٣٠\١٢\٢٠١٠
چاک سەر
بە پاراستن و زانیارییه.

قادر نادر
ساڵی ٢٠٠١ لە ژوری پاڵتاڵکی پێشکەوتوخوازان ، شەوانە دەیان کوردی
تاراوگە کۆدەبوینەوە و گفتوگۆو سیمناری سیاسیمان ئەنجام دەدا . تاوای
لێ هات ،هەنگاوەکان بەرەوکاری مەیدانی چوو. سەرەتا بەناوی کەمپینی
هەڵەبجەو ئەنفال ودواتریش کرا بەناوی ناوەندی هەلەبجە وئەنفال(چاک) .
لەو ڕۆژ بەدواوە بەسەدان ئەندام لەدامەزرێنەرەوە تائەندامی ئاسایی
شەمەندەفەر ئاسا هاتو چوو . وەلێ ئەم ڕێکخراوە وئەندامەکانی نەکەوتن .
سەرباری ئەوەی یەکەم ئەزمونی ڕێکخراوی سەربەخۆ بوو ، هاوکات خەمێکی زۆر
گەورەی خستە سەرشانی کەتوانی تەکانی گەورە بەدۆسیەی کۆمەلکوژی دا بدات
و هاریکاریش بێت لەکەمکردنەوەی ئازارەکانی گەل و دەنگە ئازادیخواز و
قەڵەمە بوێرەکانیش.
بەڵی ئەم ڕێکخراوە پێچەوانەی سوپایەک ڕۆشنبیر و خۆ بەسیاسی زان!! لەبری
دروشم دان هەنگاوی پڕاکتیکی بۆسەرشەقام و دادگا وناوەندەسیاسی و مرۆڤ
دۆستە جیهانیەکان هەڵێنا .....وە توانی ببێتە قوتابخانەیەک بۆ
پێگەیاندنی دەیان کادیرو ئەندام بۆ کەیسی کۆمەلکوژی گەلەکەی وکەیسەکەش
بکاتە کەیسێکی زیندوی بەردەوامی میدیاکان و شەری پیسترین مرۆڤی کورد
بکات. بۆیە ئاسایشە جار جار قەلە ڕەش ئاسا لەسەری بخوێنرێ . . وەلێ ئەو
ڕۆژگارە دێت ئەرشیفەکانی پاراستن و زانیاری و دەزگا سیخوڕەکانی
داگیرکەران هەڵبدەدرێتەوە ، ئەوکات دلنیام جوانی و خەباتی قورسی ئەم
ڕیکخراوە زۆر لەئیستا بەدیار دەکەویت .
ماوە ماوە هەندێ کەس جار جاریش بەگروپ ، قین هەڵگرانە سڵ لەهیچ وشەیەک
بەرامبەری ناکەنەوە . وەک ئەوەی ئەو ڕێکخراوە ناپاکێکی زۆر گەورەی
بەرامبەر گەلەکەی کردبێت.
لێرەدا ناکرێت ئاماژە بە داهێنەر ئەمیر قادر نەکەین کە لە ساڵی ٢٠٠٦
دنیایەک وشەی ڕێز بەند کرد، کەچی یەک هەفتە دواتر دەیوت دێمەوە و دەستم
نەکێشاوەتەوە !؟. لەم ساڵ بەدواوە ، ماوە ماوە یەکێک هەمان فلیمی
هیندیمان بەسەرا دوبارە دەکاتەوە . بەرادەیەک ئێستا بۆتە کارتێکی فشار
بەسەرمانەوە ، کەهەن لەسەر بچوکترین هەڵە یان خراپ تێگەیشتن یان
مییزاجی یان داوەتێکی ئەوڕپا و لەکۆنگرەیەک دەرناچیت . دەلێت دەبینن
لەمیدیاکان چۆن حەیاتان دەبەم ، کەتێناگەم مٶڕال و هاوڕێیەتی دوێنی و
مێژووی خۆیی و ئازاردانی ئەم ڕێکخراوە لەچی دا دەبیبێتەوە ؟؟ بەداخەوە
زۆر جار میدیاکانیش بەشدارن لەوتاوانە ، بێ ئەوەی بەدواچونێک بۆ راستی
تۆمەتەکان بکەن !!؟
گەرچی هەند جار وتەکان زۆر قورس و بریندارکەرتربووە لەشەونخونیە بی
کۆتایەکان ... وەلێ تاتوانیومانە هێمنانە و بەتێپەڕینی ڕۆژگار و
بەهەلوێستەکانمان شەرمەزاریان بکەین . ئەوەی واش دەکات نەتوانرێت وەلام
بەسەرجەم وتەکان بدرێتەوە هەڕاج و سوک نەکردنی ڕێکخراوێکە بۆ ئەوئاستە
نزمەی کەهەوڵی بۆدەدرێت . کەلێرەدا دەبێت بڵێم مەرج نیە هەمو ڕەخنەکان
نادروست بن ، بەڵام ١٠ سالە لەناو ئەو جوڵانەوەیەم سەرباری ئەوەی ئێمە
کار دەکەین نەوەک دروشم دان لەمالەوە . بەڵام ٢ بەرپرسیارەتی مێژویی
وئەخلاقی هەڵدەگرم :
١. خیانەتی لەگەل ئێسک وپروسکی قوربانیان و بنەماڵەکانی نەکردوە
بەرامبەر هیچ بەرپرس و حزبێک بەدۆستەکانیشمانەوە.
٢.هەموو ئەندامانی بەوانەی قێزەوەنترین تۆمەتیشیان لێ داوین زۆرترین
کاری خۆبەخشیان بە گیرفانی خۆیان ئەنجام داوە ، نەمان زانیوە کەس پارەی
ئەم ڕێکخراوەی دزی بێت یان بازرگانی پێکردبێت لێی بێدەنگ بوبین .
پرسیار ئەوەیە ئەی بۆچ ئەوەندە دەبێتە باس وخواس و ٢ سال جاریک ئازاری
دەدەن وهەوڵدەدەن وێنەیەکی (ناشیرینی) بەخەلک نیشان بدەن !؟
١. ئەم ڕێکخراوە لە١٠ ولاتی ئەوڕپی کۆمیتەی هەیە لە باشور و ڕۆژهەلات و
باکور کە کاریگەری خۆی هەیە ، دیار کەوتنی بەردەوامی لەمیدیا کان...
بێگومان دوژمنی هەمەڕەنگی حزبی و کەسێتی بۆ پەیدا دەبێت . هاوکات
نەبونی ئەزمونی ڕێکخراوەیی سەربەخۆیی بەر لەو ، کەبتوانێت لەوتەمەنەدا
بەردەوام بێت بەتایبەتی هەموو دەنگ و ڕەنگێکی سیاسی تیا کۆببێتەوە ،کە
ئاستەمەپارسەنگی ئەوهەموو میزاج و ململانێیەی ، پێ بکرێت ولەکاتێکدا
سیمبولێکی بەهێزی تیا نەبێت کەئەندامانی گوێ رایەڵی بن چونکە زۆرینەی
ئەندامی دەنگە تازە گەنجەکانن . هاوکات نائیداری بونی ئێمە و خۆبەخشی
ئەم ڕێکخراوە و کڕینی ئەندامان .....
نەبونی کات و مادەی پێویست لەبەردەم ئەندامان کەبەدوای کێشەکان دابچن .
قەیرانەکەش لەوەدایە هەموو ئەوانەی دەچنە دەرەوەی بازنەی چاک. لەئاست
کەیسی کۆمەلکوژی کەمترین بەروبومیان دەبێت وەبەشێکیان هەردادەبڕێن .
٢. هەموو ئەوانەی رەخنە و تۆمەتبارمان دەکەن پیاوی دەسەڵات و ناپاکین
لەگەڵ بنەمالەی قوربانیان!؟ تێناگەم بۆچ لەئێمە باشتر و دڵسۆزتر
ومەیدانی و بوێرتر نایەنەمەیدان و خزمەت بەبنەمالەی قوربانیان ناکەن و
بوێرانەو بەناوی خۆیان شەری جاش و ئەو بەرپرسانە ناکەن کەدالدەیان
دەدەن !؟ باشە خۆ ئێمە بەیەک بەیانامە دەستمان پێ کرد ؟ ؟ .
گوڕەپانی خەبات ئەوەندە گەورەیە شوێنی هەمومان دەبێتەوە و ئەو ڕەخنانەی
لەئێمەش دەگرن ، ئێوە دەتوانن پراکتیزەی بکەن ، نەوەک بچنەوە ماڵ
ئاشبەتاڵی ڕێکخراوەیی بکەن یان بەس سەیرکەر بن !؟ . باشترین نمونەش
ئەوە چاک ئینفۆ یە کە (ناو لۆگۆشمان) بۆ بەجێ هێشتن دەیان تۆمەت و
نادیسپلینی ڕێکخراوەیان بەسەرا باراندین ، بەلام ئەوا ئێمە ٢ کۆنگرە و
٢ کۆنفرانسی کوردستان و پلینۆمێکمان کرد وەخاوەن ئەوهەموو چالاکیەین.
ئەی ئەوان چیان بەسەر هات !؟ بۆیە دروشم وتۆمەت بەخشین سانایە بەڵام
پڕاکتیزەکردنی گەلێک قورسە ؟
٣. لەناو زۆرینەی بەناو ڕٶشنبیر وڕۆژنامەنوس کەلتورێکی زۆر قێزەوەن دور
لەویژدان ومٶڕال سەری هەڵداوە(تۆمەتی دەزگا مەترسیدار ەکانی پارتی
ویەکێتی وبەرپرسەکان) دەدەنە پاڵ هەموو دەنگێکی دیار و کاریگەر بێتە
مەیدان . بەتایبەتی کاتێک لەبەر هەر هۆکارێک دابنیشن ئیتر تۆ مەتی (دز
ی و پیاوی ئەوحزب وبەرپرس) دو خاڵی ئامادەکراوی بەیانامەکەیە . هەربۆیە
پرسیار دەکەین کام رۆژنامەو ماڵپەر و ڕێکخراو کەسایەتی چالاک هەیە ،
روبەروی هەمان تۆمەت نەبوبێتەوە ، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی کێشە و
دەست لەکارکێشانەوە !؟ هەموو ئەمانەش ئەگەر بەشێکی لەگیانی تٶلەوە
سەرچاوەی گرتبێت ئەوا بەشێکی تری پاساو هێنانەوەیە بۆ خۆدزینەوە لەکاری
مەیدانی . لەوەتەی لەناو ئەم ڕێکخراوەدام حزب و پارت نماوە بەشوی
سیاسیان نەدابین بەتایبەتی دوای هەر هەلوێستیکی رەخنەیی لەسەر لایەنێک
! ؟
بەکورتی کەلتوری تۆمەت دروست کردن کەلەتوڕیکی زۆر قیزەوەنە و خودی
رەفتارەکە هی پارتی ویەکێتیە ، کەبەداخەوە ئەم کەلتورە پەریوەتە ناو
لایەن و کەسایەتیە ئۆپزسیۆنەکان و ڕٶشنبیران و ڕۆژنامەنوسانیش .کەلەبواری
دەرونیەوە قەیرانی بێ باوەڕی دروست دەکات.
٣ . بەشێکی زۆر لەوانەی خۆیان پێ ڕٶشنبیر و ڕۆژنامەنوسە. بەس رەخنە
دەگرن و ئارەزویان لە میکگرتنە و نەوەک چونە سەر شەقام وکاری مەیدانی
ڕۆشنبیر هەیە رۆژانە خۆی وەک کەسێکی نەتەوەیی و داکۆکی لەدیموکراسی
دەناسێنێ ، وەلێ ١٠ سالە لەولاتی سوێدم ، بۆیەک جاریش لە سەدان چالاکی
یەک کاتژمیریش بەشداری نەکردوە ، کەچی رەخنەبارانی دەنگە مەیدانی و
بوێرەکان دەکات !؟ زۆر ڕٶشنبیر هەیە شەو بەبیرەیەک سەری گەرم دەکات ،
ئیتر دنیایەک وشەی (پێویستە و دەبێتت ) بۆ ڕێز دەکات کەپێویستی واهەیە
هەر ٤٠ ملیۆن کورد خەریکی بێت پێی جێبەجێ ناکرێت . کەچی کەپێی دەلێی
فەرموو وەرە با خۆپیشاندانێک بکەین دەلێیت بەس کاتم هەبێت بەسەرچاو !؟
یارمەتیەکمان بدات هەزارو یەک بیانوت بۆدەهێنیتەوە .. وەلێ بۆ دیدارێکی
میدیایی ئامادەیە ١٦ کاتژمیر لەناو شەمەندەفەر بێت بەمەرجیک پارەکەی بۆ
بدرێتەوە ؟ .
چاک پارە لەدەسەڵات وەردەگرێت .
پارتی ویەکێتی زۆر سەرکەوتوبونە لەوکەلتورەی کە ئەوپارەی هەیە مولکی
باوکیانە و دانی بەهەر لایەنێک تەنانەت بەپڕۆژەی خزمەتگوزاریش بەمنەت
بەخەڵک دەفرۆشنەوە . لەکاتێکدا ئەوە بودجەی خەڵکە و دەبێت بەپێێ
پێداویستی خەلک و کارو چالاکی ڕێکخراوەکان بۆی دابین بکرێت ؟ بۆیە
لێردا دەڵێم پێویستە خەڵک شەری وەرگرتنەوەی بەشی خۆی لەبودجەی دەولەت و
کاری ڕێکخراوەیی بکات نەوەک بەوەی ئەمە پارەی دەسەڵاتە نابێت وەربگیرێت
؟ بەلام لەتەک هەموو ئەمانە پارە وەرگرتن نابێت بەپێی هەلوێستە
سیاسیەکان بێت ؟ بۆیە پرسیار ئەوەیە کەی چاودیری کوردۆساید ، لەیەک
هەلوێست و بەیانامە پاشەکشەی کردوە دەکرێت یەک نمونەمان بۆ باس بکەن ؟
کام حزب و بەرپرس هەیە هەلە و تاوانی بەپێی بەرنامەی ئێمە کردبێت ،
رەخنەبارانمان نەکردوە لێی نەچوینەتە سەرشەقام و دادگا ؟ کام ڕێکخراو
لەئێمە زیاتر شەری کارە قێزەوەنەکانی دەسەڵاتی کوردی کردوە ؟
هەڵسەنگاندنی هەر حزب و ناوەندو کەسایەتیەک بەپێی هەلوێستە سیاسیەکانی
لێک دەدرێتەوە نەوەک تۆمەت یان درووشم فڕٶشتن بەسەریدا؟ . ئاخر ئەوانەی
پیاوی دەسەڵاتن چاوشۆر و زەلیل دەبن نەوەک پڕ بەگەرویان بەرامبەری
هاوار دەکەن . دواتر کام حزب و ڕێکخراو و مالپەرو ڕۆژنامە هەیە وەک
کوردۆساید سالانە ڕاپۆرتی دارایی خۆی بلاو بکاتەوە یان لەکۆنگرەو
کۆنفرانسەکان لەبەردەم میوانان دەیخاتە ڕوو؟ .
لەکۆتایش هیوادرم هەموو ئەوانەی تۆمەت و رەخنەبارانی ئێمە دەکەن بتوانن
ئەوەی ئێمە نایکەین و بوێر نین ئەوان بیکەن . گٶرەپانەکە زۆر گەورەیە
بۆ خەبات . وەلێ لە تۆمەت ڕیزکردن ساناتر نیە بەخەڵک بفرۆشی . ئاخر
ڕێکەوتە لەناو سەدان ڕێکخراو لەئەورپا و کوردستان سەرباری پالپشتی مادی
و راگەیاندنی زەبەڵاحی چەندین حزب ناتوانن بگەنە ئاستی چاودێری
کوردۆساید .
قەیرانی ئەمڕۆی زۆرێک لەڕٶشنبیرانیش ئەوەیە هەموی بۆتە پێشنیازدەر و
سیاسەتمەدار و تٶمەت هەڵڕشتن بەئارەزوی خۆیان (تیرۆری ووشە) وەلێ بۆ
کارە مەیدانیەکان کەمترینیان دیارن ، یان بەیەک هەناسە ئاشبەتاڵی
ڕێکخراویی دەکەن و لەوەش خۆشتر نیە هیچ ئەرکت نەبێت و بەئارەزوی خۆشت
رەخنەبارانی خەڵک بکەیت .
ماڵپهڕی قادر نادر
|