په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١\٢٠١٧

بولگاريا، وڵاتى ئەشكەنجەدانى كورد.

شوان سديق       


سۆفياى پايتەخت و شارى بورگاسى سەرسنوور ئەو زيندانە تاريكەن، لەماڵەكەى چوشى بولگارى بەكريگيراوى قاچاخچيانى كورد تاريكتر و نەعلەتيتر هەر ئينسانيكى پەنابەر جاريك ريگاى بكەويتە ئەم وڵاتە گەر پاش بيست ساڵى تر بۆ گەشت روويكردەوە. بولگاريا شايەنى لەسيدارەدانيەتى!


لەم رۆژانە دوو كەسى كورد لە ريگاى بولگاريا كە يەكيكيان پێشمەرگەو ئەويتريان زاواى كە پيشەي‌ پزيشك بووه بەهۆى بەفرو سەرماو سۆڵە گيانيان لەدەستداوە. پيشتريش كەسانى تر لەم ريگايە سەختە بەهۆى شاخ و هەورازو دارستانى گەورە تواناى بەرگريان نامينى و گيان لەدەست دەدەن.


جيالەوەش درۆى قاچاخچى كورد و ئەوانى تريش لەگەڵ كۆچبەران هۆكاريكى ترن. قاچاخچى دەليت: ٤ سەعات بەپيى دەرۆيت كاتيك دەزانيت ٣ رۆژ و شەو بەپى دەرۆيت. دونيايەك درۆ لەگەڵ پەنابەران دەكەن.


ئەم جۆرە كەسانە بۆ گەيشتنى پەنابەران تا شوێنى مەبەست دابەش بوونە بەسەر چەندين گروپ و كەسدا لە شێوەى باند هەنديكيان لە هەرێمى كوردستانن. ئەو كەسانەى دەيانەوى سەفەر بكەن قسە لەگەڵ قاچاخچى كوردستان دەكەن، پاشان بەڕێيان دەكەن. بۆ دەرەوە يان لە وڵاتانى دراوسێى عيراق يەك دەبينن. بەتايبەتى توركيا وەك دەروازەى ئەوروپاو رۆژئاوا.


ئاشكرايە قاچاخچى كوردستان لە ناوەى هەرێم كاروباريان بە نهێنى نييەو زۆريش شوێن و ناونيشانيان ديارە. بەپێچەوانەوە هەيانە سەر بە حزب و دەزگا ئەمنييەكانيشن. لەلايەن كەسانى بەرپرس سەرۆك عەشيرەت و خەڵكانى دەستڕۆيشتو هاوكارييان دەكرێ.


ئەم قسانە تۆمەت نيەو دەزگا ئەمنييەكان خۆيان لە ئيمە باشتر دەزانن. بەڵام ديارە سياسەتى هەرێم. ئەوهايە نايەوێ ڕيگرى لە چوونى هاوڵاتيان بكەن بۆ دەرەوە، بۆيە كەسانى قاچاخچى بەئاشكرا كارى خۆيان دەكەن!


لەرۆژانى رابردوو لەشارى سۆفياى پايتەختى بولگاريا قسەم لەگەڵ چەند گەنجيك كرد ئەوان پاش ٤٥ رۆژ لەبەنديخانەكانى بولگاريا لەبەرامبەر پەنجەمۆر، و داواى مافى پەنابەرى ئازادكرابوون.


ئەوان ئازارى بەنديخانەى سۆفيان بۆ باسدەكردم دەيانگوت "خراپى شوين و كەمى خزمەتگوزارى رەفتارى خراپى پۆليس و كاروبارى حكومى ماندوبوون و درۆى قاچاخچى لەبير بردبوينەوە".


كاتيك ئەوان چيرۆكى ژيانى خۆيانيان بۆ باسدەكردم، ناشرينييەكانى پۆليس و حكومەتى بولگاريام دەهاتەوە پيش چاو چونكە مەگەر خۆم وەك كۆچبەريك ئەو ئازارەم لەبەنديخانەى "ميخۆفۆ و پۆليسى بۆرگاس و بەنديخانەى خەرمەلي" لە شارى بۆرگاسى بولگاريا بينيوە.


راستى بەردەوام كورديكى زۆر لەبەنديخانەكانى بولگاريان، كاريكى باشه ميدياو كومەلگاى كوردى له سەر ئەمه قسەيان هەبێت. بۆنموونە نووسينگەيەكى بولگاريا هەيە لە هەولير هەرچەندە هى بازرگانيە بەڵام دەكريت. ئەوان داواى روونكردنەوەيان ليبكەن!


وەك خۆم هەموو رووداوەكان و رەفتارەكانى پۆليس و حكومەتى بولگاريام هەنگاو بەهەنگاو تۆماركردوە. ئازارى بەنديخانەكان و رەفتارى پۆليس و كارمەندانم نووسيوەتەوە!


رەفتارو كارو كردەوەى حكومەتى ئەم وڵاتە ئەوەندە مايەى شەرمەزاركردنە قورسە بتوانين لەم كاتەدا هەمووشتيك بنووسين. ئەم نووسينەش بۆ دۆستانى مافى مرۆڤ و هاونيشتمانيانە بۆ ئەوە نووسيومە هەرگيز بيرلەهاتن بۆ ئەوروپا نەكەوە بەريگاى بولگاريا.


ليرە لەبەرامبەر راگرتنى پەنابەران لە سجن و بەناو كەمپەكان. بۆ ئەوەى پەنابەران پارەكانيان خەرج بكەن. هەروەها وەرگرتنى باج و پارە لييان. لەبەرامبەر ئەوەى ئازاد دەكرين و پەنجەمۆر ناكريت. هەنديجار ئەمە رووداوى ترسناكى بەدواى خۆيدا هيناوە، بۆنموونە پەنابەرى كورد هەبووە لە بيانى بەرز كەوتوەتە خوارەوە، يان پارەكانيان بەهاوبەشى كارمەندانى سجن و كەمپەكان پارەيان خواردوه. يان ئەو ئافرەت منداڵانەى رادەگيرين هيچ ريگايەكى تريان لە بەردەمدا نييه نەخوش بن.بارى تەندروستيان خراپ بيت. ئەم وڵاتە لەسەر سياسەتى خراپى خوى دەروات، تاكه ريگا لەبەردەمياندا دەبێ پەنجەمور بكەن پاشان ئازاد دەكرێن!


جگەلەوەى كەسانيكى تر رادەسپيرن بەناوى شتومەك كرين. بەدوو بەرامبەر زياتر پيان دەفرۆشنەوە!


گەر دەرفەتم هەبوو لەگەڵ رووداوە دژوارەكانى تر كە رووبەڕووم بۆتەوە دەينووسمەوە. بۆ مەحكومكردنى ئەم وڵاتە و ئەو وڵاتانەى خۆيان باش دەزانن و پشتيوانى لە بولگاريا دەكەن. هەروەها ئەو هۆكارانەى وايكردوە ئيمەو گەنجان و ئينسانى كورد كۆچ بكەن!


وڵاتى بولگاريا بەشيكە لە ئەوروپاى شەرقى و دراوسى توركيايە كۆچبەران. بۆ پەرينەوە بۆ وڵاتانى ئەوروپاى ناوەراست و باكورى ئەوروپا و وڵاتانى تر بەريگاى وشكانى بەشيكيان خاكى بولگاريا بەكاردينن!


بولگاريا بەوپيەى ئەندامى ريكەوتنى دبلنى وڵاتى ئەوروپايه و پاسەوانى سنورەكانە پارە لە ئەلمانياو بەريتانياو ئەسكەندەنافياو بەشى زۆرى وڵاتانى ئەوروپا وەردەگريت، بۆيە بولگاريا هەر پەنابەريك دەستگيربكات رووبەڕووى سزاى دەكاتەوە پاشان بەمەرج ئازاديان دەكات.


هەر پەنابەريكيش پەنجەمورى هەبوو بە ريكەوتنى دبلن كەتەواوى ئەوروپا واژۆيكردوە. دەبيت ئەو پەنابەرە بگەريتەوە يان ديپۆرت دەكريتەوە!


بولگاريا بۆ پەنجەمور بەپەناخوازان دەكات؟


يەكەم: هاوكارى لە ئەوروپا وەردەگريت.
دووەم: هەر پەنابەريك كەپەنجەمۆرى بكات. واتە لە وڵاتە داواى مافى پەنابەريكردوە. بۆيە بولگاريا ئەو سياسەتە بەكاردەهينيت. چونكە هاوكارى لە نەتەوەيەكگرتووەكان وەردەگريت.
سيەم : بولگاريا بەهۆى ئەوەى هيچ رەچاوى مافى مرۆڤ ناكات و پيداويستيەكانى پەنابەران وەك ئينسانيكى ئاسايى دابين ناكات بۆيە پەنابەران ئامادەنين لە بولگاريا بميننەوە!


چيمان بۆ دەركەوتووە ليرەدا؟ ئەوەى بولگاريا دەيكات. سوكايەتى و بازرگانى و پيشيلكارييە بەرامبەر بەمافى مرۆڤ. ئهەموو وڵاتە ئەوروپييەكان. وەك كۆچبەران ئەم راستيانە دەزانن. بەڵام بيدەنگيشن چونكە بيدەنگبوونيان لە بەرژەوەنديانە كاتيك كۆچبەريك روويكردە. وڵاتەكەيان بەئاسانى دەست دەنين بەروويانداو دەڵين "فەرموو بگەريرەوە بولگاريا يان ئەو وڵاتەى لێى لەدايك بوويت!


سەرنج: چوشى پياويكى دانيشتوانى يەكيك لەگەرەكەكانى شارى سۆفياى بولگاريايه نەفەرى قاچاخچييەكانى بەپارە لە ماڵەكەى حەشار دەدات!


كاتێ دەڵێم بولگاريا سوكايەتى پەنابەرانى كورد دەگات. قسەم لەسەر كوردەكانە ئەگينا بەشى زۆرى ئەو وڵاتانەى هاوڵايەتييەكانيان كۆچ دەكەن رێيان دەكەوێتە ئەم وڵاتەو ئەو سوكايەتيەى بەكورد و ئينسانى كورد دەكەن" بە هەمان شێوە بە ئينسانى پەنابەرانى تريش دەكريت!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک