بریماکۆڤیش به‌شی خۆی برد.
سه‌ردار پشده‌ری
هه‌ر بێگانه‌یه‌ک دێته دیداری مامه و کاکه بیست سی ملوێن دۆلاری پێشکه‌ش ده‌کرێ له خۆێنی ئه‌و کورده بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆیان.
له دوای هه‌رسی کۆماری کوردستان له مهابادو رۆیشتنی مه‌لا مسته‌فای با‌رزانی بۆ سۆڤیه‌ت، سۆڤیه‌ت بارزانیه‌کانی بڵاو کردن و مه‌لامسته‌فایان به‌ته‌نها برده شوێنێکی زۆر ناخۆش تاکو ساڵی 1953 شه‌ڕی میسر‌و ئینگلیز له قه‌ناتی سوێس ده‌ستی پێ‌کرد، سۆڤیه‌ت له‌و کاته‌دا خۆی خسته پارسه‌نگی جه‌مال عه‌بدولناسرو هه‌وڵیشیان دا به‌شێک له شه‌ڕه‌که بگوازنه‌وه بۆ عێراق چونکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا عێراق له ژێر چاودێری به‌ریتانیادا بوو، به دیدی روسه‌کانیش باشترین که‌س بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئینگلیز له عێراقدا مه‌لا مسته‌فای بارزانیه، ئه‌وه بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ یه‌که‌م جار ده‌سگای زانیاری سۆڤیه‌ت (KGB) ئه‌و میخایل گۆرباچۆڤه‌ی وه‌ک رۆژنامه نوسێکی گه‌نج نارده لای مه‌لا مسته‌فا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرورای با‌رزانی به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی جه‌مال عه‌بدوالناسرو ئینگلیزه‌کان، مه‌لا مسته‌فای با‌رزانی زۆر دڵخۆش بوو به ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌و بیر‌و را گۆڕینه‌وه‌و وه‌ک هاوبیرێکی سۆڤیه‌ت پشتیوانی خۆی بۆ جه‌مال عه‌بدالناسر نیشان دا‌و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی که به‌شدار بێ له‌و شه‌ڕه‌دا.
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه ده‌سگای زانیاری سۆڤیه‌ت ئه‌و میخایل گۆرباچۆڤه‌ی کرده که‌ناڵێک له نێوان مه‌لا مسته‌فای با‌رزانی و خۆیاندا تاکو کۆچی دوایی مه‌لامسته‌فای با‌رزانی، بێ‌شک له دوای پێگه‌یشتنی کاک ئیدریس و کاک مه‌سعود له‌دوای ساڵی 1966 وه، گۆرباچۆف په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش دروست کرد.
ته‌ماحی سۆڤیه‌ت له نه‌وتی عێراقدا کارێکی وای کرد که هاوپه‌یمانانی خۆی له‌ناو حیزبی به‌عس دا بهێنێته سه‌رکار و بکه‌وێته هه‌وڵی نزیک کردنه‌وه‌ی مه‌لامستافای با‌رزانی و به‌عسیه‌کان، گۆرباچۆڤ رۆڵێکی گرنگی گرنگی گێرا له‌و نیزیک کردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی په‌یمانی 11 ی ئازاری 1970.
داخ له دڵی روسه‌کان له کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تاکو ئه‌مڕۆ 17 جار روسه‌کان هه‌ولیان داوه به کوردستاندا به‌ره‌و که‌نداو بچن و له‌به‌ر به‌رگری کورده‌کان نه‌یان توانیوه به‌ره‌و خوار ببنه‌وه، رۆسه‌کان وه‌ک سه‌رده‌می کۆماری کوردستان چۆن قازی محه‌مه‌دیان فرۆشت به شای ئێران به په‌مانێکی نه‌وتی، هه‌مان شێوه مه‌لامسته‌فاشیان فرۆشت به په‌یمانێکی نه‌وتی به به‌عسیه‌کان، له ساڵی 1972 شوعیه‌کانی عێراقیان له شوێنی مه‌لامسته‌فا دانا بۆ به‌ڕێوه بردنی عێراق و به مه‌لامسته‌فایان گوت ده‌بێ گوێ بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق رابگری، مه‌لا مسته‌فاش قبوڵی نه‌کردو خۆی خسته ناو گێژاوی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه، ئینگلیز‌و ئه‌مه‌ریکاش هه‌ر که ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی پێشووی خۆیان به‌بیر ده‌هاته‌وه به‌ده‌ست مه‌لامسته‌فاوه پڕۆژه‌یه‌کیان دانه‌ده‌ڕشت بۆ سه‌رکه‌وتنی مه‌لامسته‌فا، ئه‌وه‌بوو به‌رزیان کرده‌وه بۆ سه‌ر سه‌ریان و له‌وێوه له ساڵی 1975 به ئه‌رزیان دادا.
دوای هه‌ره‌سی 1975 و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان له سۆڤیه‌ت و دروستکردنی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، جارێکی تر بریماکۆڤ هاته‌وه مه‌یدان و ده‌ستی کرد به په‌یوه‌ندی کردن به کۆنه دۆستاکانی کورده‌وه، هه‌رچه‌نده بریماکۆڤ هه‌ر له ساڵانی په‌نجاکانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیش هه‌بوو، به‌ڵام سۆڤیه‌ت رێزی بۆ مه‌لا مسته‌فا زیاتر داده‌نا.
بریماکۆڤ له ساڵی 1976 له سوریا چاوی به جه‌لال تاڵه‌بانی که‌وت و هانیدا بۆ دروستکردنی جولانه‌وه‌یه‌کی تازه‌و مخابه‌راتی سوریای هاندا بۆ یارمه‌تیدانی، له هه‌مان کاتیش‌دا په‌یوه‌ندی به کاک مه‌سعوده‌وه کرد‌و مخابه‌راتی سوری هاندا بۆ یارمه‌تیدانی کاک مه‌سعودیش، ئه‌وه‌بوو بێجگه له حیزبی شوعی، مارکسیه‌تی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود له 1975 وه تاکو ساڵی 1989 و هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت وه‌ک هه‌وری به‌هار ده‌یگرماندو خۆیان خستبۆ ناو سه‌نگه‌ری سۆڤیه‌ته‌وه‌و دژ به ئیمپریالیزمی جیهانی وتاریان ده‌دا، دوای نه‌مانی سۆڤه‌ت و داڕمانی کۆمه‌نیستی ئه‌مجار شه‌بکه‌ی ئه‌مه‌ریکیان کرده سه‌رو ده‌ستیان کرد به سه‌مای ئه‌مه‌ریکی، ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌ک جاش و به‌کرێ گیراوێک به‌کاریان ده‌هێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌ییان پێ بسپێرن و با بزانین ئه‌وانه به کام که‌نده‌ڵاندا غلۆر ده‌بنه‌وه.
دوای نه‌مانی گۆرباچۆڤ و یڵسن، کۆنه ده‌سگاکه‌ی زانیاری (KGB) که ده‌سه‌ڵاتێکی ناشیۆنالیستی روسیه، ده‌سه‌ڵاتی روسیای گرته‌وه ده‌ست و یه‌ک به یه‌ک ئه‌ندامه کۆنه‌کانی خۆیان له روسیا دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، گۆرباچۆڤیش وه‌ک کۆنه (KGB) ێک کرایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا. گۆرباچۆڤ له‌و ده‌ورانه‌دا که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا بوو، پشتی کردبۆ کورد‌و وای نه‌ده‌زانی که نه‌ته‌ویه‌ک هه‌یه به‌ناوی کورد و کۆمه‌ڵێک دۆستی تایبه‌تی خۆی له‌ناویان دا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ که روسه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له به‌ده‌ستهێنانی نه‌وتی خوارووی عێراق، گۆرباچۆڤ ده‌نێرنه‌وه بۆ لای کۆنه دۆسته‌کانی خۆیان و ده‌یانه‌وێ له رێگای (مام جه‌لال و کاک مه‌سعود) ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی کوردستان دابگرن به بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌وته به نه‌وتی کورد بزانن و بیر له یارمه‌تیدانی کورد بکه‌نه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی.
کاک مه‌سعودو مام جه‌لالیش به بێ ئه‌وه‌ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی کورد بکه‌نه‌وه، هه‌ریه‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک جانتایه‌ک دۆلار پێشکه‌ش به بریماکۆڤ ده‌کات و هانی ده‌ده‌ن بۆ پێهه‌ڵاگوتن به‌سه‌ر خۆیاندا‌و ده‌سه‌ڵات تازه کردنه‌وه.
ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کوردی به گۆرباچۆڤ ده‌ڵێ زۆڵم زۆر‌و بێ په‌یمانی روسه‌کان له گه‌ڵ کورد له‌بیر ناچنه‌وه‌و ئاوا به ئاسانی ناتوانی ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی کوردستان دابگری.
10 - 5 - 2008
|