په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

بوون و نه‌بوون .   

     ‌

 

 

 

 

 

پێشه‌    

بێ تۆ            

              ئاواتێكی بێ ئاواتم    

بێ تۆ            

            گیانێكی بێ گیانم   

بێ تۆ            

               مرۆڤێكی بێ جه‌سته‌م    

بێ تۆ           

             شه‌قامێكی بێكه‌سم    

بێ تۆ          

             شه‌وێكی بێ چیرۆكم 

بێ تۆ         

                شارێكی پڕ خامۆشم... 

خۆ من هه‌موو ئێوارانێك

         كوچه‌و شه‌قامه‌كان ده‌گه‌رام

                 خه‌مه‌كانتم یه‌ك به‌ یه‌ك كۆده‌‌كرده‌وه‌       

                      به‌ ئاوازێكی پڕله‌ سۆزی (سه‌با ) ده‌‌مگوتنه‌وه..‌  

                  شه‌وانه‌ش                                           

       له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی(شیرین و فه‌رهاد)

ورده‌ ورده‌ شه‌كری گیانم  پێته‌به‌خشی

  تا خه‌ونه‌ وه‌نه‌وشه‌ییه‌ بێ‌کۆتاییه‌کانی

                         تێدا ببینی.

 

 

pesha-@hotmail.com