٢٢\٨\٢٠١٤
بۆ
زامی شه‌نگال(١).

کامه‌ران
هه‌ڵوه‌دا
١
نیشتمانم
شمشاڵێکی غه‌واره‌یه
ره‌گاژۆی کردۆته ناو خوێن و
چه‌پکه پرچی به ده‌ست ره‌شه‌بایه،
قه‌ت فریا ناکه‌وێ
هه‌وایه‌ک بۆ دڵی خۆی لێدا؛
هه‌ر جاره و له جزدانی*
سه‌رکرده‌یه‌ک دایه!
٢
نیشتمانم
کوچکاورێکی له‌تله‌ته
هه‌موو جارێک
قه‌ره‌چیه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه و
حه‌وتجۆشی*
پێ دێننه کوڵ.
ئیتر غه‌رقی خۆڵه‌مێشه
هه‌تا جارێکی تر
خێڵ هه‌ڵده‌کشێته‌وه سه‌رێ و
دیسان ده‌کرێته‌وه به کڵ!
٣
نیشتمانم
کاڵایه‌کی*
ره‌نگاوڕه‌نگه
که‌س نازانێ
پڕ به به‌ری کێ ده‌بێ،
له سای سه‌ری خه‌یاته‌که‌ی
لایه‌کی پینه نه‌کراوه
لایه‌کی تر شه‌به‌قی تێ ده‌بێ!
٤
نیشتمانم
دارستانێکی چڕه،
باغه‌وانه‌که‌ی
هه‌موو جارێک جێی ده‌هێڵێ
بۆ پۆله کولله و کرمی برسی.
نه مردنی له هی که‌س ده‌چێ
نه ژیان،
نه هه‌ناسه‌ی، نه به‌خته‌وه‌ریی، نه مه‌ترسیی!
٥
نیشتمانم
رنوه به‌فرێکی تینووه
به حه‌سره‌ته
بۆ رێژنه بارانی به‌هارێ،
هه‌ر هه‌ورێک دێ
شریخه‌یه‌ک ده‌کا و
لایه‌کی داده‌قڵیشێته خوارێ!
٦
نیشتمانم
پردێکی دێرینه
ساڵه‌هایه
ره‌وه ره‌وه سواری به‌سه‌ردا ده‌خوشێ
هه‌ر هێندی گه‌یشتیشنه که‌نار
ده‌ریا ده‌لوورێنێ و
یه‌که‌نده‌ردوو*
سه‌دان گاپێلی*
وه‌سه‌ر ده‌کشێ!
_________________________
پەراوێز:
جزدان:
کیفی پووڵ.
حه‌وتجۆش:
ئه‌فتاوه‌ی مه‌فره‌قی.
کاڵا:
قوماش، پارچه.
گاپێل:
شه‌پۆلی زل.
یه‌که‌نده‌ردوو:
ده‌سبه‌جێ.
ماڵپەڕی کامەران هه‌ڵوه‌دا
|