٢٠\١\٢٠٢٠ چاکسازیی یان بەیاساییکردنی تاڵانی سامانی وڵات.
خانەنشینیی بە رێژەی ٧٠٪ی مووچە کەمکرایەوە بۆ ٥٠٪، بەڵام توانیان خانەنشینی پەرلەمانتارە گەنجەکان کەمتر لە ٤٥ ساڵ بسەپێنن کە بڕگەیەکی تەواو نایاساییە، ھاوکات مووچەی زەبەلاحی پەرلەمانتاران پارێزراوە، خانەنشینیی لەسەر بنچینەی کۆی مووچە بە (نەسرییە)کانەوە پارێزراوە، لانی کەمی مووچەی خانەنشینیی دەستی لێنەدراوە، دامەزراندن ھەر بە تەسکیتە و (واسیتە) لە شوێن خۆی ماوە، مووچەی کەمئەندامان دەستی لێنەدرا، جیاوازیی نێوان بەرزترین و کەمترین مووچە لە شوێن خۆیەتی.
بۆیە ئێمە لە کۆشسەکانمان بەردەوام دەبین،
ئەوەی کرا بە یاساییکردنی تاڵانی سەروەت و سامانی کوردستانە، بۆیە لە
کۆی گشتییدا رەتیدەکەینەوە.
|