په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٨\٢٠١٢

بووکی خەم.

یاسین برایم       


بەر لەوەی ڕۆژی هەینی، شەشەمین خوشکی بچێتە مانگی هەنگوینی، جانتای سەفەری تێکنا و بە گیرفانی چەور بۆ پایتەخت کەوتەرێ. هەموو جار وای دەکرد، پێی شەرم بوو لە پێش چاوی ئەو، دەستی خوشکی بگرن و لە ماڵەکەی ببەنەدەر، لە بە شوودانی خوشکەکانی تریش، دوو ڕۆژ پێش زەماوەندەکانیان ماڵی بەجێدەهێشت. ئەو ڕۆژەی دواخوشکی چووە مانگی هەنگوینی، ئەویش لە گەڵ ژنە سۆزانیەکان شەوی سووری بە سەر دەبردو، وەک بڵێی تۆلەی خوشکی دەکاتەوەو ببووە مەلەوانێکیی دەریای شەهوەت!


هێشتا بووکەکە بیست و چوار کاتژمێری بە سەر تێنەپەڕی، هەواڵی ئەوەیان پێدا، لە نێو بازار، ئەجەل نووکێکی بۆ باوکی کردووەو بۆخۆی بردۆتەوە. ئیدی بووک، تارای داناو ڕەنگی ڕەشی پۆشی و بووکیش بووە میوانی پرسە.


دوای هەفتەمین شەو، براکەیان بە مەستی لە سەفەری شەهوەت هاتەوە بینی لە نێو ماڵ، خوشکەکان جلی ڕەشیان پۆشیووە، کە زانی باوکی نەماوە، لە شەرمان لە بەردەم خوشکەکان هاتە چۆک و دەستی بە گریان کرد، ئەوانیش بە جنێو وقسەی ناشیرین پێشوازیان لە براکەیان کرد، تۆلەی ئەو هەموو زڵم و ستەمەی خۆیان لەو برایە کردەوە، کە چەندین ساڵ، ببوە دیکتاتۆرێک بە سەرسەریان!!

 

ماڵپه‌ڕی یاسین برایم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک