بۆ زیندانیانی
ژووری لەسێدارەدان و مانگرتووەکان!

سەلام عەبدوڵا
هاوڕێیان، ئەڵوەنیان لە خانەقینەوە سەڵاوی
هاوڕێیانی نەسەرەدین و مورشد و حەمیدو وەهاب و سەلام و بێباکتان
پێڕدەگەیەنم.
سەڵاوی ئەڵوەنیان! هاوڕێیان: جەلادەکان لە هەرکوێدا بتانشارنەوە، بە چاوی دڵ دەتانبینین و
سەڵاوتان لێدەکەین وبە روح لەگەڵ چاوەڕوانی و ئاواتەکانتانین. ئێستا،
لەو شوێنەوە کە کرێکاری بەشمەینەت(حەمەد عەلی) بەرەو کارکردن دەڕۆیشت و
دوایی بەبێ کەسی و بەبێ ماڵ و سامان ماڵیاوایی لێکردین، دەڵێین: ئەوە بەیاننامەی کەمپینی سوور، مەچەک و شەونەخونی هاوپشتیمان، پەرچەمی
سوور، و سروودی ئینتەرناسیونال و رێی خەباتمان و گۆرانییەکانی ڤیگتۆر گاراو
چەپڵەڕێزان بۆ ماڵئاواییە پێشوەختەکەی ئەحسان! بەیانی بوو، لەگەل هەڵهاتنی رۆژو دەنگی"ئەڵڵاهو ئەکبەر"و
بەتۆمەتی"دژایەتی خودا" لەسێدارەیان داو منیش لەهەمان ئەو کاتە نەگریس و نەفرەتلێکراوە، نەفرەتم لە دەنگ و رەنگ و
دەستی قینەیان کە حەوبرایان خنکاند!
هاوڕێیان! ئەوە قین و شەرمەزارکردنی جەلاد، بەڵام وەک خۆشتان دەزانن: جەلاد هەموو بوونی خۆی بە خنکاندو خوێن و کوشتن دەبینێتەوە جەلاد هیوای بە لەناوبردنی ئێوەیە، بەڵام کاروانی ئازادی ئینسان لە
جەوروستەمی سەرمایەو ئاینەکانی، لەگەلتانن. سبەی وەک ئیمڕۆ، لە گۆڕەپانی(حەمە عەلی)یەوە خۆشەویستی و هاودەنگی و
هاو ئازارو ودووپاتکردنی هاوڕێیمان پێشکەشتان دەکەین....
dwaroj@yahoo.com
|