
چاك له شه‌ش مانگی ڕابردوودا سه‌دان چالاكی ئه‌نجامدا
وه‌كو چالاكترین و بوێرترین ناوه‌ندی مه‌ده‌نی كوردی
ده‌ركه‌وت.
چاكنيوز
www.chaknews.com
له شه‌ش مانگی ڕابردوودا , له 18-2-2008 ه‌وه بۆ 17-8-2008 ,
ناوه‌ندی چاك به ئه‌نجامدانی سه‌دان چالاكی جۆراو جۆر , وه‌كو
چالاكترین ڕێكخراوی كوردی له ناوخۆی كوردستان و هانده‌ران ده‌ركه‌وت .
له هه‌موو ئه‌و شوێن و جێگایانه‌ی پێویست بوو چاك ئاماده بوو , له
هه‌ڵوێسته‌كانی وه‌كو ڕابردوو له خۆبردوو و ده‌ستپێشخه‌ر بوو , به
میتۆدی كاركردنی تاكه داكۆكیكه‌ر بوو له كه‌سوكاری قوربانیان و
ئازادیخوازان , له قه‌ندیله‌وه بۆ مه‌ریوان و سنه , له قامشلوه‌وه
بۆ كفری و كه‌لار , له نه‌رویجه‌وه بۆ یۆنان , له نه‌مساوه بۆ
سویسرا ..... هه‌رده‌م ئاماده بووه , لێره‌دا لینكی به‌شێك له
چالاكییه‌كانی 6 مانگی ڕابردووی چاك بخوێننه‌وه :
http://www.chaknews.com/kurdish/news_cats.php?cat_id=11
هاوكات ناوه‌ندی چاك له شه‌ش مانگی ڕابردوودا به هه‌ڵویستترین و
بوێرترین ڕێكخراوی كوردی بوو , له هه‌ڵوێسته‌كانی وه‌ك هه‌میشه بوێر
و ده‌ستپێشخه‌ر بووه , به هه‌ڵوێست و كار و چالاكییه‌كانی وای
كردووه , له 6 مانگی ڕابردوو سه‌دان مرۆڤی تێكۆشه‌ر په‌یوه‌ندی بكه‌ن
به ڕیزه‌كانییه‌وه , چاكیان له هه‌موو كاتێكی پێشوتر چالاكتر و
به‌هێزتر و كاریگه‌رتر كردووه , بۆ ئاگادار بوون له هه‌ڵوێست و
لێدوانه‌كانی چاك سه‌یری ئه‌م لینكانه بكه‌ن :
http://www.chaknews.com/kurdish/news_cats.php?cat_id=8
http://www.chaknews.com/kurdish/news_cats.php?cat_id=17
هاوكات بێ‌ترس و سڵه‌مینه‌وه , چاك تاكه ڕێكخراو بووه به‌ره‌و ڕوی
تاوانكارانی ناوخۆ بۆته‌وه و له قاویانی داوه :
http://www.chaknews.com/kurdish/news_cats.php?cat_id=18
هه‌موو ئه‌م كار و چالاكیانه به ئیمكانات و ئه‌ركی ئه‌ندامه
تێكۆشه‌ره‌كانی ئه‌نجامداوه , سازشی له گه‌ڵ هیچ ده‌سه‌ڵات و
لایه‌نێكدا نه‌كردووه بۆ هیچ ئیمتیازات و ده‌ستكه‌وتێك .
لێره‌وه چاك داوا له هه‌موو دۆستانی ده‌كات , ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان
به كار و چالاكییه‌كانی هه‌یه , په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن و به‌هێزو
چالاكتری بكه‌ن , له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به وزه‌و توانا و
پشتیوانی ئێوه‌ی به‌ڕێز هه‌یه , بۆ بوون به ئه‌ندام له چاك ئه‌م
فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه :
http://www.kurdistannet.org/CHAK/form_andam.html
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
با هه‌موومان به‌یه‌ك ده‌نگ له21-8-2008
داوای
جێبه‌جێکردنی
بریاری دادگا
به‌سه‌ر تاوانكارانا بكه‌ین.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
كه‌سوكاری قوربانیانی سه‌ربه‌رز
رِیكخراوهكانی
دژ به ژینۆساید و پاریزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ
پارت و لایه‌نه سیاسی و پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان
دوو ساڵ له‌مه‌وپیش 7 له تاوانكارانی ئه‌نفال , له كۆی سه‌دان
تاوانكاری به‌شدار له تاوانی ئه‌نفال , له رۆژی 21-8-2006 له‌سه‌ر
تاوانی ئه‌نفال دادگايكران
, ئه‌و دادگاییه دیارده‌یه‌کی نوێ بوو له میژووی ناوچه‌که,
به‌وه‌ی بۆیه‌كه‌مینجار له میژوودا, تاوانبارانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست
له دادگای وڵاته‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر تاوانیك به‌رامبه‌ر به
گه‌لێکی ژێرده‌سته ئه‌نجامیان داوه دادگایی بكرین. وه‌کو پێشتر
ئاماژه‌مان پێداوه دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق له ئاستی
داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا نییه، دادگا لایه‌نگیره و
ناسه‌ربه‌خۆیه، كه‌موكورییه‌كانی وه‌کو بۆنموونه
" عیراقی
بوون , عه‌ره‌بی بوون , ده‌ست تیوه‌ردان", خۆیان راکشاوانه
ده‌رخستووه. نه‌ته‌وه‌ی کوردی قوربانی بڕیارده‌ر نه‌بووه و له
پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی دادگاکه پرسی
پێنه‌کراوه. له میانه‌ی
پرۆسه‌که‌شدا ده‌رکه‌وت لایه‌نی کوردی له ئاست دادگا بێخه‌مه و
پاسیڤه.
هه‌رچۆنی بێت ڕووداوه‌کان سه‌ڵماندیان دادگا له‌ئاست گه‌مه و
به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کان بێده‌سه‌ڵاته، ناتوانێ ئه‌م بڕیارانه
جێجه‌جێ بکات که سه‌باره‌ت به تاوانبارانی ئه‌نفال ده‌ریکردوون،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵێی قانونی دادگا و ده‌ستوری عێراقی بڕیاری کۆتایی
دادگا بڕیاری یه‌کجارییه و له لایه‌ن هیچ ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه
نا‌تواندرێ بگۆڕدرێت. به هۆی سات و سه‌وداو ده‌ستیوه‌ردانی
سیاسیه‌وه, وا زياتر له ساڵێک به‌سه‌ر دواکاتی جێبه‌جێکردنی بریاری
دادگا سه‌باره‌ت به تاوانبارانی ژینۆسایدی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت، که‌چی بریاره‌کان جێبه‌جێ نه‌کران.
شایانی ئاماژه
پێدانه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌مباره‌یه‌وه بێده‌نگه و وه‌کو
ته‌ماشاکه‌ر هه‌لسوکه‌وت ده‌کات.
داكۆكی ئه‌وان له به‌شیك له تاوانباران و بیده‌نگی هه‌ندیكی دیكه‌یان
ئاماژه به خه‌مخۆریان بۆ گه‌لێکی ژینۆسایدکراو ناکه‌ن، به‌ڵکو ئاماژه
به دیارده‌یه‌ک ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیان و
نه‌ته‌وه‌ی کوردا یه‌کناگرێته‌وه.
ئیمه لیره‌وه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین , با له
دووهه‌مین ساڵیادی دادگایی تاوانباراندا , هه‌ڵمه‌تی سه‌رانسه‌ری
ده‌ستپیبكه‌ین له ژیر
دروشمی :
-
جیبه‌جیكردنی ته‌واوی بریاری دادگا به‌سه‌ر تاوانباران .
-
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان وه‌ك تاوانبار هاتۆته‌وه , به جاشه
كورده‌كانیشه‌وه پیویسته دادگایی بكرین .
-
پیویسته حكوومه‌تی عیراق وه‌کو ده‌وڵه‌تی ئێراق داوای لیبوردن له
نه‌ته‌وه‌ی كورد بكات .
-
پیویسته هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به تایبه‌تی هه‌ردوو سه‌رۆك "
تاڵه‌بانی و بارزانی " هه‌ڵویستی راشكاوانه‌ی خۆیان له ئاست
جیبه‌جیكردنی ته‌واوی بریاره‌كانی دادگا ده‌رببرن .
-
بریاری دادگا له‌سه‌ر تاوانكار وه‌فیق سامه‌رائی لای ئیمه
ره‌تكراوه‌یه.
ناوه‌ندی
چاک ــ
www.chak.be
www.chaknews.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوردانی شاری کۆلن
مه لاكان ئيرانيان شه رمه زار كرد.
به به‌شداری زیاتر له 150 كوردستانى شارى كؤلن , له سه‌نته‌ری شاری
کۆلن , له به‌رده‌م کڵێسه‌ی دۆم , له به‌رواری 16/8 ,رۆژی شه‌مه ,
له لايه ن كوردانه وه رژێمی فاشستی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌رمه زار
کرا به رامبه ر به سياسه تى له سيداره دان ، شایه‌نی باسه ئه‌م خۆ
پیشاندانه ناوه‌ندی چاک و کۆمه‌ڵه‌ی کورد ريكيان خستبوو . خۆپیشاندانه‌که
به ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد . دواتر
چه‌ندین وتار‌و به‌یاننامه‌و هۆنراوه‌و خوێندرایه‌وه هةموو داواى هه
لوه شاندنه وه ى بريارى له سيداره دانيان كرد به سه ر مامؤستا فه رزاد
و هاوريكانى ، خاتوو روناک ئه‌حمه‌د وته‌ی ناوه ندى چاکی پێشکه‌ش کرد،
له وته‌که‌یدا رژێمی فاشستى مه لاكان ئێرانی شه‌رمه زار کرد و داواى
هه لوه شاندنه وه ى سزاى له سيداره دانى كرد له ئيران ….
ناوه‌ندی چاک
www.chaknews.com
www.chak.be
|