٢٥\١٠\٢٠١١
"بوختانەکەی" کاک
بەختیار و کەمپینی ئیسلامییەکان.

سەلام عەبدوڵا
لەم رۆژانە کاک بەختیار لە کۆڕێکدا بۆچوونی
خۆی سەبارەت بە"تەشریفهێنانی"لەشکری پەپولەکانی جەزیرەی عەرەبی بۆ
کوردستان دەربڕیوەو وتویەتی(ئیسلام بهزهبرى شمشێرو عهگال و عهبا و
حوشترهوه بهسهر کوردیان سهپاندووه و ئینسانى کوردیان کوشتووه بۆ
ئهوهى موسڵمان بن و کوردستانیان داگیر کردووه بۆ ئهوهى ئیسلام
بهسهر کوردا بسهپێ.).
کاک بەختیار"بەهەڵە"دا چووەو دەبوو بڵێ(سوپای ئیسلام بەپێچەوانەی هەموو
سوپاکانی دنیا، شمشێریان تەنها بۆ خۆپاراستن و بۆنە وەرزشییەکان
بەکارهێناوە و هەر وەک چۆن هەندێ عەرەب بە عابا، عەگاڵ و حوشتر بە
مەبەستی خوێفرۆشتن دەهاتن بۆ خانەقین، ئیسلامیش هەر بەم شێوەیە لەبری
خوێفرۆشتن، بە پشتیوانی مەلایکەتان بە زمانی دیالۆگ و بەڵگەوە
تەبشیریان بۆ دینەکەیان کردووەو زۆربەی کوردستانیانیش وەک زۆرینەی
هەموو گەلانی دونیا(هەر لە میسرو سوریا تا ئەسپانیا، بۆسنیا،
تەتەرستان، چین و وڵاتانی ئەفریقا) بەبێ هەڕەشە، جەنگ، باجوەرگرتن و
داگیرکردن دەیانگوت: ئامین...!
"بەڵێ"، ئیسلام وەک(رەبابە)ژەنەکان روویان لە وڵاتەکەمان کردووە!
ئاخر بەختیار ئەو"بوختانەی"لەکوێ هێناوە؟!
من بەشێوەیەکی تایبەتی"سەرسامم"بەو کەسانە کە بڕوایان وایە دەق، کردار
و مێژووی دینەکەیان بێ هەڵەو کەموکۆڕی، تاوان و وەحشیگەرییە، هەموو
شتێکی راست و درووستە و هەر رەخنەیەک لەبارەیەوە بگوترێ، ئەوا هەڵە،
کوفر و رەدەیە. هەر رەوت و حزبێکی ئیسلامی لە بۆنەی جیاجیا وەک
وەکیلی"خودا"دینەگۆ و هەر خاوەن ئیجتهاد، قوتابخانە و مەرجەعێکیان بە
ئارەزووی خۆی فەتوا دەدا و لەوانە فەتوای سەر-بڕین، زمان-بڕین و
دەست-بڕین و هەر هەموویان تەنها حەقن. لە تازەترین نموونە کوشتنی
قەزافی: مرۆڤێکی دیلکراوی جەنگ بە برینداری، بەبێ دادگاییکردن، بەدەم
هاواری ئەڵڵاهو ئەکبەر و لە حاڵەتێکی هەستیری، کوشت!
کوشتنی قەزافی بەو شێوەیە، وەحشیگەرییەکی قیزەوەن بوو، بەرهەمی
هاوپەیمانی ناتۆ و ئیسلامییەکان بۆ سەرخستنی ئابووری لیبڕالیزمی نوێ و
بازاڕە ئازادەکەی و پاراستنی"مافی مرۆڤ"....ئەوە دەقاودەق
بەرهەمی(ئازادی و ئەڵڵاهو ئەکبەر، پەیامی خوایە بۆ بەنی بەشر)بوو!
من پشتیوانی لە مافی ئازادی کاک بەختیار و هەر کەسێکی تر دەکەم لە مافی
بەیانی بیروڕای خۆی. ئێمە دەبێ دیواری ئەستوری سانسورو گەمارۆدانی ئەقڵ
بشکێنین و ئیدانەی ئەو کەسانە دەکەم کە لەگەل هەر دەربڕینێکی
رەخنەئامێز لە ئاین، دەستبەجێ خاوەنەکەی بە سوکایەتیکردن و
بریندارکردنی هەستی ئاینی و"موقەدەساتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام"ناوزەد
دەکەن.
هیوادارم بۆچوونەکەی مەلا بەختیار و رەنگدانەوەکەی ببێت بە دەرفەتێکی
تر بۆ مێژوونووسان و شارەزایانی ئاینی ئیسلام بۆ ئەوەی بەرێزیان بە
بەرهەمی زانستی لەبارەی هاتنی جەنگاوەرانی ئیسلام بۆ کوردستان،
کتێبخانەکانمان پڕبکەن.
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|