٣٠\٨\٢٠١٥
چاک هه‌ڵاتم!!

کەبیر شەمسەدینی
هه‌ڕه‌تی لاویم بوو.سه‌ره‌کی ترین بابه‌تێک که جێی شانازی بێ بۆ هاوته‌مه‌نێکی
ئه‌و سه‌رده‌مانی وه‌ک من،دڵداری و خۆشه‌ویستی وهات و چۆی ده‌وری ماڵان
بۆ دیتنی یار و ویره‌ویری هه‌وای لاوی و گۆرانی گوتن و نه‌ترسان و
ماندوویی نه‌ناسی و زۆر شتی ئه‌وتۆ...هه‌مووی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه
پێشانده‌ری گه‌یشتن به ئاستی لاوی و تێپه‌ڕاندنی چاخی مێرمنداڵین. ته‌نیا
خه‌م و تاکه که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ،خواردن و خوادنه‌وه
وڕابواردنه.گرینگ نییه له ڕۆژدا چه‌ند جار بنه‌ماڵه لێت تووڕه بن
و پێت بڵێن:"ئه‌وه له کوێی؟ بۆ نایه‌وه؟ نیوه‌شه‌و له چ به‌ڕه‌ڵڵایه‌تێکی؟
بۆ خه‌ریکی کار وکاسپی نابی؟و..." تام و چێژی لاوی به تایبه‌ت خۆشه‌ویسته‌که‌ت
سه‌رتۆپی جوانه‌کان بێ،شتێکه له کۆنه‌وه له کورده‌واری خۆمان به
سوڵتان نێوی هاتووه وته‌نانه‌ت زۆر گه‌وره پیاو و گۆرانی بێژ و شاعیر
و وێژه‌ری نێو به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆمان باسیان لێ کردووه و ئاواتێک بووه
بۆ هه‌موان. ئه‌وه‌ش له که‌س شاراوه نییه.(قه‌سته‌م به وه‌ی یاری
جوانه ...له نێو جحێڵان سوڵتانه...تا ده‌مرێ سیاحه‌ب ئیمانه...).
وه‌ک ئێستا هێڵی موبایل له وڵاتی ئێمه دانه‌مه‌زرابوو.ته‌نانه‌ت تاق
ولۆق له گه‌ڕه‌کێک ته‌له‌فۆنێکی ماڵان وه‌ده‌ست ده‌که‌وت.زۆر جار ئه‌و
جیرانانه‌ی کوڕیان له ئیجباری بوو یا خزمێکیان له دوور وڵات ده‌بوو
ده‌هاتنه ماڵی ئێمه ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌کردن. یا پێیان ده‌گوتین
فڵانه‌که‌سمان بۆ بانگ که‌ن دوای چه‌ند خوله‌کی دیکه پێوه‌ندیان ده‌گه‌ڵ
ده‌گرین . ئه‌گینا هه‌ر که‌س کاری ئه‌وتۆی ببوایه ؛ ده‌چووه موخابه‌رات
و کاره‌که‌ی ڕابه‌ڕا ده‌کرد.
له‌و عه‌لیاوایه‌ی خۆمان حه‌زم له کچێک ده‌کرد که ئه‌گه‌ر بڵێم سه‌رتۆپی
جوانی ئاوایی بوو که‌مه. ته‌واوی کۆڵانی ئه‌و شاره گه‌ڕابوایه‌ی
هاوتای جوانیی په‌یدا نه‌ده‌بوو.له‌و دێهاتی وڵاتی خۆمان، کچی جوان غه‌ریب
گره. هه‌ر چه‌ند له دێیدا ،جحێڵی زۆر له من جوانتر و به شان و
باهۆتر و باڵابه‌رزتر هه‌بوو . له کۆنه‌وه ده‌ڵێن "گوێلکی خۆماڵی به
گا ناشێ." یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌و حه‌زه ئه‌وه بوو من خه‌ڵکی
نێو دێ نه‌بووم . به‌ڵکوو له سێ ڕێیانه‌که‌ی هه‌وه‌ڵی شار، دووکانێکی
قه‌وغامان هه‌بوو. هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌ورو پشتمان و زۆربه‌ی خه‌ڵکی
عه‌لیاوا نێوبانگی ئێمه‌یان بیستبوو و ده‌یانناسین. زۆربه‌ی نامه
پۆستییه‌کانی که ده‌هاتن ئادرێسی دووکانه‌که‌ی ئێمه‌یان پێوه بوو.ئه‌و
کاک ڕه‌حیمه‌ی پۆسته‌چی ،ئێستاش که هاتووچۆی دووکان ده‌کا ؛ هه‌ر له‌و
نامه هێنانه‌وه بووینه شوناس.
هه‌موو ڕۆژێ که ئێواره‌م لێ داده‌هات ، براکانی دیکه‌م به نۆره له
جێی خۆم داده‌نا و جانتای وه‌رزشییه‌که‌م ده‌شانم ده‌کرد و ده‌چووم بۆ
وه‌رزش . زۆربه‌ی کاته به‌تاڵه‌کانی ڕۆژانه‌م به هه‌ڵاتن وگه‌ڕانی
شاخ وکێو تێده‌په‌ڕاند . کاری جحێڵایه‌تیشم ده‌ماوه بۆ لای نوێژی
شێوان و گه‌رمای نیوه‌ڕۆ. ڕۆژێک نانی نیوه‌ڕۆیه‌م خواردبوو زه‌فته
شاڕپه‌که‌م له بن سه‌رم دانابوو و درێژ ببووم .کاسێتی خوالێخۆشبوو
مامۆستا محه‌مه‌د ماملێ (...ئه‌وده‌مه‌ی بوومه نیشانه‌ی تیری تۆ یادی
به‌خێر...) دانابوو و گوێم دابۆیه.له‌نه‌کاو ده‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که،دایچڵه‌کاندم
و له قووڵایی ئه‌و گۆرانیه به سۆزه ده‌ریهاویشتم.
- به‌ڵێ فه‌رموو...
- سڵاو...چۆنی؟
- سڵاو خۆشه‌ویست...ئه‌وه‌چۆنه له فه‌قیر وهه‌ژار ده‌پرسی؟
- یانی تۆ فه‌قیری؟!!! ئه‌و زمانه‌ت نه‌بوایه چت ده‌کرد؟...
- ئه‌دی فه‌قیر نه‌بوایه‌م له خۆوه دڵم به تۆ خۆش نه‌ده‌کرد. هه‌ر
ئه‌وڕۆ و سبه‌ی به من ده‌که‌ی...هیچت لێ هه‌ڵناوه‌رێ...
- وه‌یش فه‌قیره...دڵم بۆت ده‌سووتێ... چه‌نده به‌سته‌زمان ومه‌زڵوومی...
باشه خۆت ئه‌وه‌نده ڕووت وڕه‌جاڵ نیشان مه‌ده خه‌ریکم بڕوات پێده‌که‌م...
- شوکری خودا خه‌ریکه دڵت نه‌رم ده‌بێ... دڵ خۆشم بزانم قه‌ولی
ژوانێکم پێ ده‌ده‌ی؟
- هه‌ر بۆیه به‌و قرچه‌قرچی نیوه‌ڕۆیه ته‌له‌فۆنم بۆ کردووی پێت بڵێم
سبه‌ی ده‌توانم بتبینم...
- ده‌ک خۆش خه‌به‌ر بی ...ئۆخه‌یش ئه‌و خه‌به‌ره‌ت چه‌نده خۆش بوو...
- ئه‌وه‌نده‌ش خۆت فه‌قیر مه‌که مردووی خۆمی چاکت ده‌ناسم... له
ئێستاوه پێت بڵێم... بزۆزی ناکه‌ی ، وه‌ک کوڕێکی ئاقڵ و هێدی، دیارییه‌کم
بۆ داناوی وه‌ریده‌گری و ده‌ڕۆی...
- نا نا ...بفه‌رموو مامۆستای پێش نوێژمان که‌مه و بۆ پێش نوێژی ده‌مبه‌یه
مزگه‌وتێ و ته‌واو...
- خۆزگه له ده‌ستت هاتبوایه ... منیش ده‌حه‌سامه‌وه ...قورعانم به
ته‌واوی ژنی دێی ده‌گوت...و مه‌لاژن مه‌لاژن که‌ری نێر نه‌یده‌کێشا...خانم
وخاتوون کاری مه‌زرایه‌شم له کۆڵ ده‌بۆوه ...
- وه‌ڵڵا من نه مه‌لایه‌تی ده‌زانم و نه ده‌یکه‌م و نه کوڕێکی
هێدیشم... هه‌ر خۆت له جێی من دانێ...کچێکی ئه‌وه‌نده جوان و خانومان
و ناسک و ڕێک و ئه‌وه‌نده‌ش خۆشه‌ویست، که ته‌واوی کوڕی ئاوایی بۆی له
دین لایانداوه، قه‌ولی ژوانم پێ بدا و من بچم و به ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێمه‌وه؟
- نا ...ماستی مه‌ڕم بۆ داناوی ده‌گه‌ڵ دیاریه‌که ده‌تده‌مێ...
- پێم ڕاده‌بوێری؟... ڕۆژ هه‌تا ئێوارێ ماست به خه‌ڵک ده‌فرۆشم ...ئێستا
تۆش گاڵته‌م پێ بکه.
- قسه‌ی ئاخر ...سبه‌ی دێی یا نا؟...ئه‌وه‌نده ناز ونیونازم له‌سه‌ر
مه‌که...چون خۆم ته‌له‌فۆنم بۆ کردووی خه‌ریکی بێ منه‌تی ده‌که‌ی...
- کچێ ئا ئا ...چۆن نایه‌م ...من و بۆ لای تۆ نه‌یه‌م ؟...مه‌گه‌ر بمرم
ئه‌گینا ده‌ستم ده‌کاری زێڕین دابێ وه‌لای ده‌نێم...
- کاتێکی خۆش... چاوه‌ڕێتم... به ده‌رگا چکۆڵه‌که دا وه‌ره.
- خۆشتر بۆ ئێوه ...خۆشه‌ویست...به‌سه‌ر چاو...خودات ده‌گه‌ڵ.
خه‌و و ماندوویی و خه‌م و هه‌رچی ناخۆشییه، له دڵمدا کۆچیان کرد و
ڕۆیشتن. له خۆشیان له پێستی خۆمدا نه‌ده‌گونجام. به‌و گه‌رمایه
چوومه‌وه بۆ دووکان. ئێوارێ له جاران زووتر جانتای وه‌رزشیه‌که‌م ده‌شانم
کرد .زۆر له ڕۆژانی پێشوو سه‌رخۆشتر بووم .به‌و هه‌مووه خۆ
ماندووکردنه،هه‌ستم به ماندوویی نه‌ده‌کرد .له خه‌یاڵمدا هه‌زاران
وێنه‌ی جوانم له‌و ژوانه هێشتا نه‌هاتووه ده‌کێشا. به سه‌دان خه‌ونی
خۆشم بۆو دیمانه‌یه ده‌دیت. هاوکات هه‌ستێکی پڕاوپڕ له خۆشه‌ویستیم
بۆو کچه هه‌بوو. له کۆشکی دڵمدا خاتوونێکی بێ وێنه بوو. به ته‌واوی
زێر وزێوی دونیا نه‌مده‌گۆڕیه‌وه. ئه‌وڕۆژه کات نه‌ده‌ڕۆیشت .ده‌تگوت
سێ ده‌رزی کاتژومێره‌که‌ی زه‌مان، تێک گیراون و که‌س نییه له یه‌کتریان
ڕه‌ها کا. پێم خۆش بوو له جێی خۆم هه‌ر بجووڵێم. ڕاوه‌ستان،لێدانی
دڵمی زیاتر ده‌کرد. بۆ چرکه ساتێکیش نه‌ده‌سره‌وتم.
له‌بیرمه ...پێش نوێژی شێوان که له وه‌رزش گه‌ڕامه‌وه ماڵێ،هه‌رچی
کردم نه‌متوانی بچمه‌وه ژووری ماڵه‌که‌مان. هه‌تا دره‌نگانێک هه‌ر له
دووکان دانیشتم و دانه به دانه‌ی قسه‌کانی نیوه‌ڕۆیه، له گوێم‌دا ده‌زرینگانه‌وه.
ئه‌و جه‌فه‌نگه خۆشانه‌ی ده‌گه‌ڵ پێکه‌نینه کورته‌کانی ئاوێته ده‌بوون
وبه گوێچکه‌مدا هه‌تا ناخی ده‌روونم ده‌چوونه خوار،مووچڕکی خۆشیی به
له‌شم دا ده‌هێنا. له کاتی نوستنیش دا ،ببوومه گۆرانیه‌کی دووپاته‌کراوه‌ی
ئه‌و ده‌نگانه...ببوومه کتێبی نووسراوی ئه‌و قسانه ؛ که به ده‌یان
جار سه‌ر له‌به‌ری لاپه‌ڕه‌کانی خۆمم هه‌ڵده‌داوه و ده‌مخوێندنه‌وه و
چێژم لێ وه‌رده‌گرتن. دوای پێداچوونه‌وه‌ش به قسه نه‌سته‌قه‌کانی
پێده‌که‌نیم...
له دڵی خۆمدا هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌کرد...چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌وه توندتر...ئه‌گه‌ر
چوومه لای به تۆڵه‌ی ئه‌و گالته پێکردنه‌ی دوێنێ،به ته‌واوی هێزم
له ئامێزی ده‌گرم و به توندی لێو و کوڵمی ده‌گه‌زم و پێی ده‌ڵێم ...من
کوڕێکی هێدی نیم ...له جێی خۆیدا وریام ...ئاگات له خۆ بێ ...چه‌ند
خۆشه بۆ هه‌میشه ئه‌و خۆشه‌ویستیه ببێته هه‌وێنی ژیانێکی هاوبه‌ش و
بێ بڕانه‌وه. و هه‌تا دوا ساته‌کانی ته‌مه‌ن به‌رده‌وام بێ . شه‌خته‌ی
دابڕان زه‌فه‌ری پێ نه‌با و زوقمی قه‌وسی پایزی بێ وه‌فایی ،گه‌ڵای هه‌ڵنه‌وه‌رێنێ
و نه‌یڕزێنێ...
به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و جێ‌ژوان وه‌ڕێ که‌وم ،تێبینیم کرد ئه‌گه‌ر که‌سێک
پێشی پێگرتم یا ڕووداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ڕووی دا ،هه‌ڵدێمه ماڵه
پوورم .ئه‌گینا پێڵاوه وه‌رزشیه‌کان له پێدا و جڵکی شیاوی هه‌ڵاتن و
هێندێک سووکبار و ئیتر...به ته‌مای خودا. به لێواری ڕێی هاتووچۆی
گشتی دا چوومه خواری و به‌ره‌و عه‌لیاوا که ڕێگای بیست خوله‌ک ده‌بوو
به‌ربوومه‌وه.گه‌یشتمه دوور‌و نیزیکی دێ.گه‌رمای نیوه‌ڕۆ هه‌موو خه‌ڵکی
ئاوایی ده ژووره‌کانیاندا زیندانی کردبوو. ته‌نیا جاروبار هه‌ستێکی
ئاسایی یا ده‌نگێکی هاتوچۆی نێو حه‌وشه وحه‌ساره‌کان ده‌بیسرا. پێم ده
کۆڵانی ماڵی خۆشه‌ویسته‌که‌م نا. زۆر چۆڵ بوو.ماڵه‌کانی دراوسێیان، به
هۆی بڵیندی جێی خانووه‌کان ،به‌سه‌ر ماڵه یاره‌که‌مدا زاڵ بوون. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌چاوی ئه‌م وئه‌و نه‌دیو بم ،به بن دیوار دا ڕۆیشتم. که‌س
نه‌یدیتم. ماڵه‌که،دوو ده‌رگای چوونه ژووری له‌و شانه‌وشانی حه‌وشه‌دا
هه‌بوو.که یه‌کیان دوو و ئه‌وه‌ی دیکه،سێ تایی بوو. وه‌ک بڕیار
درابوو به لای ده‌رگا چکۆڵه‌که‌دا ده‌بوو بچمه ژوورێ.هه‌ستم ڕاگرت که‌س
دیار نه‌بوو.ده‌رگاکه که‌لێنی درابۆیه.نه‌موێرا بچمه ژوور.ده‌نکه
خیزێکم ده ده‌رگا هه‌ڵکرد.دوای چه‌ند ساتێک ملی کۆڵانه‌که‌ی کێشا
و...بزه‌یه‌ک وچاوه‌چاوێک و به سه‌ر، ئاماژه‌ی چوونه ژوور...
به‌ر له چوونه ژوور زۆر ده‌ترسام. پرسیارم لێکرد،که‌سیان له ماڵ نه‌بوو.دایکی
وبراکانی له مه‌زرایه بوون و بابی چووبوو بۆ کاری تایبه‌ت به ئه‌ندازیاری
و سازکردنی بینای نوێ له گۆشه‌یه‌ک له حه‌وشه دوور و درێژه‌که‌یان و
هیشتا نه‌گه‌ڕابۆوه. هێندێک ئاهۆن بوومه‌وه و ده‌ست بزێوی و بیری هه‌ڕه‌شه‌که‌ی
دوێنێ شه‌وێ و...مه‌که ولاچۆی کچه و تێک ئاڵان و ده‌سته‌ملان و چێژی
له‌بڕان نه‌هاتووی خۆشه‌ویستی و ئیتر...
ده‌ست له ناو ده‌ست و گه‌رمه قسه و دیاری به‌نرخ و باسی سه‌تڵه
ماسته‌که ...به‌ڕاست بڕیاره‌که‌ی وه‌دی هات .چونکه من پێم وابوو
گاڵته‌م پێ ده‌کا.که‌چی سه‌تڵه‌ماسته‌که‌ی بۆ هێنام و دایه ده‌ستم و
فریای هیچ کارێکی دیکه نه‌که‌وتین. که ده‌رگا گه‌وره‌که‌ی حه‌وشه‌یان
کراوه.هه‌ر چه‌ند له ئێمه‌وه زۆر نه‌دیو نه‌بوو ،به‌ڵام که‌سێک
هاتبا ژوورێ ،دوای دوو هه‌نگاو ده‌یتوانی لای ئێمه به باشی
بدینێ.بابی کچه ده‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌کی که دڵی چووبووه کچه ومێردی پێ
نه‌ده‌کرد ،ئه‌ندازیارێکیان هێنابوو بۆ پێوانی جێی بیناکه. منی گورج
وتوند وتۆڵ وترسه‌نۆک و قوشقی،به هه‌موو هێزی خۆم ده‌لاقانم وه‌رێنا
که هه‌ڵێم.لاشانم ده ده‌رگا کوتا . وا به توندی خۆم پێدادا ،هێنده‌ی
نه‌مابوو له ڕێسمه‌ی به‌رم. به ده‌نگی ده‌رگاکه، ئاوڕی لای جێی ڕاوه‌ستانی
ئێمه‌یان داوه .دیتیان که‌سێک بۆی ده‌رچوو،به‌ڵام نه‌یانزانی کێ بوو.
ته‌نیا ئامۆزاکه‌ی منی ده‌ناسی. ئه‌من دیاری و سه‌تڵه ماست به ده‌سته‌وه
وئامۆزای کچه‌شم به هه‌ڵاتن به دواوه بوو. هات وهاواری ، سه‌گباب هه‌ڵنه‌یه‌ی
...دا بیگرن ئه‌وه دزه...بێده‌نگی ئه‌و نێو دێیه‌ی شڵه‌ژاند. به‌و گه‌رمای
نیوه‌ڕۆیه بوو به قووله وهه‌را.
به‌ر له وه‌ی له هه‌ورازی کۆڵانه‌که‌یان وه‌سه‌ر که‌وم ،دیواری حه‌وشه‌یه‌ک
نزم بوو خۆم تێهاویشت.ڕمبه‌ی پێم هات . سه‌گه‌که‌یان سه‌ری هه‌ڵێنا و
کردی به حه‌په‌حه‌پ و بۆم هات. خاوه‌ن ماڵه‌که که یه‌کی سه‌رتاسی زگ
زلی خڕیلانه‌ی خرپنه‌بوو ؛ له ته‌پڵی سه‌ری ڕا بگره هه‌تا سه‌رچۆکی
که لێم دیاربوو ،ده‌نکه تووکێکی پێوه نه‌مابوو .نازانم به‌و گه‌رمای
نیوه‌ڕۆیه به‌ته‌مای چی بوو؟ به ڕووت و قووتی و به ئه‌سپابی ته‌یار،په‌رده‌ی
وه‌تاغی سه‌ر ژێرخانه‌که‌ی به هه‌موو هێزی خۆی لادا. کاتێک زانی من ئه‌وم
دیوه به هێزێکی توندتره‌وه په‌رده‌که‌ی داداوه.منیش ئه‌و شوێنه‌م
به ئه‌من نه‌زانی.به‌و چه‌شنه‌ی خۆم حه‌وادابووه ژوورێ،هه‌میسان خۆم
هاویشته‌وه کۆڵان و بۆی ده‌رچووم.
هه‌تا چه‌ند خوله‌کێک به‌ر له‌و هه‌ڵاتنه،که‌س دیار نه‌بوو که‌چی
ئێستا هه‌ر که‌س له ماڵه خۆی ده‌هاته ده‌رێ، کاری نه‌بوو بزانێ من
کێم و چیم ده‌وێ و چ قه‌وماوه، به هات وهاوار ده‌که‌وته سه‌رم.ڕووم
ده‌ماڵ پوورم کرد داخرابوو .منیش له ده‌رگام نه‌دا چونکه مه‌ترسی
گرتنی زۆرتر ده‌کرد. به هه‌موو توانام هه‌ڵده‌هاتم. که‌س نه‌مده‌گه‌یشتێ.
ئه‌و دیاریه‌و سه‌تڵه‌ماسته‌که‌م ئه‌وه‌نده له لا به‌ڕێز بوو سه‌ره‌ڕای
ئه‌و هه‌ڵاتن و بگره و به‌رده‌یه هه‌ر به ده‌ستمه‌وه بوون .به به‌ر
ڕێزه دووکانه‌کاندا تێپه‌ڕیم دیتم چه‌ند هاوته‌مه‌نی خۆم خه‌ریک بوون
سارده‌مه‌نیان ده‌خوارده‌وه.یه‌کیان شوشه‌که‌ی هه‌ڵێنابوو و ملی قه‌ف
کردبوو که بینی پێوه‌نێ کاتێک ده‌نگی خه‌ڵکی بیست،شووشه‌ی دانا و که‌وته
سه‌رم. هه‌تا مه‌ودای هه‌ڵاتنم دوور ودرێژ ده‌بۆوه،خه‌ڵکانێکی زیاترم
به‌دوادا هه‌ڵده‌هاتن.
په‌یکانێک تازه ڕووی ده نێو دێی کردبۆوه .به دیتنی من و سه‌تڵه
ماست و خه‌ڵکی پشت سه‌رم،به توندی به دوومدا هات. زووی گرتمه‌وه.
ملی له شوشه‌ی لای خۆیه‌وه ده‌رێنابوو.ده‌تگوت دزی سه‌گباب، ڕانه‌وه‌ستی
وه‌به‌رت ده‌ده‌م . منیش هه‌ر به هه‌ڵاتن سه‌تڵه ماسته‌که‌م به
شووشه‌ی پێشێی دادا ماست ڕژا و شووشه‌که‌ی داپۆشی. کابرای شۆفیر په‌کی
که‌وت و دابه‌زی بۆ جام سڕینه‌وه.
زۆرم نه‌مابوو بۆ سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی که بێمه‌وه بۆ لای دووکانی
خۆمان. به ماتۆڕ که‌وتنه سه‌رم هه‌رچۆنێک بوو خۆم گه‌یانده سه‌ر
ڕێگای قیره‌تاوه‌که. هه‌ر سی چل هه‌نگاویان مابوو بگه‌نه سه‌رم ، که
ماشێنێک بۆی ڕاگرتم . به‌ر له ڕاوه‌ستانی ده‌رگای بۆ کردبوومه‌وه.
خۆم تێهاویشت . هیچمان قسه‌مان نه‌کرد .ئه‌و له‌ڕووی هه‌ڵنه‌هات هیچ
بڵێ. ته‌نیا مه‌به‌ستی ڕزگار کردنی من بوو. منیش هێنده ماندوو و شه‌که‌ت
ببووم هێزی قسه‌م لێ بڕابوو.هه‌ر توانیم چاوێکی پڕ له ڕێز و پێزانینی
لێ بکه‌م. ئه‌ویش پێی پێوه‌نا بۆ لای دووکانی ئێمه. کاتێک له خه‌م
ڕه‌خسین و ماتۆڕ سوار تۆزیان نه‌شکاندین،لێی پرسیم :"تۆ چی و... ئێره
چی؟" به هه‌ناسه بڕکێ و به نیوه و نیوه‌چڵ، وه‌ڵامم داوه. گوتم :"هه‌ر
لێم گه‌ڕێ...چوومه ژوانێ." به هه‌موو هێزی خۆی قاقایه‌کی کێشا وبه
ده‌ستی ده‌نده گۆڕینی به چۆکمی دادا. گوتی :"ده‌به‌رت مرم... مام
پیاو." به بێ ئه‌وه‌ی بڵێم کێم و ماڵه‌که‌مان له کوێیه منی له‌به‌ر
ده‌رگای دووکان دابه‌زاند. زۆر به سه‌رسوڕماوی لێم پرسی:"چووزانی
ماڵمان لێره‌یه؟"هه‌میسان قاقایه‌کی کێشا و گووپمی کێشا و گوتی:" مام
پیاو ... من ڕه‌فیقی مامتم." به بیستنی ئه‌و قسه‌یه،ئه‌ژنۆم شکا. له‌به‌ری
پاڕامه‌وه و تکام لێکرد له‌لای مامم هیچ نه‌ڵێ. چونکه ئه‌وه‌نده‌م شه‌رم
لێده‌کرد ،ئه‌گه‌ر باسی بۆ کردبوایه تازه له ڕووم هه‌ڵنه‌ده‌هات سه‌رم
هه‌ڵێنم.دڵنیای کردمه‌وه که هیچ ناڵێ. ده‌ست خۆشیم لێکرد و زۆر به
ڕێزه‌وه به‌ڕێم کرد.
ئامۆزاکه‌ی، گۆنگه‌ڵێکی گه‌وره‌ی بۆ کچه ساز دابوو و بابی کچه‌ش له
حه‌یفان به زۆر به مێردی دا و منیش بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له
تاو له ده‌ست چوونی ئه‌و خۆشه‌ویسته ،خه‌و و خۆراکم لێ حه‌رام ببوو.
هه‌تا به‌ر له گواستنه‌وه‌ی جار و باره هه‌واڵێکی ده‌پرسیم . به‌ڵام
دوایی وازی هێنا و وه‌شوێن ژیانی خۆی که‌وت و منیش داخی دابڕانی هه‌ر
به ڕووخسارمه‌وه دیاره و هه‌تا وه‌بیر ئه‌و شۆخه نازه‌نینه ده‌که‌ومه‌وه.به
بێ ئه‌وه‌ی خۆم بمهه‌وێ فرمێسکم دێنه خوارێ و برینی دڵم تازه ده‌بێته‌وه
. ئێستاش که ئێستایه دیاریه‌که‌ی هه‌ر له لامه‌و زۆر بۆم به نرخه
و دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌ر به تازه‌ی ده‌بینم و هه‌موو ساڵێ له
ڕۆژی له دایک بوونیدا ده‌ری دێنم و بیره‌وه‌ریه‌کانمی پێ نوێ ده‌که‌مه‌وه.
uloush@gmail.com
|