١٠\٤\٢٠١٢
چالاکی مانگرتن لە
بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر بەردەوامە.
رۆژی یەک شەمە ٨ی نیسان چالاکی مانگرتن لە بەردەم بارەگای نەتەوە
یەکگرتووەکان بۆ دووەم رۆژی بەردەوام بوو بە بێ ئەوەی رێگا بدرێت
مانگران چادر ھەڵبدەن، گروپ گروپ لە پارلەمانتاران، سیاسەتمەداران،
رۆژنامەنوسان و ھونەرمەندان، مامۆستایانی زانکۆ، پێشمەرگەی دێرین،
ھونەرمەندان و پزیشکان و قوتابیان و... سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵ
لە شاری ھەولێر و شارو شارۆچکەکانی دیکەی کوردستانەوە سەردانی
مانگرانیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازەکانیان دەربڕی.
مانگرتن تا رۆژی پێنج شەمە ١٢ ی نیسان بەردەوام دەبێت و بە دانی
یاداشتنامەیەک بە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر
کۆتایی پێ دێت.
مانگرتنەکە بە ئامانجی پشتوانی لە مانگرتنی ٥٥ رۆژەی زیاتر لە ٢٠٠٠
زیندانی لە زیندانەکانی تورکیا و ١٥ سیاسەتمەداری کورد لە شاری
ستراسبۆرگ رێکخراوە.
کۆمیتەی پشتیوانی لە مانگرتووانی باکووری
کوردستان
کوردستان - ھەولێر
٨\٤\٢٠١٢
|