په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

                       چاپخانە.

  

بێکه‌س خەلیل     


کاتێ کە چوومە چاپخانە
پێیان گوتم…
    نرخی چاپی ئەم نامیلکە شیعرییەی تۆ
                    هەزار دیناری جارانە
    بە دڵێکی ساردوسڕ و پڕ داخەوە گەڕامەوە..
کە گەیشتمە ژووانی نازدار حەیرانەوە
گووتى چییه‌؟
    رەنگت شپڕزە و شێواوە !!
گوتم نا هیچ رووینه‌داوە.
دووبارە هاتە گۆ و گوتى:
ڕوخسارت شپڕزە و شێواو دێتە بەرچاو
        هۆ کوڕە لاو
        قە ت نەمدیوی، هێندە داماو
   لەچاوانت دەخوێنمەوەو بەدیدەکەم
            رۆمانێکی پڕ لە ڕووداو.
لە جێی ئەشک خەم دەبارێ لەو چاوانە
منیش گوتم:
ئەی لەم ووڵاتە وێرانە
وڕێنەکانم بردووە چاپی بکەم لە چاپخانە
    کەچی دەڵێن
    نرخی چاپی هەزار دیناری جارانە
ئای.....نازانن!!
   داهاتی من لەجێی پارەوپوولو عانە

       چه‌‌ند په‌ڕێکی چرچ‌و گه‌چرام له‌گیرفانه..‌
ئەویش گوتی:
دڵدارەکەم سەغلەت مەبە،خەم داتنەگرێ
       من دڵی خۆم بۆ تۆ دەکەم بە چاپخانە.


٢٩\٢\٢٠٠٦               

                               bekas_khalil@yahoo.com