په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١٠\٢٠١٠

 بودجە بێ یان بورجە بێ، بوخچە مێش میوانى نابێ.


هیوا رەش    

 

ئەمشەو 12-13\10\2010، خانمى یەکەمى عێراق و ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و بەرپرسى مەڵبەندى یەکى ڕێکخستنى سلێمانى، خاتوو - هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد - لە سەردانێکیدا بۆ دەڤەرى ڕانیە بە یاوەریى شووبرازاکەى و برازاى سەرۆک کۆمارى هاوسەرى خاتوو هێرۆ، کە بۆ مەراسیمى کردنەوەى بیراوى گوندێک ئامادە بوو و مەحەمەد وەتمان ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و بەرپرسى مەڵبەندى ڕاپەڕین لە پێشوازیى دا بوو، هەڵەیەکى ئیملایى زەقم بەرچاو کەوت ! دیارە ئەو پرۆژەیە بە بڕیارى (مام حەلال) سەرۆک کۆمارى عێراق و سکرتێرى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و لەسەر بودجەى یەکێتى نیشتمانى کوردستان ئەنجام درابوو، پێم وایە بودجەیەکى کەم بۆ پرۆژەى ناوبراو دیارى کرابێت و هەروا بەڕێ کرابێت، چونکە چش لەوەى تابلۆى نوسینەکە شەوق و زەوقێکى تێدانەبوو لەهەمان کاتدا ئەوەى ڕەچاوم کرد ، وا دیار بوو پەلەپڕوزێیەکى زۆر ئاسەوارى بە نوسینەکەوە جێما بوو ! بێئەوەى سەرنج بدەن لەباتى بودجە نوسیبوویان - بورجە - و ئاوڕێک لە هەوڵ و ماندوو بوونى ئەو (ژن و مێرد)ە بەڕێزە نەدرابۆوە کە تەڕاییان خستبووە گەرووى وشکى دانیشتوانى گوندێک و لە بەرامبەردا وشکایی خرابووە زەمینى پاراوى واژەیەکى کوردیى سادەى سەر و گوێلاک شکاو.


ئەگەر بوخچە بنوسرایە لە جیاتى بورجە هێشتا مانابەخشتر بوو ، لەبەر ئەوەى زۆر جاران پارە لە نێو بوخچەدا حەشار دراوە و منیش دڵنیام بوخچەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان و بە خاوەندارێتى هەردوو بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانیان لێوان لێون لە پارە و داهاتى ئەم میللەتە دڵشکاوە و بە هەڵکەندنى ملیۆنەها بیراوى لەو شێوەیە ئۆف ناکات و مێشێک میوانى نیە و کەلێنێکى بچووکیشى تێناکەوێت.


بۆ ڕاستى قسەکەم هەواڵەکانى ئەو شەوەى هەردوو کەناڵى (کوردسات و گەلى کوردستان) (کوردستان تى ڤى و زاگرۆس) ناڵێم ،و (یەک ئیدارەیى) و تابلۆ سەوزەکە شایەتحاڵن.

 

ماڵپه‌ڕی هیوا ره‌ش