ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا به وتارێك به‌شداری كۆنگره‌ی جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان له له‌نده‌ن، ده‌كات.
ده‌زگای پشتیوانی ئاشته‌وایی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێكخراو ناحكومیه‌كانی ئه‌وروپی گروپی كارا له پێناو ناساندن و دژی جه‌نه‌ساید له پێناو ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
هه‌ڵده‌ستن به سازكردنی كۆنفرانسی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی / ئاشووری
به سه‌رپه‌رشتی و پشتیوانی په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی ئه‌ندرێ جۆرج.
له 24 ئه‌پریل 2008 (ڕۆژی جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان) له كاتژێمری 11.00 تا 1.00ی دوای نیوه‌ڕۆ كۆنفرانسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایه‌نی باسه دوای یه‌كه‌م وتاری ئه‌ندرێ جۆرج، ناوه‌ندی چاك ڕاوبۆچوونی خۆی له 5 خوله‌كدا ده‌خاته ڕوو. ئینجا ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ش بابه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن:
1- ڕوت بارنێت: شوێنه‌واره ده‌روونیه‌كان له دان نه‌نان به كۆمه‌ڵكوژیدا. 2- گریگۆری تۆپالیان: به‌راوردكردن له نێوان هۆلۆكۆست و جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه نیه‌كان 3- سه‌بری ئه‌تمان: سهه‌نته‌ری سه‌یفۆ، ئه‌مسته‌ردام، تێڕوانینی ئاشووری و ئه‌رمه‌نیه‌كان 4- سارا عه‌زیز: سه‌نته‌ری سه‌یفۆ، قانونی نێوده‌وڵه‌تی. 5- دیسمۆند فێرناندۆس: جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه‌نی، ئاسوری، یۆنانی، كورد و هتد. سیساسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی. 6- پڕۆفیسۆر كاتكاتۆر په‌لیكان: دیارده‌كانی كۆمه‌ڵكوژی
بانگكردنی ناوه‌ندی چاك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ستیاره و به‌خشینی ده‌رفه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتارێك له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا، كۆششی ماندووبوون و پاراستنی دۆستایه‌تی ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیایه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه كاراكانی ئه‌رمه‌نیه‌كان له به‌ریتانیا.
شایه‌نی ئاماژه پێكردنیشه كه عه‌دنان كۆچه‌ر سه‌رۆكی وه‌فده‌كه وتاری ناوه‌ند ده‌خوێنێته‌وه.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 23-04-08
|