
وه‌رن با هه‌موو
پێکه‌وه
داوای دادگایی سه‌رانی
ئیعدام و تیرۆر و سه‌رکووت و تاوانی کۆمه‌ڵکوژی کورد
له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بکه‌ین.
له یادی 28 ساڵه‌ی
تاوانی کۆمه‌ڵکوژی قاڕنێ‌دا.
بانگه‌وازی هه‌موو پارت و لایه‌ن و کۆمه‌ڵه و که‌سایه‌تییه‌ک ده‌که‌ین
، له ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 29-8-2008 کاتژمێر 1 بۆ 4 ی پاش نیوه‌ڕۆ ،
له به‌رده‌م هاوپه‌یمانییه‌تی دادگای تاوانبارانى نێو ده‌وڵه‌تی کۆده‌بونه‌وه‌یه‌کی
ناڕه‌زایه‌تیمان ڕێک خستووه ، تیایدا پیشانگای فۆتۆگرافی له‌سه‌ر
تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به کورد ده‌که‌ینه‌وه و نامه
ده‌ده‌ینه ڕێکخراوی ناوبراو ، تیایدا داوای دادگایی بکه‌رانی تاوانی
قاڕنێ و له سێداره‌دانی کوردان و سه‌رکووتی خه‌ڵک و تیرۆرکردنى سه‌رکرده‌کانی
کورد ده‌که‌ین ، هه‌ر لایه‌نێک ده‌یه‌وێت به‌شداری بکات تکایه په‌یوه‌ندی
بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی ناویان بخه‌ینه لیستی ده‌سته‌ی ئاماده‌کارییه‌وه :
Chak_org@yahoo.com
00316626951120
ناوه‌ندی چاک - کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا
4-8-2008
www.chaknews.com
www.chak.be
تێبینی : هه‌مان
چالاکی له ڕۆژێکی دیکه له به‌رده‌م دادگای نێو ده‌وڵه‌تی لاهای
دوباره ده‌کرێته‌وه .
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------

الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
.بەغەم و
پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی محه‌مه‌د حسین بە هەمووان ڕادەگەیەنیین
محه‌مه‌د حسین
محمد لە دایک بووی 11-3-1972 کەسایەتی دڵسۆز وخۆشەویست هەڵسوراوی
فیدراسیۆن لەمەیدانی بەرگری لەمافەکانی پەنابەران .ئێوارەی
دۆینێ بە غەم و پەژارەریەکی زۆرەوە بە نەخۆشی کانسەر لە نەخۆشخانەی
دۆنکاسەر چاوی بۆ یەکجاری داخست وماڵئاوی لێ‌کردین
محه‌مه‌د حسین ڕۆژی 7-3-2000 لەپێناو
ژیانێکی ئینسانی و بەختیار ڕوو دەکاتە بەریتانیا دوای ساڵانێکی زۆر
تەمەنکردنی بەدیاری مافی پەنابەریەوە خۆڕاگر وەک کەسێکی هۆشیار تێکۆشا
محمد حسین سەڕەڕاى چالاک بوونى لە بزوتنەوەى پەرنابەریدا، هاوکات
خویندکارى زانکۆى شەفێلد .بووە و لە ڕشتەی
بایلۆجیدا خویندویەتى
محه‌مه‌د بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئاین وڕەنگ
وقەوم نەژادێک هەمیشە لەسەنگەری بەرگری لەمافەکانى پەنابەراندابووە و
بەهەویتی ئینسانییەوە .لەکێشەکانیان ڕوانیویەتى ولە مبووارەشدا یەکێک
بوە لەسازدەرانى خۆپیشاندان وبزوتنەوە نارەزایەتىیەکانى پەنابەران
بەڵام محه‌مه‌د حسین تەنها قوربانی نەخۆشی
کانسەر نەبوو بەڵکو قوربانی نیزامێکی نایەکسان و دژی ئینسانی بوو کە
موقەدەراتو و چارەنووس و ئایندەی ئێمە پەنابەرانیان پى سپاردوە.
نێزامێک کەئینسانى پەنابەر بەچاوەڕوانێیەوە لەکەنار ژیانى کۆمەڵگا
بەدوور لە ئازادى نیشتەجیبوون ڕادەگرآ .وبەهۆى
نەدانى مافى پەنابەرتیىیەوە بەنەخۆشى کانسەر دەیسپێرێ
(Lindholme) محه‌مه‌د حسین بەهۆی سیاسەتی
ڕاسیستیانە حکومەتی بەریتانیاوە بۆ ماوەیەک لە گرتووخانەی دەستبەسەری
دەستبەسەر دەکرێت لە گرتووخانەدا ئازارێکی
زۆر لەناوسکی دەست پێدەکات ئامادەکرابوو بۆ ناردنەوە بۆ کوردستان،دوای
هەوڵێکی بێ ووچانی دەیان رێکخراوی پەنابەری و ئینسانی 44 دەقە پێش
ئەوەی دیپۆرتی بکرێتەوە دیپۆرتی ڕاگیرا ، دوای ماوەیەک ئازاد دەکرێت و
بەوەشەوە ناوەستێ دووبارە خۆی ناونوس دەکاتەوە بەمەبەستی تەواو کردنی
خۆیندنەکەی بەڵام بەداخەوە نەخۆشی تەنگی پێهەڵچنی جێهێشتین ئێمە
هەڵسوراوانی مەیدانی پەنابەرانو کەسوکاری محمد حسین دڵنیا دەکەینەوە
لەسەر ڕێگایەک لەپێناو هەویتی ئینسانی و ئازادی و بەختەوەری ئینسانی بۆ
ژیانێکی ئارام و .ئاسۆدو بۆ پەنابەران بەردەوام دەبین
هاوکات بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە ئەوپەری
هاودڵی و پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئازیزمان محمد حسین
.و دۆست‌و هەڵسوراوانو ئەندامانی فیدراسیۆن دەکەین بەهیوای دوا خەم و
ناخۆشی بێت بۆ هەموو لایەک
.فه‌رموو
لێره کرته بکه بۆ کۆمه‌ککردن بۆ ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی محه‌مه‌د
حسێن
سکرتارێتی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
4-8-2008
______________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com www.federation.org
|