١\٣\٢٠١٢
ته‌وه‌ری ''ئه‌دیب له یه‌ک
پرسی قورس‌دا''.
بوڕهان جۆڵا:
جیاوازی من ئه‌وه‌یه کە من (سکرین چیڕۆک) دەنووسم
نەک چیڕۆک، ئەمەش کارێک و شێوە داڕشتنێکى تایبەت
بە خۆمە.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ: له‌وه
بگه‌ڕێ وه‌ک ئه‌و چه‌مک و گوزارشته باو و داهێزرایه‌ی که ده‌بێژێ:
''خوێنه‌ران بڕیارده‌رن''! چونکه له‌وڕۆدا خوێنه‌ران به گشتیی له
ناسینی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مداران ئاڵووده‌ی (میدیای پاڵپشت و پێگه‌ی
جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندییه جۆراوجۆره‌کان و فه‌رهه‌نگی باو و هێنده‌ک
خۆویستیی تایبه‌ت)ن، ئایه خۆت وه‌ک ئه‌دیب یان هه‌ر تشته‌ک که
خوازیاری ئه‌و بی له خۆت رازی.. یان ئایه جیاوا‌زییه‌کانت بایی
هێنده هه‌ن هه‌بوونت وه‌ک بوونه‌کی پێویست بسه‌لمێنن؟ ئه‌گه‌ر ئا؛ له
کێنده‌رێی به‌رهه‌مه‌کانت ده‌توانین به‌رجه‌سته‌ت بکه‌ین یان په‌یدۆزت
بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر نا یان نایزانی؛ له‌به‌رچی تا ئێستا وا ده‌زانی هه‌ر
هه‌ی یان پێویسته هه‌ر هه‌بی؟
بورهان
جۆڵا: لە باشوورى کوردستاندا بێگومان لە دواى راپەڕین زۆرینەى
خوێنەران تەمەڵ بوون بە خۆشمەوە.
بەڵى لە رۆژگارى ئەمڕۆدا ئاسانکارى زۆر بۆ خوێنەران کراوە وەک ماڵپەڕو
چەندەها رۆژنامە و گۆڤارى جیاجیا، لەگەڵ ئەمەشدا سەردەمى زێڕین (پێش
راپەڕین) خوێنەر چێژێکى خۆشترى لە خوێندنەوە وەردەگرت وەک لە ئێستا،
ئەمەش لەوانەیە هۆکارى زۆرى لەپشتەوەیە.
من وەکو نووسەرێک تا ئاستێکى کەم لە خۆم رازیم، لەوە زیاتر ناوێرم
قسەبکەم چونکە دەبێتە پیاهەڵدان و پۆزدەرخستن، جیاوازى خۆشم بە روونى
دەبینم بەوەى کە من (سکرین چیڕۆک) دەنووسم نەک چیڕۆک، ئەمەش کارێک و
شێوە داڕشتنێکى تایبەت بە خۆمە، جیاوازى لە شێوەى داڕشتن و دیاریکردنى
هێلى گشتى (هێلى درامى) کە من چەند ناوێکم بۆ داناوە وەک (هێلى سوور،
هێلى کارا، هێلى بیناکردن، هێلى بەدواداچوون، هێلى سەرەکى، هێلى
نمایشگەر)، دواتر روونکردنەوەى هێلى کات و هێلى شوێن و تەریب بوونیان
لەگەڵ هێلى گشتیى، دواجار لقە هێلەکانیتر واتا وردە رووداوەکانیتر کە
دەبێت و پێویستە پەیوەندییەکى بابەتیانەیان لەگەڵ هێلى گشتیدا هەبێت،
هەر هەموو هێلەکان واتا چەپکێ هێل بە یەکەوە و لە یەک کاتدا خۆیان
دەخزێننە نێو زەینى وەرگر.
مەبەستى سەرەکیم لەو شێوازە تایبەتییەى خۆم دەمەوێ (خوێنەر بکەم بە
بینەر) چونکە سکرین چیڕۆک واتا بینینى چیڕۆکى وێنەیى لە رێگەى
خوێندنەوەدا.
burhanjola@yahoo.com
|