په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٥\٢٠١٩

بۆ زانیاریی لەسەر چارەنووسی پەنابەرێک پێویستمان بە هاوکاریی ئێوەیە!



کەسوکاری ئەرسەلان حەسەن ئەحمەد. لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەرای پەنابەرانی عێراقی لە شاری سلێمانی ئاگادارکردوە کە لە کاتی پەرینەوەی لە رووبارێکدا لە شاری ئەدرنەی تورکیا لەگەڵ برا و و خالۆزایەکی دیار نامێنی و چارەنووسی نادیارە. هەر بۆ زانین، کە خۆشبەختانە برا و خاڵۆزاکەی سەلامەتن و گەڕاونەتەوە کوردستان، تەنها ئەرسەلان چارەنووسی نادیارە. ئەم ڕووداوە لە بەرواری ٣١/٧/٢٠١٨ روویداوە و لەو کاتەوە خێزان و هاوسەر و منداڵەکانی بە ئومێدی دۆزینەوە و دووبارە شادبوونەوە شەوگارەکانیان بەڕێدەکەن.

ئەرسەلان حەسەن ئەحمەد خێزاندارە و خاوەنی ٣ منداڵە و خەڵکی شاری سلیمانیە.

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەردەوامە لە بەدواداچوون بەشۆین کەوتنی ئەم کەیسە و هاوکات داوا لە سەرجەم پەنابەران و مرۆڤدۆستان دەکا هەر زانیارییەکتان دەستکەوت فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان ئاگادار بکەنەوە، پەیوەندیی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەی خوارەوە:
هاوژین محەمەد ئەمین
ژمارەی تەلەفون: ٠٧٥٠٨٢٢٨١٩٢

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

_______________________________________________________________________________________
IFIR: 00447856032991, 009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633 Fax:08715288651 www.federationifir.com ifir@hotmail.co.uk

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک