|

قه‌ده‌غه‌كردنی رِۆژتیڤی
ههڵویَستی یه‌كگرتووانه‌ی له هه‌مووان دهویَت.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ویَرای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌رنامه بۆ رِۆژتیڤی بهرههمدههیَنن , چه‌ندین
كارمه‌ندیشی لیَگرتوون و له دوا هه‌نگاودا ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ی له
وڵاتی ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌كرد .
رِۆژتیڤی زمانحاڵی به‌شی زۆری كورده , ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه كو‌لتور و
زمانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی له تیاچوون پاراست , هاوكات دهنگیَكی
ئازاده بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری پیَشكهوتنخوازی و دژایه‌تیكردنى
كۆنه‌په‌رستی و داكۆكی له مافی جه‌ماوه‌ر , قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م
ته‌له‌فزیۆنه به مانای پشتیوانی دیَت له به تورك كردنی كوردان و
كۆنه‌په‌رستی و دكتاتۆرییه‌ت . هاوكات هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه له‌گه‌ڵ
به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك‌دا نایاته‌وه‌و ههنگاویَكی قیَزهونه
, بۆیه پیَویسته هه‌موو دهنگیَكی ئازاد دژی بووه‌ستنه‌وه‌و له قاوی
بده‌ن .
ئیَمه ویَرای ئه‌م برِیاره شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین , هاوكات داوا له
هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین دژ به‌م هه‌نگاوه بوه‌ستنه‌وه , پشكداری له
نارِهزایهتییهكان بكه‌ن , كه‌مپینی پشتیوانی له رِۆژتیڤی
بكه‌نه‌وه , با هه‌موو پیَكهوه ئه‌م رِۆژه له ئاوابوون بپاریَزین
.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

خۆ ئاماده دهكریَت بۆ خۆپیشاندان له
21-8
له گه‌رمیان.
چاكنیوز-تایبه‌ت
له گه‌رمیان ناوه‌ندی چاك- نووسینگه‌ی گه‌رمیان و لیژنه‌ی داكۆكیارله
كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال بۆ 21-8 خۆیان بۆ خۆپیشاندانی
نارِهزایهتی به‌رفراوان له گه‌رمیان ئاماده ده‌كه‌ن , ئه‌حمه‌د
مه‌جید به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیانی ناوه‌ندی چاك و ئه‌ندامی لیژنه‌ی
داكۆكی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال به چاكنیوزی رِاگهیاند :
ئه‌م به‌یانییه" 29-6 " چاك- گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا بۆ
گه‌شه‌دان به ناوه‌ندی چاك له ناوچه‌كه و خۆ ئاماده‌كردنی
سه‌رانسه‌ری له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له 21-8 , كه 2 ساڵ به‌سه‌ر
دهستپیَكی دادگایی تاوانباران زیاتر له ساڵیَك به‌سه‌ر برِیاری دادگا
له‌سه‌ر تاوانباران دهردهچیَت , تاكو ئیَستا برِیارهكانی دادگا
جیَبهجیَنهكراوه , بۆیه ئیَمه وه‌كو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له
رِۆژی 21-8 به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی داكۆكیكار له كه‌سوكاری قوربانیان
و ناوه‌ندی چاك به شیَوازی جۆراوجۆر نارِهزایهتی خۆمان دهردهبرِین
, له‌و نارِهزایهتیانه داواىجیَبهجیَكردنی برِیارهكانی دادگا
ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دادگایی كراون , ئه‌وانه‌شی تا ئیَستا
دادگایی نه‌كراون و ناویان له لیستی دادگا هاتۆته‌وه دادگایی بكریَن
به بیَجیاوازی ناوه‌ندی چاك.
28-6-2008
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

له یادی کاره ساتی بۆمبارانکردنی شاری سه رده شت له
28.06.1987 !
بیست و یه ک ساڵ به سه ر یه کێک له گه وره ترین ڕوداوه کانی کۆمه ڵکۆژی
سه ده ی 20 دا تێپه ڕ بو . پا ش نیوه ڕۆی 7ی خه رمانانی 1987 ، فرۆکه
کانی رێژیمی ڕوخاوی به عسی فاشی ، شاری خۆڕاگر و به ئه مه گی سه رده
شت له ڕۆژ هه ڵاتی کوردستانیان دایه به ر په لامار و به ده ێان
هاووڵاتی بێ تاوانی سێڤیلیان به گازی ژه هر ئاوی سیانید و خه ر ده ڵ شه
هید و بریندار کرد .
ڕێژیمی فاشی به عس چه ن ڕۆژ پێش ئه م کاره ساته ، گۆندی " بایه نجانی
" بۆمبارانی کیمیایی کرد که به هۆی نه بونی پێوه ندی ڕاسته و خۆ به
و ناوچه وه ، به داخه وه زۆر به ی دانیشتوانی ناوچه ، به تایبه ت سه
رده شت ئا گاداری ئاکامی ئه و کاره ساته نه بون .
له پاش هێرش بۆ شاری سه رده شت ، گۆنده کانی ڕه شه هه رمی ، ئاڵواتان ،
دوڵکان ،و چه ن شۆێنی دیکه له ناوچه ی داڵاهو له کرماشان ( زه رده ) و
چه ن ئاوایی دیکه په لامار دران و به م جۆره بۆ یه کم جار له پاش شه
ڕی یه کمی جیهانی ، ڕێژیمی داگیر که ر و تاوانباری عێراق ، چه کی
کیمیایی به کار هێنا و کاره ساتێکی خۆڵقاند که بو به سه ره تاێیک بۆ
ئه نفال و قڕ کردنی کورد له باشوری کوردستان.
سه رده شت هێشتا که برینداره . سه رده شت بۆ ده یان ساڵ و بگره بۆ چه
ندین سه ده ی تر ، به ئازار و برینه کانی کاره ساتی 28.06 ، ده ناڵێت
.
سه رده شت به ڵام به ته نیا گیروده ی ده ستی زاڵمانی داگیر که ره نییه
. سه را نسه ری کوردستان ، هه ر چیا و شاخ و ده شت و مێرگه زاری ، به
هاون و بۆمبای داگیر که رانی فاشی ، بوه ته شۆێنه واری تاقی کردنه وه
ی چه ک و که ره سه ی زل هێزه کانی خۆێنڕیژ و هه لپه ره ست .
له ساڵیادی کیمیا بارانکردنی شاری سه رده شت و گۆنده کانی ده و‌ر و به
ری ، خۆ مان له ماته مینی گه لی ڕۆژ هه ڵات به گشتی و شاری سه رده شت
به تایبه ت ، به شدار ده زانین .
چاک – کۆ میته ی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان
28.06.2008
www.chaknews.com
www.chak.be
|