٣٠\٨\٢٠١١
بودیل سێبالۆس:
ئەگەر تورکیا دیموکراتی بووایە
دەمێک بوو کێشەی لەگەڵ په‌که‌که
تەواو ببوو.
وه‌رگێرانی
لە سوێدییه‌وە:
ئازاد غەریب
رۆژی
24\8\2011
بۆدیل سیبلۆس بەرپرسی پەیوەندییه‌کانی پارتی
ژینگەی سوێد لە پەرلەمان لە
ماڵپه‌ڕی تایبەتی خۆی بابەتێکی نووسیوە
لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ
سەر خەلکی کوردستان و گەریلاکانی
په‌که‌که..
سەرەتای بابەتەکە بە ناونیشانی
(تورکیا هێرش
دەکاتە سەر باشووری کوردستان).
http://bodilceballos.wordpress.com/2011/08/24/turkiska-attacker-i-sodra-kurdistan
له سێبه‌ری رووداوه‌کانی
سه‌رووی ئافریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
روووداوی تر رووده‌دا
و که‌س باسی ناکا، لێره‌دا مه‌به‌ستم له رووبه‌ڕووبوو‌نه‌وه‌ی
خه‌ڵکه زۆرایه‌تیه‌که و کورده‌کانه که
شێوه‌ی جیاوازه له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر.
له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ڕابوردودا مێدیای سوید باسی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنا
نه‌وه‌ی فرۆکه جه‌نگییه‌کانیتورکیای کرد بۆسه‌ر بنکه‌که‌نی په که که
له باشووری کوردستان (باکوری عێراق) له‌سه‌ر کو‌شتنی
نۆ سه‌رباز که‌له خاکی تورکیادا کوژرابوون.
هیچ هه‌والێ برینداربوان نه‌بوو.
له کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا
هه‌فت که‌سی سیڤڵ ده‌کوژرێن له
ئوتۆمۆبیلێکدا که‌له لایه‌ن سه‌ربازی تورکیاوه بۆمبابارانکراون، له
ناو ئه‌و هه‌فت که‌سه‌دا ژن و
منداڵی تێدایه.
هیچ گومانێکی تێدا نییه که تورکیا وه‌ک هه‌موو
وڵاتێک مافی خۆپاراستی هه‌یه به رێژه‌ه‌کی
دیاری کراو، به‌ڵام هێرش بردنه سه‌ر وڵاتێکی تر
و کو‌شتنی خه‌ڵکی سیڤڵ شتێکی تره.
تورکیا که کاندیدی یه‌کێتی ئه‌وروپایه ده‌ڵێ په‌که‌که تێرۆڕیسته
و بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریکه‌ر نییه.
له ئه‌وروپا تێرۆڕیست به ده‌زگای پۆڵیسی دژایه‌تی ده‌کرێ و ده‌برێنه
به‌ر دادگا بۆ لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان. پۆلیسی ووڵاتان
هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن، به‌ڵام هێزی سه‌ربازی بنێررێته سه‌ر وڵاتێکی
تر و بۆمبابارابی که‌ی به بیری که‌س دا
نییه‌ت. له جیهاندا پاسای جه‌نگ له گه‌ڵ
گه‌ریلا دا به‌کار ناهێنرێ، گۆنتاناما نموونه‌یه‌کی
خراپی مامه‌ڵه‌کردنه له‌گه‌ڵ گه‌ریلادا.
ده‌زانین ئه‌ردۆگان په که که ی وه‌ک تێرۆڕیست ناساندووه به له‌شکری
تورک بۆیه ئه‌وانیش سه‌ربه‌ست کراون له هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌کیان
له‌گه‌ڵ گرفته‌که‌دا، منیش به توندیی هه‌ڵوێستم
هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌مه.
من ئه‌مه به تاوانێک ده‌زانم به‌رامبه‌ر
مافی خه‌ڵک، ئه‌و تاوانه ده‌بێ به توندیی
له لایه‌ن سوێد
و یه‌کێتی ئه‌وروپاوه پڕۆتێست بکرێ.
په‌ستان بۆ سه‌ر تورکیا ده‌بێ زیاد بکرێ تا به دیالۆگ له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا
رێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه بۆ
پێکه‌وه‌ژیان.
بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ ده‌ستپێبکرێ ده‌بێ مافی کولتووری
و زمان و خاک.... بسه‌لمێنرێ و مافه
دیموکراتییه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤیان بدرێتێ
هه‌روه‌ک هه‌موو هاونیشتمانییه‌ک.
ئه‌گه‌ر تورکیا دیموکراتی بووایه و
هاونیشتمانی به چاوی یه‌کسان سه‌یر بکرایه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ
په‌که‌که‌دا ده‌مێک بوو ته‌واو ببوو.
|