په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٦\٢٠١٥

چالاکییەکی ھونەریی بۆ ئاوارەکانی کوردستان.
 


بۆ پشتگیریی و کۆمەکردنی ئاوارەکانی کوردستان، گرووپێک لە ھونەرمەندان و نووسەرانی کورد و ھۆڵەندی و مەغریبی و ئێرانی، لە رۆتەردام چالاکییەکی ھونەریی ساز دەکەن. تەواوی داھاتی ئەم چالاکییە بۆ ئاوارەکانی کوردستان دەبێ.


بە کڕینی بلیت و ئامادەبوونی ئێوەی بەڕێز لەم چالاکییەدا، یارمەتی بە ئاوارەکانی کوردستان دەگەیەنن و کەمێک لە ئازار و خەمەکانتان دەڕەوێتەوە.


بەشداربووانی ئەم چالاکییە ھونەرییە بریتین لە: مامۆستا سەلاح رەوف، منیر گۆران، تالب رەسول، سەمیرە دانیان، نیلوفار بەھادوری، نووسەری بەناوبانگی مەغریبی/ ھۆلەندی عەبدلقادر بن عەلی، ڕۆژنامەنووسی جەنگ ئارنۆلد کارسکنس، نووسەری کوردی ڕۆژھەڵات فیرۆز فەرجادنیا، نووسەری کوردی باشوور سەروەر جوانرۆیی. ھەروەھا ھونەرمەندی شێوەکار دڵڤین شەنگالی چەند بەرھەمێکی ھونەریی خۆی نمایش دەکا، بەرھەمە ھونەرییەکان و پەرتووکەکانی ئەم بەشداربووانە بۆ فرۆشتنن و بەشێک لە داھاتەکە بۆ ئاوارەکانە.

 

بۆ زانیاریی پتر:

http://www.grounds.nu/?event=benefietconcert-voor-gevluchte-meisjes-en-vrouwen-in-koerdistan  


کات: یەکشەم، رێکەوتی ١٤\٦\٢٠١٥، کاتژمێر: ٣ تا ٦ی ئێوارە.

شوێن:

Grounds Podium

Pieter de Hoochweg 125, Rotterdam

 

نرخی بلیت ‌: ١٥ ئیرۆ.
نرخی بلیت بۆ منداڵ تەمەن تا ١٢ ساڵ: ١٠ ئیرۆ.
بۆ بەدەست ھێنانی بلیت ڕاستەوخۆ لە ھۆلەکە لە کاتژمێری ٣٠:٢.
یاخود بە ( ئۆنلاین) لە ڕیگەی ئەم وێب سایتەوە: WWW.GROUNDS.NU

بۆ ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت لەڕێگای بانکەوە بەشداری یارمەتیدانی ئاوارەکان بکەن، دەتوانن کەڵک لەم حساب بانکییە وەرگرن.

Rekeningnummer : NL 51 INGB 0006 7016 08

t.n.v. Stichting Sévè

پارکیب لە رۆژی یەکشەماندا خۆراییە.
سەرنج: تکایە مندالی بچووک لەگەڵ خۆت مەھێنە.
 

 

ڕێکخەر و سەرپەرشتیار: بێریڤان جەمال حەمەسەعید

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک