٢\١٢\٢٠١٠
جارێکی‌تر به‌ستنه‌وه‌ی
چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان، به
''خوێناوی‌ترین پایته‌ختی جیهان''
وه!!

سەمیر
نوری
به‌پێی ڕاپۆرتی "ناوه‌ندی چاودێریی مافی مرۆڤ و ئازادیی یاسایی"(MRFC)
ساڵی 2010ی به‌غدای به خوێناوی‌ترین
پایته‌ختی جیهانی له قه‌ڵه‌م دا. ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵکی
جیهان هێشتا سه‌رچاوه‌یه‌ک بێ بۆ زانیاری ئاگاداربوونی خه‌ڵکی جیهان
له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق، ئه‌وه بۆ خه‌ڵکی عێراق و کوردستان ڕه‌نگه
هیچ شتێک نه‌خاته سه‌ر زانیاریه‌کانیان و هه‌موو ڕۆژی ده‌ست وپه‌نجه
نه‌رم ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کوشت و کوشتار تیرۆر‌و سه‌ربڕین و سێدارە و ژن
کوشتن و فڕاندن و تۆقاندندا، به‌غدا خه‌ته‌رناکترین و پڕ مه‌ترسیترین
شوێنێکه له جیهان، تا ئێستاش ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م شاره‌یان
جێهێشتووه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان.
ڕاسته‌که‌ی ئێمه‌ش ئه‌م بابه‌ته‌مان هه‌ڵنه‌بژارد بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری
زیاتر باس بکه‌ین له‌سه‌ر خوینڕێژی و مه‌ترسیدار بوونی ئه‌م شاره،
به‌ڵکو تەنیا وه‌ک هه‌لێک به‌کارمان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی
بارودۆخی سیاسی عێراق و کێشمه‌کێشه سیاسیه‌کان، قه‌یرانی حکومه‌تی
عێراق، ناسێوناڵزمی عه‌ره‌ب و ئیسلامی سیاسی، ئه‌مه‌ریکا و ئێران،
ناسێونالیزمی کورد، چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان.
ئێمه چه‌ند مانگ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق پێشبینی ئه‌ومان کرد که
هه‌ڵبژاردن نه‌ک بارودۆخی عێراق چاره‌سه‌ر ناکات به‌ڵکو هه‌تا شه‌کڵێک
له حکومه‌ت که ئه‌و کات هه‌بوو تووشی ته‌نگه‌ژه وبه پرۆسهیکدا
ده‌بات که دروست بوونی حکومه‌تێکی شه‌ق وشڕی وه‌ک ئه‌وه‌ی مالکیش
نزیک ده‌کاته‌وه له مه‌حاڵ، به پێچه‌وانه‌ی هێزه بورژوازیه‌کان و
هه‌تا به‌شێک له‌چه‌پ هه‌تا ئه‌وانه‌ش خۆیان به کۆمۆنیزمی کرێکاری
ده‌زانن و پییان وابوو ئه‌مه پرۆسه‌ی نۆرماڵیزهیشنه و کۆمه‌ک
ده‌کات کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ده‌ربکا له‌م بارودۆخە کاره‌ساتباره و خه‌ڵکی
عێراق دەچنە ناو فازێکی تر ده‌بن له کێشمه‌کێش له چوارچێوه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نۆرماڵدا، ئێمه هه‌ر ئه‌وکات ووتمان ئه‌مه وه‌همه
ئهوزاعهکهمان به عه‌کسه‌وه خوینده‌وه، ووتمان هه‌ڵبژاردن
گاڵتهجاڕییە و به‌شداریکردن نوقمی زهلکاوت ده‌کات. قسه‌کانی ئێمه
بۆ چه‌ندان بار راستی و واقیعیەتی خۆێ پێشانداوه.
له بارودۆخی ئه‌مڕۆی عراقدا که له‌لایه‌که‌وه بووه‌ته جێگای
یه‌کاڵا کردنه‌وه‌ی کێشمه‌کێشی نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران ،و قاعیده
له‌لایه‌که‌وه، لەلایه‌کی تره‌وه بزووتنه‌وه سیاسیه
بورژوازیه‌کانی عێراق و میلیشیاکانیان ده‌ستیان ناوه‌ته بیناقاقای
خه‌ڵک و ڕێگه به‌هیچ ئاڵگۆڕێک و باشبوونێک ناده‌ن که ده‌سه‌ڵات و
پێگەیان که‌م بکاته‌وه، عێراق تا ئێستا له‌ژیر کارکرد و کێشمه‌کێشه
جیهانی و ناوچهیهکاندایه، چه‌ندان فاکتەرر له هه‌ڵواسراوی
بارودۆخەکەدا رۆڵیان هه‌یه.
شکستی سیاسی ئه‌مه‌ریکاو نه‌زمی نوی جیهان و بۆشیزم له‌عێراق و
هاتنه‌سه‌رکاری ئۆباما و کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانیان له عیراق
که پێش هه‌ڵبژاردن بڕیاری له‌سه‌ر درا بوو، ئه‌مڕۆ کێشمه‌کێشه‌کانی
بردوه‌ته ئاستێکی تر، به‌تایبه‌ت لهتووند بوونه‌وه‌ی کێشمه‌کێشی
ئه‌مه‌ریکاو ئیسلامی سیاسی به ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران،
کێشمه‌کێشه سیاسیه‌کانی عێراقی واردی فازێکی پر مه‌ترسی کردوه ،
ئه‌گه‌ری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخەکە بۆ ساڵه‌کانی 2006_2007 مەترسی
واقعی و هه‌ر ئیستا نیشانه‌کانی ئه‌توانی ببینی. هه‌ڵمه‌تبردنه سه‌ر
که‌نیسه‌ی (سیده النجات) و له‌خوێن نوقمکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ
خواپه‌رستی ڕۆشتبوونه ئه‌وی، ته‌قانه‌وه‌ی زیاتر له 10 ئۆتۆمبیل
له‌به‌غدا ، هه‌ڵمه‌تبردنه سه‌ر مزگه‌وته‌کان و کوشتنی نه‌یرانی
یه‌کتری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تیرۆری سیاسی ، هه‌موو ئه‌وه پێشان
ده‌ده‌ن که بۆرژوازی بێتوانایا له چاره‌سه‌رکردنی باردۆخی عێراق .
قه‌یرانی حکومه‌ت که به‌پێێ هه‌واڵه‌کان چوه‌ته قۆناغی ئه‌وه‌ی
کۆتایی پێبێ،به گوتەی هێزه بورژوازیه‌کانی عیراق " هه‌رسێ
پێکهاته‌که‌ی عێراق" کورد و شیعه وسونه له سه‌ر دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵاته‌کان ڕێکه‌وتوون هه‌ڵبژاردن نه‌ک هیچ ئاڵگۆرێکی سیاسی
نه‌هێنایه ئاراوه به‌ڵکو هه‌مان ده‌م چاو وکەسایەتیی خسته‌وه
جیگاکانی خۆیان بۆ دهوهرهیهکی تر ڕابه‌رانی دین و نه‌ته‌وه‌و و
تایه‌فه ده‌ستیان له بناقاقای خه‌ڵک توند کرد.
ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و " دیمکراسیه‌ت" وه‌ک بڵقی ئاو ته‌قین و جگە لە
کۆنه‌په‌رستی و ڕه‌سمیه‌ت دان به پێناسه‌ی ناسیونالیستیی ودینی و
تایه‌فی هیچ شتێکی تریان بۆ خه‌ڵکی عێراق و کوردستان به‌به‌رهه‌م
نه‌هێنا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو لیسته‌کان گوێی دنیایان که‌ڕکرد
له‌سه‌ر نیشتمانی بوونیان و ڕه‌خنه‌یان له تایه‌فه‌گه‌ری ده‌مارگیری
ناسیونالیستیی و دینی به‌ڵام هه‌موویان له‌ڕێگای هه‌ڕه‌شه‌ی
هه‌ڵخڕاندنی تایفی و ناسیونالیستییه‌وه و ته‌قانه‌وه‌ی ئهزاعهکه
واردی ڕێکه‌تن بوون له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات. نه‌ک هاوڵاتی بوونی
یه‌کسان له توێشه‌به‌ره‌ی هێچیانا نه‌بوو به‌ڵکو هه‌رئێستا له‌سه‌ر
دامه‌زراندنی حکومه‌تێک ڕێکه‌وتوون له هه‌موو چرکه‌یکدا ئیمکانی
ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخەکەی له‌سه‌ر بهلهمیتکه ڕاگرتووه.
ناسێونالزمی عه‌ره‌ب به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه ئیسلامیه
سونیه‌کاندا که دوای ڕووخانی حکومه‌تی به‌عسه‌وه بۆ ده‌وره‌یه‌ک له
ژێر مه‌نگه‌نه‌دا بوو جارێکی تر هێزه‌کانی خۆی هێنایه مه‌یدان
له‌هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراقدا له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی تردا
به‌تایبه‌ت ئیسلامی سیاسی شیعه و جمهوری ئیسلامی ئێران‌دا که‌وته
ململانێ ، له چوارچێوه‌ی کێشمه‌کێشی ئێران و ئه‌مریکادا یان باشتر
بڵێێن له‌نێوان دوو قوتبی ئیسلامی سیاسی و ئه‌مریکاو غه‌ربدا له تای
ته‌رازووی ئه‌مریکادا له یاری ده‌ست ڕاگهیشن به‌ده‌سه‌ڵاتدا به
هاوپشتی هه‌ندی له وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ک سعودیه که‌وته ململانێێکی
توند‌و تیژه‌وه. به‌ڵام ئه‌وان خۆشباوه‌ڕن به‌وه‌ی ئه‌مریکا له دژی
ئیسلامی سیاسی جێگایه‌کی زیاتریان پێ ببه‌خشی ئه‌وه ناخویننهوه که
ئه‌مریکا و به‌تایبه‌ت ئۆباما له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا له گفت‌و گۆ و
نزیکبوونه‌وه‌دان ، مێشێل ئۆباما حیجابی کرده سه‌ر و ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند ئه‌وان ڕێزده‌گرن له سومبڵی ئیسلامی سیاسی له حکومه‌تی
ئیسلامیش نیگه‌ران نین له عێراقدا به‌مه‌رجێک له دژی ئه‌مه‌ریکا
نه‌بێت، جا شاڵایدهکرد هه‌موو خه‌ڵکی عێراقیان به ته‌یبه‌تی ژنانیان
به لباد سه‌رده‌بڕی.
به‌ڵام ناسێونالیزمی عه‌ره‌ب ده‌وره‌یه‌کی تازه‌ی ده‌ست پێکردوه نه‌ک
له عێراق به ڵکو له فه‌لستین و لبنان هه‌موو ناوچه‌که، که‌وتووته
کێشمهکێشکی جدیه‌وه له دژی ئیسلامی سیاسی و به‌تایبه‌ت ئیسلامی
سیاسی ژێر ڕابه‌ری ئێران رێکخراوی ئازادیبه‌خشی فه‌له‌ستین" فه‌تح"به
ئاشکرا هێڕشی کرده سه‌ر ئێران و ده‌ستێوه‌ردانی له کێشه
ناوخویهکانی فه‌له‌ستیندا که له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا
ووتاری سیاسی" فه‌تح "ئه‌م تۆنه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیبوو.
به‌ڵام به ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌و خۆی ئێران له باردخی عێراقدا
هاوکێشه‌که به قازانجی هێزه شیعه‌کان ته‌واو بووه به ئاڵگۆرێکی
که‌م
و ده‌م چهورکردنێکی عه‌لاوی ناره‌زایه‌تیه‌کانیان بێده‌نگکرا. به‌ڵام
ئه‌م کێشمه کێشه فه‌قه‌ت لیره‌دا ناوه‌ستی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
له‌هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵگه ڕادهتهکێنی، ڕێکه‌وتنی سێ
پێکهاته قه‌می و تایهفیهکه به‌جۆرێکه که هیچ تهرفێکیان نه‌توانی
ئه‌وی تریان له‌سه‌رڕێگای خۆی لا ببا به‌م جۆره‌ش حکومه‌ت بهفهلجی
له‌دایک ده‌بێ.
ناسێوناڵزمی کورد که ماوه‌یه‌که له‌ژیر فشاری ئه‌مه‌ریکادایه و ئه‌و
جیگا و رێگایه‌ی له ده‌یه‌کانی نه‌وه‌د و له جه‌نگی دوه‌می
ئه‌مه‌ریکا له دژی عێراقدا به‌ده‌ستیان هێنابوو جیگای له‌ق ببوو وه
پۆستی سه‌ره‌ک کۆمار که خۆیان پێههڵدهکێشن که گوایه شتێکان بۆ
کورد کردوه له‌به‌غدا بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر به سوود وه‌رگرتن له
کێشمه‌کێشه‌کانی نێوان ناسێوناڵزمی عه‌ره‌ب و ئیسلامی سیاسی سه‌ر به
ئێران‌دا هاوهێزیهکهیان تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک خۆی هێشته‌وه جارێکی له
گه‌ڵ دوژمنانی سه‌رسه‌ختی خه‌ڵکی کوردستادا ده‌ستیان خسته ناوده‌ست و
له‌هاوشانی یه‌کتردا خه‌ریکی دابه‌شکری کێکی ده‌سه‌ڵاتن.
جارێکی تر خه‌ڵکی کوردستانیان خسته ناو گه‌رده‌لوولی کێشمه‌کێشی
تایه‌فی و ناسیونالیستییه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی تریش دمارگیری قه‌می و
ژه‌هراوی قه‌ومپه‌رستی دهبهخشێننهوه بهسهرخهڵکداو
سه‌نگه‌رلێدانی ناسیونالیستیی له‌به‌رمبه‌ر به‌شه‌کانی تری خه‌ڵکی
عێراقدا ده‌که‌ن بهسهرپۆشێک بۆ تاڵان و بڕۆی سه‌روه‌ت و سامانی
کۆمه‌ڵگه‌و بێده‌نگ کردنی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له دهسهڵاتکهیان
له کوردستاندا.
خه‌ڵکی کوردستان هیچ بهرهژهوهنیهکیان نیه له به‌ستنه‌وه‌یان
به‌به‌غدای خوێناویه‌وه و، کوردستان ئه‌توانی وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ
و وڵاتێکی مۆدرین و سکیولار و نا ناسیونالیستیی و نا دینی بوونی هه‌بێ،
دووربێ له دڵهڕاوهکهی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شهر و پێکدادن دوژمنایه‌تی
له‌گه‌ڵ هێزه بۆرجوازیه‌کانی به‌شه‌کانی تری عێراقدا.
به‌ڵام ناسێولیزمی کورد و حزبه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی به‌و
حزبانهشهوه که سواری ملی نیازه‌کانی خه‌ڵک بوون بۆ گۆڕانکاری
ڕیشەیی له کوردستانی دا بهرژهوهندییەکانی هه‌موو خه‌ڵکی
کوردستانیان کردۆته قوربانی پشکیان له ده‌سه‌ڵاتدا جارێکی تر
کوردستانیان به‌سته‌وه به خوێناوی‌ترین پایتهخهتهوه له جیهاندا.
ئێمه جارێکی تر دوباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و
شکافی ناسیونالیستیی و دهمارگیرێ نه‌ته‌وه‌ی کۆتێایی نایه‌ت له
چوارچێوه دهوڵکهتێکی ناسیونالیستیی و دینی و تایهیفی دا. تا کاتێک
ده‌وڵه‌تێکی سکیولاری غه‌یره قه‌می وغه‌یره دینی له عێراقدا
له‌سه‌رکار نیه ڕۆژانه سه‌دان که‌س له‌سه‌ر پێناسه‌ی دینی و قه‌می
تایه‌فی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا سه‌ریان پانده‌کرێته‌وه، درۆیه‌کی
گه‌وره‌یه بڵێن خه‌ڵکی کوردستان ئه‌توانن به ئاشتی له چوار چێوه‌ی
عێراقدا ژیان به‌سه‌ربه‌رن.
ئه‌گه‌ر کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌سه‌ڵاتی خۆی دابمه‌زرێنی له‌یه‌که‌م
ڕۆژیدا پێناسه‌ی قەومی و دینی ده‌سڕێته‌وه
و پیناسه‌ی ئینسانی جارێکی تر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌موو هاوڵاتیان
هه‌موو شوێنه‌وارێکی هه‌ڵاواردنی ناسیونالیستیی و دینی ده‌سڕێته‌وه،
به داخه‌وه تا ئاێستا چینی کرێکار و کۆمۆنیزمی کرێکاری نه‌بوون
به‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه له عێراقدا ئه‌م ئاسۆ یه بنهخشنن بۆیه
ته‌نها ڕێگا چاره‌ی سێیه‌م ئیستا ئه‌توانی کۆتایی به برێنی
چه‌وسانه‌وه و زوڵمی قه‌می و دهمارگێری و سه‌نگه‌رلێدانی
نه‌ته‌وایه‌تی بێنی، ئه‌ویش به جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، نه‌ک به‌ستنه‌وه‌ی کوردستان به پڕمه‌ترسیترین
و خوێناوی‌ترین پایته‌ختی جیهانه‌وه.
|