٥\٣\٢٠١٠
بودجە نا
شەفافەکەی بەرهەم ساڵح.
مەلا ئەنوەر باقی
خەڵکی کوردستان نیگەران بوون لە پێ دانی کابینەی شەشەم بە بەرهەم ساڵح
و یەکێتیش بەناچاری هەڵسا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم واقیعە و دەستی کرد بە
هەڵمەتێک لەبارەی شەفاف بوونی دکتۆرەکەیان.
ناهەقی خەڵک نەبوو دەیانگوت: گوناهە ئەم کابینە هەستیارە و ئەم
حکوومەتە بدرێتە دەستی بەرهەم، چونکە بەرهەم لە حکوومەتەکەی
سلێمانی(ئیدارەی سلێمانی) پاشخانێکی باشی نەهێشتەوە بۆ خۆی لەرووی
ئیدارەکردنی حکوومەت، خەڵک ترسیان لە شەق و لەقلی حکوومەتی سلێمانی کە
لە کابینەی شەشەمیش دووبارە بێتەوە.
یەکێتی و راگەیاندنەکانیان هاوشانی خۆبادانەکەی جەنابی دکتۆر کەوتنە
وێزەی بودجەی شەفاف و بودجەی تۆکمە و بودجەی خەڵک، بەرهەم ساڵحمان بینی
لە پێش ئەوەی پەرلەمان قسە لەسەر بودجەکەی 2010 بکات ناوی لێنا بودجەی
شەفاف و زۆری بەشاندا هەڵدا، کەچی لە مشتومڕەکانی نێو پەرلەمان بینیمان
ئەم بودجەیە ئەوە نەبوو کە جەنابی کاک دکتۆر و یەکێتیەکەی باسیان دەکرد،
ئاخۆ بەرهەم بەچی میکانیزم و پێوەرێکی ئابورینە و واقیعیتی هەرێمی
کوردستان ئەم بودجە شەل و سەقەتەی ناوناوە بودجەی شەفاف و تۆکمە و
بودجەی خەڵک؟!
گرنگترین کۆڵگە لە دانانی بودجە تەشخیسکردنیەت بۆ پرۆژەی ستراتیژی،
کەچی کاکە بەرهەم زۆرێک لە پرۆژەکانی دیکەی تەواو نەبووی یاخود تەواو
بووی حکوومەتە سەقەتەکەی سلێمانی(ئیدارەی سیلێمانی) بەم بودجەیە
پڕکردۆتەوە، ئەستەمە بودجەیەکی بەمشێوەیە ناو بنرێت بودجەی خەڵک.
گوناهە بۆ شاردنەوەی پۆخڵەواتی بودجە پەنا ببەیتە بەر زیادکردنی مووچەی
شەهیدان، زیادکردنی مووچەی شەهیدان نەک ئەرکێکی پیرۆزە، بەڵکو بووەتە
واجبێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی هەر حکوومەتێک کە حوکمڕانی ئەم هەرێمە بکات،
بەڵام ناکرێت زیادکردنەکە بکرێتە پەردەیەک بۆ پۆشینی پۆخڵەواتی بودجە
سەقەتەکەی بەرهەم.
دەبێت خەڵکی کوردستان لەوە ئاشنا بکرێت و وەئاگابهێنرێتەوە دانانی
بودجەیەکی بەم شێوە سەقەتە لەبەرژەوەندی هیچ لایەک نی یە، بەڵکو بۆ
راستکردنەوەی باری لاری یەکێتییە، دەنا لە پوختەی بودجەکەدا هیچ
فەلسەفەیەکی ئابووری و ستراتیژی بوونی نی یە، ئیدی چۆن ناوی لێبنرێت
بودجەی شەفاف و بودجەیەک بە تۆکمەیی و دابەشکاریەکی واقیعیانە و بگرە
خەڵکیش وا تێ گەیەنراوە ئیدی ئەم بودجەیە دەبێتە پەڵەیەک لە هەور و
بارانی رەحمەت بە هەموو ماڵێکدا دەکات، نەخێر دواخستنی و گەڕانەوەیشی
بۆ حکوومەت نیشاندەری ئەو واقیعەیە کە بودجەکەی بەرهەم ساڵح بۆ 2010
شەل و سەقەتە و پێویستی بە چارەسەر هەیە، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە
بەرهەم و یەکێتی کاری لەسەر بکەن وابزانم بودجەیەک دەردەچێت پڕوا و پڕ
لە ناڕێکی و نا یەکسانی بۆیە حەقە خەڵکی کوردستان بەهەموو چین و
توێژێکیەوە رێگری بکات لە هەوڵە نا ئابووری و نا بەرپرسیارییەتیەکانی
ئەم رەوشە.
کابینەکەی بەرهەم هەڵدهوەشێتەوە.
پێشبینی حاکم شێخ رەئوف لەخۆیەوە نەهاتووە، ئەو زانیویەتی بەهۆی
هەڵەکانی کاک بەرهەم لە ناردنی بودجەکە ریسواییەک بۆ هاوپەیمانی و
بەتایبەتی یەکێتی تۆماردەکات کە هێزی هێندە دەهێنێتە خوارەوە. یەکێتی
ئەو هێزەی نامێنێ کابینەکەی پێ ئیدامە پێ بدات.
لام سەیرە لەم کوردستانە بە تەنها کاک مەسعود بارزانی دەیەوێت بەرهەم
سەرکەوێت. پاڵنەری ئەو شتە چییە؟ نازانم. ئاخۆ پەیوەندی بەوە هەیە کە
پەرۆشی هەرێمەکەیەتی. یان بەڕێزیان دەیەوێت بڵێت، لە کوردستان زیاتر لە
کەسێکمان هەیە حکومەتداری پێ بکرێت. لە راستیدا دەبێ یەکێک لەمانە بێ...
بەرهەم بەشێوەیەک بودجەکەی بەسەقەتی ناردە پەرلەمان کە بوو بە شکست بۆ
پارتیش، چونکە پارتی شانازی بەوە دەکرد کە ئازاد بەرواری ئەندامی
مەکتەبی سیاسییە و پیاوێکە بەرزونزمی ژیانی دیوە.
- لەکۆتایی شانۆگەریەکەدا ئەمڕۆمان بینی یان ئازادا بەرواری ئەم هێزەی
نیە کە باسی دەکەن یان ویستویەتی قوڕەکە باشتر بشێلرێت و خەستتر بێتەوە
بۆ ئەوەی بەرهەم احمد ێاڵح بە یەکجاری لە سیاسەت شکست بهێنێ.. من دژ بە
بەرهەم نیم لەو رۆژەوەیش کەسوندەکەی لە بەغدا راست کردەوە حەز بەو
پیاوە دەکەم.. بەڵام پێویست نەبوو ئەم بارەگرانە بخرێتە سەر ملی ئەم
پیاوە، چونکە پێی بەڕێوە نابردریت..
لەئەنجامدا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم لە بەرهەم و یەکێتی قەبوڵ
ناکات هەڵەکانیان ببنە مایەی شکستی پارتی. بەو پاڵنەرەی کە شکستی
بەرهەم شکستی تیمەکەی پارتیشە لەناو حکومەت. عمر عبدالعزیز سەرۆکی
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمان لە شەوی 3-4/2/2010 دەیگوت: پرۆژە
یاساکە هێندە وێران بوو. ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی بەشەرمەوە
داکۆکیان لێ کردووە. دواجار دکتۆر کەماڵ کەرکوکی لێیان بێزار بوو. بە
وەزیرەکانی وت ئەبوایە ئاگاداری یەکتر بن، چی دەکەن. سەرئەنجام لیستی
پارتی لەناو خۆیاندا بوونە چەند بەشێکەوە، هەروەها لیستی یەکێتی لەناو
خۆیاندا ئەو دەنگانە هەبوون ک ەکارەکەی بەرهەمیان بەناڕەوا ئەزانی.
کۆتایی خێر بێ.
|