١٣\۴\٢٠١٠
رۆژنامەنوسانی کوردستان:
بڕیارەکەی دادگای
دیاربەکر دژی لەیلا زانا سیاسییە.
بڕیاری سزادانی سێ ساڵ زیندانی بۆ خاتو
لەیلا زانا، گەورە سیاسەتمەدار و تێکۆشەری کورد لەلایەن دادگایەکی
دیاربەکرەوە، بڕیارێکی سیاسییە و پێویستە یەکێتیی ئەوڕوپا و کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتیی پێش بەو بڕیارە سیاسیی و نامرۆڤانە بگرن.
لەکاتێکدا تورکیا بانگەشەی هەمواکردنی دەستور و کرانەوەی دیموکڕاتیک
ئەکات، کەچی لەسەر قسەکردن بە کوردی و پشتیوانییکردن لە بزاڤی
رزگاریخوازیی گەلی کوردستان لە باکور و ناوهێنانی عەبدوڵا ئۆجەلان وەک
موخاگبی چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا، دادگایەکی دیاربەکر سزای سێ
ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا زانا دەسەپێنێت.
ئێمە وەک کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و نوسەری کورد لە هەرێمی کوردستان، ئەو
بڕیارە مەحکومدەکەین و بە بڕیارێکی سیاسیی دەزانین. پێشمان وایە ئەگەر
تورکیا واز لەو جۆرە کردەوانە نەهێنێت سیستەمی قەزائی خۆی نەگۆڕێ، ئەوا
داهاتوی گەش نابێت. پرسی کورد لەو وڵاتە، پرسێکە ئەبێ لەڕێی ئاشتییەوە
چارەسەربکرێ نەک گەلەکۆمە لەڕێی دادگاکان و ئەو یاسا سەقەت و
نادیمۆکڕاتانەی دەستوری تورکیا.
تورکیا ئەگەر هەوڵی چونە ناو یەکێتیی ئەوڕوپا بدات، ئەبێ واز لەو جۆرە
کردەوانە بێنێ؛ چونکە رێگای یەکێتیی ئەوڕوپا بە دیاربەکر دایە. ئێمە
یەکێتیی ئەوڕوپا و کۆمەلگەی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانین لە هەمبەر
وەستانەوە دژی ئەو کردەوە نادیموکڕات و نائینسانییانەی دەوڵەتی تورکیا.
ئەوان ئەگەر پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین و ئازادی
نەتەوەکانن، ئەبێ پێشگیری بە هەر کردەوەیەکی لەو جۆرە برکێت.
10ی ئەپڕێل
_____________________
1- کەمال رەئوف
2- عەلی کەریم
3- ئەحمەد میرە
4- شەرمین کەریم
5- نیاز عەبدوڵا
6- کەمال چۆمانی
7- هەڵگورد سەمەد
8- نامۆ عەبدوڵا
9- ئیبڕاهیم عەلی
10- سیروان غەریب
11- سەردار محەمەد
12- شیهان مەیهەمی
13- ئاسۆ جەمال موختار
14- کەسلوم حوسێن
15- سەلام کەریم
16- شێروان محەمەدەمین
17- دلێر عەبدولخالق
18- عەدالەت عەبدوڵا
19- شەوقی کانەبی
20- سەلمان کۆچەری
21- عەلی فەتاح
22- ئارام فەریق
23- رەحمان غەریب
24- هۆشەنگ سەروچاوەیی
25- دلشاد هەرتەلی
26- دیاری موحەمەد
27- هەڵۆ مەرگەیی
28- ئەنوەر حوسێن
29- هاوڕێ کاستڕۆ
30- سەلام عەبدوڵا
31- محەمەد پێنجوێنی
32- زۆزک چۆمانی
33- سەلام باڵەیی
34- دکتۆر محەمەد کیانی
35- تولنەک شانی
36- خەبات نەوزاد
37- عەگا حوسێن
38- عیسا خدر
39- عیسا خدر
40- نەوزادی موهەندیس
41- ئیحسان فوئاد
42- بارام سوبحی
43- دکتۆر سەلاح عەقراوی
44- هێمن میرانی
45- سهردار ستار
46- ماڵپهڕی پێنوسهکان
47- ساڵح میراودهلی
48- لوقمانی حاجی کهریم
49- ساراموکری
50- خانزاد ڕهشید مستهفا
51- ڕۆشار
52- عومهر عهلی
53- جهلال محهمهد تاڵهبانی
54- ئهمیرفهندی
55- ئاسۆس ههردی
56-شوان محهمهد
57-عهتا فهیزوڵا
58-غهفار محهمهد
59-سهردهشت عهزیز
|