په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٥\٢٠١٤

    بولبول.

ستار ئه‌حمه‌د

من هاوڕێی منداڵانم
بولبولێكی نه‌خشینم
وه‌كو ساوای ده‌روون پاك
جیهان رازاو ده‌بینم.

  *   *   *
سپێدان زوو به‌ نه‌غمه‌
بۆ شادیی گوڵ ده‌خوێنم
په‌رچه‌م‌ و لاسكی باخچه‌
به ‌بێ ئاگا ناشكێنم.

  *   *   *
به‌ یاریی ‌و به‌ گۆرانی
به ‌نێو باخدا هه‌ڵده‌فڕم
لانه‌ی خۆم ده‌پارێزم
نمەی گوڵاڵان دەسڕم.

  *   *   *
حه‌زم له‌ ئازادییە
ژینی ته‌لبه‌ندم ناوێ
درۆیه‌ كه‌س وه‌كو من
چیا و تاڤگه‌ی خۆش ناوێ.

 


star.ahmad62@ymail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک