٢٨\١١\٢٠٢٠
بوونەوەرێکی
سەمەرە!*

مەجدی خەلیل |

وەرگێڕانی بە دەستکارییەوە: هەورامان عەلی |
- ئاساییە بەلایەوە شکەنجە بدرێت، زیندانی بکرێت، ڕۆژانە کەرامەتی
بشکێنرێت لەلایەن موسوڵمانە سەرکوتکەرەکانەوە، بەڵام ڕازی نابێت بە
وشەیەکیش ڕخنەیەکی ڕاسگۆیانە لە ئاینەکەی بگیرێت!
- ئاساییە بەلایەوە ژنێکی بەتەمەن بڕفێندرێت و لە ژێر گوشار و ھەڕەشەدا
موسوڵمان بکرێت، بەڵام ڕازی نابێت ، کەسێک ئازادانە واز لە ئاینەکەی
بھێنێت و فتوای کوشتنی دەدات!
- ئاساییە "سیسی " بڵێت ئیسلام لە قەیراندایە، بەڵام ڕازی نابێت "
ماکرۆن" وا بڵێت!
- ئاساییە بەلایەوە ڕۆژانە دژی ئاینەکانی تر جنێو بدات، دژایەتی و
سوکایەتی بە لایەنگرانیان بکات، کەچی شێتگیر دەبێت گەر کەسێک ڕخنەیەکی
بابەتی لە ئاینەکەی بگرێت!
- ئاساییە دەستدرێژی بکاتە سەر ئافرەتانی ئەوانی تر ، بەڵام ژنەکانی
خۆیی بە ناموسی خۆی و خێزانەکەی دەزانیت!
- لە زەلکاوی دوای دواوەی مرۆڤایەتیدا دەژی ، کەچی پێیوایە لەھەموان
بەرزترە و باشترین نەوەی سەرزەمینە!
- خوازیاری جێبەجێکردنی شەریعەتە، شعر و شانامە بەسەر لێبوردەیی و
دادوەریەکەیدا ھەڵدەدات، کەچی لەو وڵاتانە ھەڵدێ کە شەریعەتی تێدا
جێبەجێ دەکرێت!
- خوازیارە ئیسلام تاکە ئاینی فەرمی دەوڵەت بێت ، کەچی لە دەوڵەتانی
سۆماڵ، ئەفگانستان و پاکستان کە ئەم خواستەی جێبەجێ دەکەن ، بێزارە!
- واخۆی نیشاندەدات کە لەسەر چەوسانەوەی ئاینی لە وڵاتەکەی خۆیدا
ھەڵھاتووە، کەچی سوکایەتی و جنێو بە ئاینی ئەو وڵاتە دەدات کە
پەنایداوە و نان و ئازادی بۆ فەراھەم کردووە!
- واخۆی نیشاندەدات کە ڕێبوارێکی ڕێگەی ئازادیە، بەڵام کە ئازادی بۆ
فەراھەمکراوە ، ھەوڵدەدات ئەو ژینگەیە وێرانکات!
- بە چاوێکی سوک تەماشایی وڵاتانی خۆرئاوا دەکات، بەڵام ئامادەیە لە
بەلەمە قاچاغەکاندا ڕێگەی ھاتوو نەھات بگرێتەبەر و لە دەریادا بخنکێت،
بەشکم بگاتە ئەو وڵاتانە!
- خوازیاری بایکۆدی کاڵای خۆرئاوایەکانە ، کەچی ھەموو بەرھەمەکانی
ئەوان، لە ژیانی ڕۆژانەیدا بەکار دەھێنێت!
- پێی شەرم نیە وڵاتەکەی لە لایەن موسوڵمانانەوە داگیر بکرێت، بەڵام
توشی ھێستریا دەبێت گەر داگیرکارەکە خۆرئاوایی بوو!
- جەنگ و ھەڵمەتی خاچ پەرستەکان سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات، بەڵام
شانازی بە "غەزا " و " فتوحات"ەوە دەکات!
- پێیوایە تیرۆریستەکان نوێنەرایەتی ئیسلام ناکەن ، ھاوکات شانازی بە
کار و کردەوە دڕندانەکانیانەوە دەکات!
- دەزانێ و دەبینێ کە زۆرترین گێچەڵی سێکسی و دەستدرێژی خێزانی ،
زۆرترین بینەرانی فلیمە پۆڕنەکان لە وڵاتانی ئیسلامیدایە ، کەچی دەوێت
دنیا باوەڕکات وڵاتانی ئیسلامی پاکترین سەرزەمینە کە مرڤ دەبێت لێیەوە
فێری ڕەوشت بێت!
- ئاساییە بەلایەوە ژن بکرێتە کۆیلە و کەنیزە، لە جەنگدا وەک مەڕوماڵات
تاڵان و لاقە بکرێت، بەڵام نابێت تەوقە لەگەڵ ئامۆزاکەی خۆیدا بکات،
ئاخر تەوقەکردن لەگەڵ ژندا حەرامە!
- دەڵێت ئاینەکەی فێری بەزەیی و جوانترین ڕەوشتی کردووە، کەچی بۆ
بەرگری لەو ئاینەی ،مرۆڤ سەردەبڕێت، بەکاڵی جگەرەکەی دەخوات و گەر بۆشی
نەلوا بە ناشیرینترین شێوە جنێو بارانیان دەکات.
- دەڵێت ئاینەکەم ئاینی ئاشتیە ، کەچی شانازی بە پەلاماردا، کوشتن،
ڕفاندن ، تاڵانی ، لاقەکردن و کۆیلەکردنی مرۆڤ بە زەبری شمشێرەوە دەکات
و خەو بە "فەتح"ی ڤاتیکانەوە دەبینێت!
- بە کوشتاری مرۆڤ دەڵێت "جیھاد". بە کۆیلە و کەنزەکردنی ژن و مناڵی
خەڵکی دەڵێت "غەنیمە" . بە داگیرکردن و تاڵانی کردنی وڵاتان دەڵێ "فەتح".....
کەچی پێستی ڕووی ھێندە قایمە قبوڵی نیە پێی بڵێیت ، ئەم پێوەرانەی تۆ
بۆ ئەم سەردەمە ناشێن.
- ئەو قوربانی بە تاوانبار دەبینێت ، بکوژ بە پاڵەوان و شەھید. وشە و
کاریکاتێر لای ئەو خەتی سورە، بەڵام لەناوبردنی خودی مرۆڤ و پیرۆزی
ژیانی، ئاساییە!
- لە تاو سەرکوت و زیندان ھەڵدێ بۆ وڵاتانی خۆرئاوا ، کەچی دەیەوێت
ئەوێش بگۆڕێت بۆ ئەو دەولەتە شکستخواردووەی لێوەی ھەڵھاتووە!
- پەلاماردەدات، تەقنەوە ئەنجامدەدات، سەردەپەڕێنێت، وێرانی دەخوڵقێنێت،
کەچی پێی وایە ھەرکەسێت دژی ئەم تیرۆرە دڕندانەی ئەو بێت ، ئەوە
ڕەگەزپەرستە و نەخۆشی فۆبیایی ھەیە!
- کریستیان و جوەکان بە کافر، گومڕا ، سەرلێشێواو ، ڕێگەونکەر و ....
پێناسە دەکات و لە ڕیزی مەڕ، مەیمون و بەرازدا دایان دەنێت ! گەر کەسێک
ئەم سوکایەتیەی ئەوی قبوڵ نەبێت، بە دژایەتیکردنی ئاینەکەی تاوانباری
دەکات و سەنگەری لێدەگرێت!
- بڕوای وایە کە خودایەکی بەھێزی ھەیە، ھاوکات خوداکەی پێویستی بەمە تا
بەگری لێبکات و خەڵکی ناچاربن بیپەرستن و لێی ھەڵنەیەن!
- پێیوایە جیھان بەھۆی خوادنەوەی کحولەوە نوقمی بێ ڕەوشتی بووە ، کەچی
خەون بە بەھەشتێکەوە دەبینێت تا کحولی وەک پاداشت پێ بدەن!
- پێوایە موی سەری ژن "عەورە"یە و دەرکەوتنی تاوانە، بەڵام ئاساییە
بەلایەوە باسی حۆریەکان لە کتێبە فقیەکاندا بخوێنێتەوە کە ھێندە ناسک و
جوانن مۆخی ئێسقانیان لەژێر گۆشتەکەدا ، دیارە!
- گەرچی بە چاوێکی سوکەوە دەڕوانێتە ژن ، کەچی گەورەترین ئومێدی ئەوەیە
وەک پاداشت لە جیھانێکی تردا چەند ژنی بەرکەوێت!
- پێی ئاساییە لەژێر پەرچەمەی ئیسلامدا ھەزاران تاوانی جۆراوجۆر ئەنجام
بدرێت، کیژۆڵەی نۆ ساڵە لاقە بکرێت، سەری مرۆڤ وەک قچکە پیاز بپەڕێنرێت
، ماڵ و موڵکی خەڵکی تاڵان بکرێت، ئەو ھیچ ھەڵوێستێک نیشان نادات .
بەڵام گەر کەسێک بە کێشانی کاریکاتێرێک گۆشەیەکی ئەو دڕندایەتیە بخاتە
ڕوو، ئەم بەلەسە دەبێت و دەیەوێت شار وێرانکات و کاریکاتێریست و
ڕۆژنامەوان خەڵتانی خوێنکات!
لە کۆتایدا دەبێت بڵێم : قورسە بۆ کەسانێکی ئەشکەوتنشین کە نوقم بووی
نێو تاریکین ، بە ئاسانی بێنە جیھانی پڕ لە ڕوناکی و لەزەت لە
جوانیەکانی ژیان ببینن.
________________________________________________
*
بوونەوەرێکی
سەمەرە:
گوتارێکی نووسەری
ناسراوی ئەمەریکی بە ڕەگەز میسری
''مەجدی خەلیل''، بە دەسکارییەوە
کردم بە کوردی:
http://brotherrachid.com/%D9%85%D9%82%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AA/ArticleID/3357/%D9%87%D8%B0%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%A7%D8%A6%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%B1%D8%AA%D9%83%D8%A7%D8%B3%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%AC%D9%8A%D8%A8?fbclid=IwAR3g-5_5xO7i_gpbcwsmwDMGIukzy1Bs-QaMiAsXOTu_XAxIQ7VCg02vQP8
ماڵپهڕی ههورامان عهلی
|