جارێکی تر ده‌ستی تاوان گوڵێکی سووری ئه‌م وڵاته‌ی په‌ڕ په‌ڕ کرد.
شه‌وی 24 له سه‌ر 25ی گه لاوێژ له شارۆچکه‌ی کانی دینار پیاوێک به ناوی عه لی نه‌جاتی کچه‌که‌ی خۆی به ناوی فریشته نه‌جاتی 19ساڵ ته‌مه‌ن پاش دو جار چه‌قۆ لێدان له سه‌ر شه‌قام کاتژمێر 3ی نیوه شه‌و سه‌ری بڕی.
ئه‌مرۆ شه‌ممه26 ی گه‌لاوێژ کاتژمێر 1:30 ده‌قه‌ی نیوه‌رۆ ته‌رمی فریشته‌یان له بیمارستانی بوو عه لی مه‌ریوان بۆ ناشتن وه‌رگرته‌وه دوا به دوای وه‌رگرتنی ته‌رمه‌که له لایه‌ن رێکخراوه‌و که‌سایه‌تیه فه‌رهه‌نگیه‌کان و خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان بۆ مه‌حکوم کردنی ئه‌م جنایه‌ته درندانه‌یه به شێوازێکی شارستانیانه و به نوسینی پلاکارد و دانی دروشم ته‌رمی ناوبراویان به‌ره‌و شارۆچکه‌ی کانی دینار هه‌ڵکه‌وتو له 7 کیلۆمه‌تری شاری مه‌ریون به رێ کرد له شاڕؤچکه‌ی دیناریش به به‌ره‌و پیری هاتنی خه‌ڵک کۆمه‌ڵێکی زۆر کۆبونه‌وه و رێپێوانێکی هێمنانه‌یان رێک خست ئه‌و دروشمانه که له‌م رێپێوانه‌دا دران بریتین له:
فریشته ته‌نیا نیه ژن کوشتن نادانیه کوشتنی ژن مه‌حکومه ئازادی بۆ هه موانه ژن ژیان ئازادی نا بۆ ناموس په‌ره‌ستی
شایانی باسه رێپێوانه‌که 1
کاتژمێری خایاند و بو ناشتنی ته رمه که خه لکیکی زور چوونه سه ر زیاره
ت و له ویش دوای قسه کردنی چه ن که سایه تی فه رهه نگی و دانی دروشم ته
رمی فریشته یان ناشت .
|