په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

چاک لە پاڵتاک سمینار لەسەر تیرۆرکردنی سۆران حەمە دەگێڕێت.
 


ئەمشەو سێشەممە 22-7-2008 کاتژمێر 9 ی شەو بە کاتی ناوەندی ئەوروپا ، ناوەندی چاک لە ژوری کوردستان یۆنایتید سمینارێکی کراوە دەگێڕێت لەسەر پرسی تیرۆری کاکە سۆران حەمەی ئەندامی نووسینگەی کەرکووکی ناوەندی چاک و هەوڵەکانی چاک بۆ لەقاودانی ئەم تاوانە.


ژوری کوردستان یۆنایتد- پاڵتاک

هاتن بۆ هەمووانە و بەشداریکردنتان نیشانەی بە تەنگەوە هاتنتانە بۆ داکۆکی لە ئازادی سیاسی .

ناوەندی چاک
22-7-2008
www.chaknews.com
www.chak.be


 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

بۆ :                         
کونسوڵخانەى فەرەنسا
کونسوڵخانەى ئەمریکا
  کونسوڵخانەى بەریتانیا


بەڕێزان / سڵاوێکى گەرمتان لێ بێ.


خەریکە گومان لەبوونى ئێوە لەکوردستان دروست دەکەین.


ڕوون و ئاشکرایە لەلاى بەڕێزتان کەشەوى ڕابردوو لەبەردەم ماڵەکەى خۆى لەشارى کەرکوک ڕۆژنامەنوسى ئازاو ئازاد و سەربەرخۆ سۆران مامەحمە ئەندامی نووسینگەی کەرکووکی ناوەندی چاک کەبۆ گۆڤارى لڤین کارى دەکرد تیرۆرکراو چەندین ناوەندى ناوخۆى و نێودەوڵەتى ئەو کارە تیرۆریستیە و لەرزۆکەیان ئیدانە کرد بەڵام ئێمە نابینین ئێوە دەنگتان لێوە بێت بۆیە لەڕێگەى ئەم بەیاننامەیەوە داواتان لێدەکەین کەئەم بێدەنگیە بشکێنن و چیتر ڕێگەنەدەن ڕۆژنامەنوسان بەبآ هەبوونى هیچ تاوانێکى وەها کەمەترسى هەبێت بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیى تیرۆربکرێن بەڕێزانم ئێمە وەکو گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنوورى کورستان و ناوەندى چاک_سلێمانى داوا لەبەڕێزتان دەکەین کەئەم بێدەنگیە بشکێنن و زۆر بەدەنگێکى بەرز بێنە دەنگ لەسەر ڕۆژنامەنوسانى کوردستان چونکە ئەوەى ئیمڕۆ هەیە حالەتێکى شازە دەنگى سەربەخۆ قبوڵ ناکات ئێوەى بەڕێزیش ئەوەتان ڕاگەیاندووە کەپشتگیرى لەمیدیاى ئازاد دەکەن .جارێکى تر داواتان لێدەکەین لێدوانەکانتان بکەن بەکردارو ڕێگرى لەم بارودۆخە نالەبارە بکەن.


چاوەڕوانى وەڵامى بەپەلەى ئێوەین.

 
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنوورى کوردستان و
ناوەندى چاک_سلێمانى
besnury@yahoo.com
www.chaknews.com