١٣\٧\٢٠١٤
جاران دەمگۆت.

هێرۆ عەلی
جاران دەمگۆت
چاوەڕێ دەبم
تا دەگەم بەو سوارچاکەی
خەونی پێوە دەبینم،
جاران دەمگۆت
با دەرگای رۆناکیی
بە روومدا داخرابێ
رۆژێک هەر دێ بکرێتەوە،
جاران دەمگۆت!
بەڵام نها وەک جاران نیم؛
نابم بەو پەپوولەیەی
سەرلەسپێدان سەمات بۆ بکا،
نابم بەو ھەسارەیەی
شەوگاری تۆ رۆناک بکا،
نابمە یەکێک لەو گوڵانەی
لە باخچەی دڵتدا هەڵوەرین،
نابم بەو مۆمەی
لە پێناوت
دەتوێتەوە،
ھەرگیز نابم بەو خاکەی
بە سەریدا ھەنگاو دەنێی،
ھەرگیز نابم بەو ئەشقەی
ئازاری دڵمی دابێ..
ھەرگیز نابم..
ھەرگیز نابم..
ھەرگیز نابم...
ماڵپهڕی
هێرۆ عەلی
|