١٥\١١\٢٠١٢
چالاکیی
ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نیشته‌جێبوون.
رزگار ساڵح بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی لە هۆڵەندە له شاری ئه‌مستردامەوە به ناوه‌ندی هه‌واڵگری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی شه‌ممه
١٠ی نۆڤه‌مبه‌ر سه‌دان په‌نابه‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی
شاری ئه‌مستردام بۆ ناڕازایه‌تی ده‌ربڕین له نه‌بوونی جێگای حه‌وانه‌وە
و سیاسه‌تی ده‌رکردن و بێ مافکردنیان له
شوێنی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ووتی :" ئه‌و ڕێپێوانه‌ی چادرگه‌کانی لاهای و ئه‌مستردام وه‌ک
ده‌سپێکی هه‌شت ڕۆژه دێت، که په‌نابه‌ران خۆیان بۆ ئاماده‌کردووه.
شایانی باسه مه‌به‌ستیش له‌م رێپێوانانه
ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک و هاوپشتی زیاتری ڕێکخراو و حیزبه‌کانی ئه‌و
وڵاته‌یه.
رزگار ساڵح ده‌ڵێت:
"ئه‌م رێپێوان و خۆپیشاندانه چه‌ند
مانگێکه درێژه‌ی هه‌یه و ئێستا چالاکی و ناڕه‌زاتییە‌کان
زیاتر فراوانتر بووه. سه‌ره‌ڕای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری کۆچ
و کۆچبه‌رانی پێشوو، هێشتا نه‌توانراوه
ئەو کێشه و
گرفته‌ی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بکرێ".
هەروا له‌لایه‌کی تره‌وه ڕایگه‌یاند:" په‌نابه‌ران
درێژه به ناڕه‌زایه‌تییەکانیان ده‌ده‌ن و
تا به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانیان، پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه له
چادرگه‌کاندا ده‌که‌ن". سه‌باره‌ت به‌م کێشانه و داواکارییەکانی
په‌نابه‌ران داوا له فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران کراوه پاڵپشتیان بین،
ئێمه‌ش به هه‌موو تواناوه پشتگیریی له‌و
په‌نابه‌رانه و داوا ره‌واکانیان ده‌که‌ین.
هۆڵەندا
ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|