکاری قوربانییان، که‌موکوڕی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌م دۆسییه‌یه، شێواز و چۆنێتی کارکردن بۆ به ژینۆسایدناساندنی ئه‌م کاره‌ساته وه هه‌روه‌ها ڕێگای بردنه ناو سه‌رچاوه بریاربه‌ده‌سته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییانه به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد، قسه‌وباسیان لێوه کرا و ئه‌م کاره وه‌کو ئه‌رکێکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو حزب و ڕێکخراوێکی کوردستانی دانرا.
پاش نزیکه‌ی ٣ سه‌عات یاده‌وه‌رییه‌که سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات، که نزیکه‌ی ٤٠ که‌سێک له کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ئاماده بوون.
شایه‌نی باسه ده‌رهێنه‌ری به‌توانای کورد به‌رێز (مانۆ خه‌لیل) هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌م یاده‌وه‌رییه داوه‌ت کرابوو، داوای لێبوردنی کرد، که به هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، نه‌یتوانیت ئاماده بێت. به‌ڵام به مۆڵه‌تی خۆی فیلمه‌که‌ی له‌م یاده‌دا پیشاندرا، که جێگه‌ی رێز و سوپاسه.
حزبی دیموکراتی کوردستان/ کۆمیته‌ی سویس حزبی شیوعی کوردستان / کۆمیته‌ی سویسرا ناوه‌ندی چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
٢١/٤/٢٠٠٨
|