٢٩\١٢\٢٠٢٣
بوونەوەری چاک.

فه‌رهاد
کەریم
مرۆڤ له ناو خۆی جێینابته‌وه بچووکێکی گه‌وره‌یه و خۆی نازانێ
گووڕێژه
من مر‌ۆڤم ده‌زانم ئاوده‌ست شوێنی ژیان و پشوودان نییه
سه‌رم پڕبووه له هه‌واڵ مرۆڤ لێناگه‌ڕێ سه‌ر به‌تاڵ بێ له هه‌واڵی
خراپ
خراپیی مرۆڤ له‌وه‌دایه به هه‌موو شتێکه‌وه رادێ منیش رانایێم به
خه‌می مرۆڤ
یادی خۆم ده‌که‌م شه‌رم نییه مرۆڤ یادی خۆی بکا سه‌یره مرۆڤ یادی خۆی
نه‌کا
دووره هێنده دووره ده‌شمری ناگا پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان نییه گه‌وره‌ی
بچووکه
مرۆڤه بچووکی گه‌وره
په‌لاماری ژیان هه‌میشه نزیکه خوێنه شه‌قام
نه‌بینرێی باشه حه‌ز له سه‌یری جوانیی ناکا بینینی پڕبووه له گوو
مرۆڤ
سروشتی بازاڕ، شه‌ڕی دین، ره‌نگ نه‌خۆش، کۆربیر بووه مرۆڤ
هاورێکانم درێژ ژیان و به کورتیی مردن زۆر ژیان و به که‌میی مردن
هاورێکانم
هاوڕێیه‌کم هه‌بوو له ژیان ده‌ترسا و نه‌مرد له مردن ده‌ترسا و نه‌ژیا
هاوڕێیهکەم
هاوڕێیه‌کم هه‌بوو له مردن و له ژیان ده‌ترسا، نه مرد و نه ژیا
هاوڕێیه‌کم هه‌بوو له مردن نه‌ده‌ترسا و ژیا له ژیان نه‌ده‌ترسا و
مرد هاوڕێیهکەم
هاوڕێیه‌کم هه‌بوو نه حه‌زی له ژیان بوو نه له مردن له نێوان مردن
و ژیان ده‌سووڕایه‌وه
من هه‌رگیز له هاوڕێکانی خۆم تێنە‌گه‌یشتم و ناشمەوێ تێیانبگەم و کێشه
بخه‌مه ناو ژیان و مردنیان
هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی ژیان و مردنی ئه‌واندام بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانمان
ئاڵۆزیی تێنه‌که‌وێ
مرۆڤ یادی خۆی بکا شه‌رم نییه له ناو خۆی جێینابته‌وه گووڕێژه
سه‌رم پڕبووه له هه‌واڵی خراپ ئاوده‌ست شوێنی پشوودانه
من مر‌ۆڤم و خه‌وم دێ به خه‌وی مرۆڤه‌خوا
پڕبووه له شه‌وی رۆناک قوربانییه‌که سواوه چرایه‌ک نییه بۆ گه‌شه
رۆژی تاریکه تاوان
شۆڕش به ده‌مامکه‌وه شووره‌ییه، گورگ و مه‌ڕ و که‌ر منداڵی مرۆڤن
خوا ده‌مامکه
منداڵه‌کانی دایانه‌وه که‌ندێ
یه‌کی خوارد، یه‌کی کوشت، سواری یه‌کێکیان بوو
ئاوئاو چووه مرۆڤ
مرۆڤ زۆر میهره‌بانه وای گوت ئه‌و
گورکه نا
مه‌ڕه‌که نا
که‌ره‌که نا
ئه‌و گوتی
که‌سیش گوێی له ئه‌و نه‌بوو
مرۆڤ میهره‌بانه
که‌سیش گوێی له من نه‌بوو
مرۆڤ دێری کۆتایی ناخوێنته‌وه
گه‌ر نه‌کوژێ و نه‌خوا و سوارنه‌بێ
سواربوون و خواردن و کوشتنت پیرۆز بوونه‌وه‌ری خراپ
خه‌وت باش بوونه‌وه‌ری چاک با میهره‌بانییت نه‌زڕێ به خه‌وتوویی جوانی.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|