٣٠\٩\٢٠١٠
جا کورد که‌ی په‌راوێزخراو
نه‌بووه؟!

مه‌هاباد کوردی
ئاشکرابوونی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک، ڕاستتر رێککه‌وتننامه‌یه‌کی مۆرکراو له
نێوان لیستی (ئه‌لعێراقییه)ی ئه‌ییاد عه‌للاوی و لیستی (ده‌وڵه‌تی
قانوون)ی نووری ئه‌لمالیکی، که له‌سه‌ر ڕووپه‌لی هه‌ندێ ڕۆژنامه و
ماڵپه‌ڕی ئینه‌رنێتدا بڵاو کرایه‌وه، ئه‌وی ڕاستی بێ چ شتێکی ئه‌وه‌نده
نوێی نه‌خسته نێو گۆڕه‌پانی سیاسی و پڕ ژاوه‌ژاوی عێراقییه‌وه. له‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا باس له پێکهێنانی حکوومه‌تی تازه‌ی عێراقی هێشتا
پێکنه‌هێنراو کراوه له نێوان هه‌ردوو لیستی ناوهاتوو، بێگومان به په‌راوێزخستنی
لایه‌نی کوردی و نه‌دانی چ پۆستێکی به‌ناو (سیادی) به کورد. وه‌ک ئه‌وه‌ی
گه‌لی کورد تا هه‌نووکه له باشووری وڵاته‌که‌ی، له ڕێی ئه‌م جۆره
پۆسته کارتۆنییانه‌وه، گه‌لێ ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مه‌زنی
پێ بڕابێ و پرسه هه‌ره‌گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کانیشی له بنه‌ڕه‌ته‌وه
به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه چاره‌رسه‌ر کرابن؟!
جارێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێویسته ئه‌وه بڵێین که هه‌ر له پاش نه‌مانی
به‌عس و ڕژێمی سه‌ددامی دیکتاتۆر له عێراقدا، حکوومه‌ته یه‌ک له
دوای یه‌که‌کانی به‌غدا، چ درێغییان نه‌کردووه له په‌راوێزخستنی ڕۆڵی
کورد له کاره‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌ت
و پرسه ئابووری و گرنگه‌کانی دیکه‌دا. پۆستی سه‌رۆک کۆماری له
ڕاستیدا شتێکی (ته‌شریفی) بووه نه‌وه‌ک خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێک که خێرێکی
ته‌واوی بۆ کورد هه‌بووبێت. ئه‌ی مه‌گه‌ر وا تازه‌به‌تازه کورد،
جاروبار، باس له‌وه ناکات ده‌بێ ئه‌م جاره پۆستی سه‌رۆک کۆماری ده‌سه‌ڵاتی
زیاتری هه‌بێت و هه‌ر (ته‌شریفی)ش نه‌بێت؟! له کاتێکدا که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عێراق کورد بووه، وه‌ک هه‌موومان بینیومانه و ده‌شیبینین، ڕۆژانه
سنووره‌کانی باشووری کوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری پارچه‌کانی
تری نیشتمانه‌وه به‌زێنراون و وڵات تۆپباران و بۆمبا‌باران کراوه، که‌جی
جاری وا بووه جه‌نابی وه‌زیر هه‌ر هه‌ڵوێستێکیشی نیشان نه‌داوه. ئه‌وه‌ی
که کراویشه ته‌نیا قسه‌ی سه‌رپێیی بووه نه‌وه‌ک کرده‌وه. که‌واته
سیاسه‌تی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی کۆڵۆنیالیستی عێراق له‌و بواره‌دا ڕۆڵی خۆی
هه‌بووه و وه‌زیر و گزیره کورده‌کان، به ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده‌کانی
به‌غداشه‌وه، چ شتێکی ئه‌وتۆیان له ده‌ست نه‌هاتووه که دڵخۆشکه‌ر
بووبێتن بۆ گه‌لی کورد. ئه‌رێ به ڕاست کوا ئه‌وان تونیویه‌تیان ته‌نیا
بۆ جارێکیش هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه‌کانی ئێرانی کۆنه‌په‌رست
و تورکیای که‌مالیست بۆ سه‌ر باشووری کوردستان بوه‌ستێنن؟!
شۆڤێنیستێکی وه‌ک حوسێن شارستانی ناشارستانی وه‌زیری نه‌وت تا ئێستا به
جاران سووکایه‌تی به کورد کردووه و، چ حیسابێکی گه‌وره و گچکه‌شی
بۆ سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نه‌کردووه. لێ وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد له به‌رامبه‌ریدا به کرده‌وه نه‌یانتوانیوه هه‌نگاوی کاریگه‌ر
بنێن و، ته‌نانه‌ت له په‌رله‌مانی به‌ناو عێراقه نوێیه‌که‌دا ڕووبه‌ڕووی
لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و ده‌ستووریشی بکه‌نه‌وه! ئاخر ئه‌گه‌ر به‌رپرسانێکی
کورد ده‌سه‌ڵاتیان هه‌ر ئه‌وه‌نده بڕ بکات، کارێکی تا بڵێی ئاساییه
دوژمنانی ئه‌و گه‌له له‌م به‌شه کوردستانه به‌زۆر لکێنراوه‌ی عێراقدا،
به که‌یفی دڵی خۆیان کورد په‌راوێز بخه‌ن و حیسابی برا بچووکی هه‌میشه
فه‌رامۆشکراو و سته‌ملێکراویشی بۆ بکه‌ن. که‌س نییه نه‌زانێ که له
سیاسه‌تدا برای بچووک به چ شێوه‌یه‌ک ده‌چه‌و‌سێنرێته‌وه و غه‌دری لێ
ده‌کرێت.
هه‌ر جارێک که له به‌غدا حکوومه‌ت پێک نایه‌ت، له زۆر لاوه فشار بۆ
سه‌ر کورد ده‌هێنرێت. ئه‌مریکاییه‌کان له‌و بواره‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کییان
هه‌بووه و به جاران سه‌رانی کوردیان به قسه‌ی خۆش و زمانی لووس و په‌یمانی
گه‌وره(درۆی شاخدار!) ڕازی کردووه. هیوادارین ئه‌م جاره‌ش شته‌که وا
ده‌رنه‌چێت و ڕوو له وه‌ها ئاقارێک نه‌کات.
په‌راوێزخستنی کورد به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت
که ئه‌م میلله‌ته هێشتا بنده‌ست و بێ قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانی سه‌ربه‌خۆی سیاسییانه‌ی خۆیه‌تی. دیاره هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی
تر که له‌ڕه‌وشی کورددا بێت، باوه‌ڕ ناکه‌م له گه‌لێ ڕووه‌وه له‌و
چاکتر بێت. گه‌لێک ته‌نیا ئه‌و ده‌مه په‌راوێز نا‌خرێت که ته‌واوی شته‌کانی
له ده‌ستی خۆیدا بێت و ئازادانه‌ش بڕیاری خۆی بدات. ئه‌گه‌رنا ئه‌وا
ده‌بێ به به‌رده‌وامی ئازاری دژواری ئه‌م په‌راوێزخستنه بچێژین و
پێیه‌وه بناڵێنین.
29\9\2010 -
ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|