٢٨\٣\٢٠١٠
جارێکی تریش کورد
ده‌بێته‌وه قوربانی
ده‌ستی هه‌ڵه‌کانی کۆمێسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان..!!؟

ئاسایش عوسمان دانش
ڕۆژی هه‌ینی دوای ئاشکراکردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنــه سه‌ره‌کیه‌که‌ی
ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی ئێراق کـــــــه گرنگیه‌کی گه‌وره و ئه‌رینی
ده‌بێت بۆ قوناغی داهاتووی سیاسی ئێراق و ڕه‌وشی ئه‌منی و ئابۆری و
هــــــــــــه‌موو لایه‌نه‌کانی تری به‌ڕێوه‌بردنی ئێراق له دامه‌زراندنی
حکومـــــــــه‌ت و چه‌سپاندنی ده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی بۆ ماوه‌ی چوار
ساڵ له ئێراقدا، که پێشتر کار بۆ داڕژتنی ئه‌م ده‌ستوره کرابوو
گرنگترین خــــاڵی ئـــــــــــه‌م حکومه‌ته‌ش دانانی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تێکه‌ی
کۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رلـــــــــــــــــــــه‌مانه که
کاروباری ئێراق بـــــــــــــــــــــه‌ڕێوه ده‌به‌ن ، گه‌ر چاوێک به
مێژوی دامه‌زراندنی ئێراقدا بخشێنینه‌وه ده‌بینین چۆن کوردوستانی باشور
لـــــــه لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کۆناڵیسته‌کانه‌وه به زۆر و به‌بێ ویست
و ئیڕاده‌ی کۆمه‌ڵانی خــــــــــــــــــــه‌ڵکی کوردوستان دوای جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌م ساڵی 1920 لکێنراوه بـــه به‌شی ئێراقی عه‌ره‌بیه‌وه‌و
ئه‌م ووڵاته‌ی لێپێکهێنراوه که زیاتر له هه‌شتاو دوو ساڵه هه‌ر
بــــــــــــــه نا ئارامی و شه‌ڕو و ئاژاوه‌وه سه‌رقاڵه‌و میله‌تی
کوردی سته‌م دیده تێدا به‌ش خوراو و ئاواره و ده‌بـــــــــــه‌ده‌ر
بوه لـــــــــه سه‌ر ده‌ستی حوکمڕانی هه‌موو حکومه‌ته دوا به
دواکانی ئێراق ، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش ســــــــــــــــاڵ له دوای ساڵ
چه‌نده‌ها شۆڕشی قاره‌مانانه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کی هه‌ڵگیرساندوه بۆ
چه‌سپاندنی مافه‌کـــــــــانی خۆی و به ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی بۆ
کردۆته قوربانی و له کۆتایشدا گه‌وره‌ترین شـــــــاڵاوی جینۆساید و
قڕکردن و ئه‌نفالی بـــــــــــــه‌رامبه‌ر کراوه و زیاتر له چوار هه‌زار
گوند‌و شارۆچکه نــــــــــــــــــاوچه وێران و یه‌کسان کراوه له
گه‌ڵ زه‌وی و زیاتر له سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤ له گه‌نج
وکیژوڵـه و منداڵ و پیرو په‌که‌وته که لاشه‌کانیان له گۆڕه به
کۆمه‌ڵه‌کاندا ڕۆژانه ده‌دۆزرێته‌وه بێسه‌ر و شوین و قڕکراون ،
تــــــا دوای هه‌ڵگیرساندنی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 نه‌ته‌وه‌ی
کورد بێبه‌ش بـــووه لــــــــــــــه خیری زۆر زه‌به‌نده‌ی ئێراق و
به پێچه‌وانه‌وه دراوه به چه‌ک تۆپ و موشه‌ک و ته‌یاره‌و چـــــــه‌کی
کیمیاوی و قه‌ده‌غه کراو و به‌کار هێنراوه‌ته دژی بۆ وێران کردنی
گوند و شار‌و شارۆچکه‌کانی قه‌تڵ و کوشتنی ڕۆڵه‌کانی ، ده‌بێ هه‌میشه
ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌ین له پاش پڕۆسه‌ی ڕزگار بوونی ئێراق لـــــه
ده‌ست ڕژێمی سه‌دام گه‌وره‌ترین فرسه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ڵکه‌وت
بۆ جیابونه‌وه‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربـــــــه‌خۆ ، به‌ڵام
به پێچه‌وانه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌که‌مین هۆکاری دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ئه‌م ده‌و‌ڵه‌ته‌ی ئێراقه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له
چوارده ساڵ بوو زۆربه‌ی ناوچه‌و شاره گه‌وره‌کان و شـــــــارۆچکه‌کانی
کوردوستان ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بوون له ژێر حوکمڕانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردوستاندا بوون و نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌ن په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی
خۆی بوو .
هــــــــــــــه‌ر چـــــــــــــــه‌نده نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
توانیویه‌تی بوونی خۆی بسه‌لمێنی زیاتر له په‌نجاو شه‌ش کورسی
لــــــــــــه په‌رله‌مانی ئێراقدا به ده‌ست بهێنی ، به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا ناهه‌قی زۆر ده‌رباره‌ی کـــــــــــــــــراوه له لایه‌ن
کۆمیسێونی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کاوه ، چــــــــــه‌ند جاره له
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژارندا ماڤی سه‌دان هـــــــــــه‌زاران دانیشتووی کورد
به فیڕۆ ئه‌چی به هۆی نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوه‌کانیان له هه‌موو ناوچـه‌کانی
کوردوستاندا ، لێره‌دا پێویسته هه‌ڵۆێسته‌یه‌کی گرنگ له سه‌ر ئه‌م
هۆکاره بکرێت ئایا دووباره بوونه‌وه‌ی ئــــه‌م حاڵه‌ته به ئه‌نقه‌ست
نیه‌و و پلانی بۆ دانه‌ڕێژراوه پێشتر.؟ گه‌ر نا دوباره بونه‌وه‌ی
نابێته جێی گومـــــــــــــان و شک ، یا ئایا ناتوانرێ پێش وه‌خت ڕێ
له‌م دیارده‌یه بگیرێت پێش ڕوودانی ،؟ نــــــــــــــه‌ک دواتر ده‌سته‌و
سان بوه‌ستین و جۆک دابده‌ین بـــــــــــــــــه‌رامبه‌ر به ڕوودانی
، ئایا ئـــــــه‌م خه‌ڵکانه مرۆڤی کورد و دانیشتووی ڕه‌سه‌نی
ئـــــــــــه‌م ووڵاته نین . له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای
موسڵ دا فرت و فێڵێکی زۆر بــــــــه‌رامبه‌ر دانیشتوانی کورد له‌م
شاره‌دا کرا خۆشمان زۆر که‌م ته‌رخه‌م و خـــــــــــــــــه‌م سارد
بووین ، ئـــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌مه‌ش بووه هۆی لـــــه
ناوچونی زیاتر له ده‌نگی ملێونێک کوردی دانیشتووی موسڵ و بێبه‌ش بوونی
کــــــــــــاندیده کورده‌کانی ئه‌م شاره ولیستی برایه‌تی له به‌ڕێوه‌چوونی
ئێداره‌که‌یدا تـــا ئێستاش یـــــــــــــــــــــــــــــــــه‌ک
کاندیدی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌م شاره‌دا
نیه لیستی حه‌دبا تاک ڕه‌وانه حوکم ده‌کات ، دوای ته‌واو بوونی ئه‌نجامی
هـــــه‌ڵبژانه‌که‌ش زۆر باسی هۆیه‌کانی کراو بڕیــــــاری دووباره نه‌بونه‌وه‌ی
ئه‌م هه‌ڵه‌و خه‌م ساردیه درا به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی
ئــــــــــــــه‌م ماوه زۆره و هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م
جاره هه‌مان هه‌ڵه له شاری کــــــــــــــه‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان
ڕوویان دایه‌وه ، له شاری که‌رکوک قائمه‌ی العراقیه به ته‌نها
کورسیه‌کانی یه‌کسانه لـــه‌گه‌ڵ کورسیه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردوستان و
گه‌وره‌ترین فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیان به‌رامبه‌ر کورد کردوه ، ئه‌وه‌تا
لـــه ناوچه‌کانی حه‌ویجه‌و زاب و ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کان که‌سانی
وه‌ک ساڵح موتڵه‌گ و ئوسامه نجێفی چـــه‌ندانی تر په‌یمانی خۆیان برده
سه‌ر و سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا نــــــــــه‌ته‌وه‌ی کورد زۆر
بـــــــــــــــــه باشی ده‌ێتوانی پێش به ڕوودانی ئه‌م ئه‌نجامانه
بگرێ ، له لایه‌کی تره‌وه مـــــــــــــــــــــــــــــــاوه‌ی شه‌ش
ساڵه دوای پڕۆسه‌ی ڕووخانی ڕژێم نه‌توانراوه یه‌ک ناوچه و شارۆچکه
بگه‌ڕێنریته‌وه سه‌ر شاری کــــــــــــه‌رکوک که ئه‌مه زامن بوو بۆ
سه‌رکه‌وتنی لیستی هاوپه‌یمانی و قه‌واره کوردیـــــــــــــه‌کانی تر
وه‌ک { چه‌مچه‌ماڵ ، کفری ، توزخورماتوو ، داقوق } و نــــاوچه‌کانی
ترکه زۆربه‌یان خراونــــــــه‌ته‌وه سه‌ر پارێزگاکانی سه‌ڵاحه‌دین و
دیاله و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا قورسایی خۆیان نه‌بووه بۆ کورد ،
لـــــــــــه گه‌ڵ ڕودانی هه‌موو ته‌زویر و فیڵه‌کاندا له ناوچه‌ی
که‌رکوک که به به‌ڵگه‌وه پێشکه‌ش به کۆمێسۆن
کـــــــــــــــــــــراوه ئه‌و گوڕانکاریه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا له
به‌رژه‌وه‌ندی کورد و لیستی هاوپه‌یمانی کوردوستان ، ئــــه‌مانه‌ش هه‌مووی
ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ن که له لایه‌ن کۆمیسێونه‌وه کراوه به‌رامبه‌ر
کورد که پێویسته جاره‌ســــــــــــــــــــــــه‌ر بکرێت و ڕیگای
گونجاوی بۆ پیاده بکرێت ، ، دواتر لیستی هاوپه‌یمانی کوردوستان
تـــــــــــــــــــــــــــه‌نها یه‌ک کورسی به ده‌ست هێناوه له
پاڕێزگای دیاله که زۆربه‌ی دانیشتوانی شارۆچکه‌نانی ســـه‌رووی دیاله
کوردن وه‌ک خانه‌قین ، مه‌نده‌لی ، کفری ، جه‌له‌ولا ، جه‌باره زۆر
شۆێنی تر ، بۆیـــــه جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌م هه‌موو ده‌نگه ته‌نها یه‌ک
کورسی به ده‌ست هێنا پێش هه‌ڵبژاردنیش کــــــــــــــه له که‌ناڵه‌کانه‌وه
ده‌مان بینی ئاوات و ئامانجێکمان لا دروست ده‌بوو دیاره ده‌نگی خۆیان
داوه بـــــه لیسته عه‌ره‌بیه‌کان ده‌نا جێگای سه‌رسوڕمانه ، له
به‌غداش که باس ده‌کرێت قه‌واروی دانیشتوانی کــــورد ده‌گاته یه‌ک
ملێون ده‌نا کوا ئه‌م ده‌نگانه به هه‌مان شێوه‌ش له پارێزگای تکریت
( سه‌لاحه‌دین ) کـــه ناوچه‌و شارۆچکه‌کانی وه‌ک دوزخورماتوو و داقوق
زۆر شۆێنی تری له‌سه‌ره ، ده‌نگی کورد بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان زۆر
گرنگه چونکــــــــــــــــه هۆیه‌کی گرنگه بۆ کورد بوونی ئه‌م
ناوچانه و خۆ ئاماده‌کردنه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردوستان ، له لایه‌کی تره‌وه گه‌وره‌ترین کۆسپ و ته‌ڵه‌که‌بازی کرا
بۆ لـــــــــه ناو بردنی ده‌نکی کورد له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌دا
، من ده‌توانم به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنم که چ غه‌در و
تــــــــــــــــــــــه‌ڵه‌که‌بازیه‌ک کرا بۆ له ناوچونی ده‌نگده‌ری
کورد له ئه‌وروپا چونکه من خۆم وه‌ک
کارمـــــــــــــــــــــــــــــه‌ندێک له بنکه‌یه‌کی شاری ستۆکهۆڵم
کارم ده‌کرد هه‌موو نه‌خشه و پلانه‌کان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌نجومه‌نی
بـــــــــــاڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه داڕ‌ێژرابوو کاتێکیش هاته سه‌ر
جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان زۆربــــــــــــــه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ری
کورد ئه‌ژمار نه‌کراو خامۆش کرا به بیانووی جۆر به جۆره‌وه به
تایبه‌تی خــه‌ڵکی شاری که‌رکوکی دانیشتوی سوید و ئه‌وروپا که چۆن نه‌یانده‌هێشت
ده‌نگ بده‌ن ، له هـــه‌مان کـــــــــــــــــــــاتیشدا ده‌نگده‌رانی
تاراوگه‌ش زۆر خه‌م سارد بوون له هێنانی به‌لگه‌کانیدا له ڕۆژی
هـــــــــه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ، چونکه هێنانی ده‌نگی زیاتر قه‌واره‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی کوردی ده‌سه‌لماند و به ده‌ست هێنانی یه‌ک ده‌نگیش
ســــــــــــــــــه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه کاتێکیش هاته سه‌ر ئه‌ژمار
کردنی کورسیه ته‌عوزیه‌کان ته‌نها یـــه‌ک کورسی قه‌ره‌بو درایه کورد
و هاوپه‌یمانی کوردوستان که ده‌بێ سه‌رکردایه‌تی کورد و لایه‌نــــــــــــــــه
سیاسیه‌کان به تایبه‌تی { ی . ن .ک ،، پ . د . ک } قه‌ت لێبیده‌نگ بن
ده‌بی ئه‌م یاسایانه‌ی کۆمێسۆن هــه‌موار بکرێته‌وه یا کورد خۆی له
پڕۆسه‌که بکشینێته‌وه ، لیسته‌که‌ی العراقیه که زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی
بــــــــــــــــه ده‌ست هێناوه و پله‌ی یه‌که‌می وه‌رگرتوه زۆربه‌ی
سه‌رکرده‌کانی که‌سانی به‌عسی و شۆڤێنین ،، تـــــازه له سه‌ره‌تا
دایه که‌چی زۆر به توندی دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه
دابڕاوه‌کـــــــــــانن دژی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ن که‌واتا ده‌بێ
کورد حیساب بۆ ئه‌مانه بکات و بزانێ هـــــــــــــــــــاوپه‌یمانی
له‌گه‌ڵ کێدا ده‌به‌ستێت چونکه هیچ لایه‌نێک له لایه‌نه براوه‌کان
به ته‌نها ناتوانی حکومـــــــــــــــــــــــــه‌ت دابمه‌زرێنی و
پێویستیان به هاوپه‌یمانێتی کورد و لیستی هاوپه‌یمانی کوردوستانه ده‌بێ
پێش بـــــــــــــــــــــــــــــه‌ستنی هـــــه‌ر هاوپه‌یمانیه‌ک سه‌رکردایــــــــــــــــــــه‌تی
کورد زه‌مانه‌ت وه‌ربگری نه‌ک به ده‌م به‌ڵکو بــــــه به‌ڵگه‌وه له‌سه‌ر
کاغه‌ز به ته‌عهد و به ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان یا
تـــــــــــــــــــه‌ره‌فی سێهه‌م ، له هه‌مووی گرنگ تر یه‌ک هه‌ڵۆێستی
و یه‌کگرتوویی هه‌موو لیسته کوردیه‌کان به هــــــــــــــــــــه‌موو
ڕه‌نگه‌کانیانه‌وه له داهاتودا له به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه چقڵی
چاوی دوژمنانی کورد‌و شۆڤێنیه‌کـــــــــــــــــــــــان ، ووڵاته
دراوسیه‌کانی ده‌وروپشتی ئێراق کــه ڕاسته‌و خۆ و ناڕاسته‌و خۆ هاتنه
ناو کــــــــــــــــــاروباری هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه به تایبه‌تی له
ڕووی مادیه‌وه که مه‌زه‌نده ده‌کرێت به ملیارات دولاریان
لــــــــــه‌م پێناوه‌دا سه‌رف کردبێت ،، وه‌ک ئه‌وه‌ی له زۆر شاره‌کانی
موسڵ و ئه‌نبار و که‌رکوک و دیاله‌و
بــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌غداد بڕی 300 دولار بۆ هه‌ر
ده‌نگده‌رێک سه‌رف کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات بــــه لیسته‌کــــــــــه‌یان
،، بۆیه هیوادارم نۆێنه‌ره‌کانی کورد یه‌گکرتووبن بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان
کار بکه‌ن نه‌ک بۆ حیزبــــــــه‌کانیان و هــــــــــــه‌ماهه‌نگی له
گه‌ڵ لیسته‌کانی تردا بکه‌ن ڕیگا نه‌ده‌ن جاڕێکی تر شه‌مشه کۆیره‌کانی
بـــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌عس بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
و به ئاگر و ئاسن حوکمی ئێراق به کوردوستانیشه‌وه بـــــــــــکه‌ن
،، جارێکی تر ئه‌نفال و کیمیا باران گۆڕی به کۆمه‌ڵ کوژ بگه‌ڕێنه‌وه
ده‌ستم دامێنتان......!!!!!؟؟؟
27\3\2010
سوید - بۆرۆس
|