په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٤\٢٠٢٠

جارێکیتر رێگا بۆ شەڕێکیتری نێوخۆیی خۆش مەکەن.


بۆ ڕای گشتی:


رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی بە دۆخێکی زۆر ھەستیار و مێژووییدا تێدەپەڕن. لە کاتێکدا کە داگیرکەرانی کوردستان بەردەوامن لە پیلانگێری دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و بزوتنەوە ئازادیخوازەکەی، دێۆزمەی شەڕێکی نێوخۆیی جارێکیتر بەرۆکی ئەم گەلەی گرتووە.


شەڕی نێوخۆیی لە کوردستان مێژوویەکی درێژ و خوێناوی ھەیە. ھەموو جارێک دوای ماڵوێرانی و خوێنڕشتن، پەشیمانی بەدواوە بووە. بە دڵنیاییەوە پەشیمانی ناتوانێ برینەکانی شەڕ ساڕێژ بکا و خەسارەکانی بسڕێتەوە.


ئێمە پێمان وایە دەست بردن بۆ چەک لە کاتی ناکۆکی حیزبی دا، پێش ھەر شتێک بێڕێزیە بە شعووری گشتی خەڵکی کوردستان، کە لە بواری مێژوویی و کۆمەڵاێەتیەوە ئەو قۆناخەیان تێپەڕاندووە کە کێشە نێوخۆیێەکان بەشەڕ و خوێنڕشتن چارەسەر بکەن.


ھاوکات پێمان وایە ھەر شەڕێکی نێوخۆیی خزمەت بە دوژمنانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد دەکات و دۆڕاوەی سەرەکی شەڕی نێوخۆیی خەڵکی کوردستانن.

ئەوەی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ خەریکە روو دەدا، ئەگەر بەزوویی پێشی پێ نەگیرێ و ئەو ململانێیە بە ئاقارێکی جیا لە زمانی چەک و تووندوتێزی چارەسەر نەبێت، دەتوانێ کێشی کورد لە ناوچەکە دابەزێنێ، گەلی کوردستان لە پارتە کوردیەکان بێ ھیوا و بێ متمانە بکا، ھاوکات دۆستانی ناوچەیی و جیھانی دۆزی رەوای گەلەکەمان، لە پشتگری بزووتنەوەی کورد دڵسارد بکاتەوە.

بۆیە بە جددیەت و پێداگریەوە دەڵێین، دەست بردن بۆ چەک و ھەڵبژاردنی زمانی تووند و تیژی بۆ یەکلا کردنەوەی کێشە حیزبیەکان، خەساری بێگەرانەوەی بۆ سەر بزووتنەوەی کورد بە دواوە دەبێت.


ئێمە پێمان وایە راگەیاندنی کوردی کە دەتوانێ دەرفەتێک بۆ دیالۆگی ھەمەلایەنە، لە سەر پرسە ئاڵۆز و ناکۆکەکان برەخسێنێت، بەپێچەوانەوە خەریکە بەستێنی ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرە ئامادە دەکا.


نەبوونی راگەیاندنی سەربەخۆ لە کوردستان و گرێدراوی راگەیاندنەکان بە پارتە کوردیەکانەوە، ھۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیەن. بۆیە بە راشکاوی داوا لە ھەموو بەرنامە داڕێژەران، کاربەدەستان و میدیاکارانی کورد دەکەین، بە بەرپرسیاریەتیەکی مێژووییەوە ھەڵسووکەوت بکەن.


ھەر وەھا داوا لە ڕای گشتی گەلی کورد، لایەنە سیاسیەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانانی بوارە جیا جیاکان دەکەین؛لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی و بۆ کۆتایی ھێنان بە گرژی و ئاڵوزیەکانی زینی وەرتێ ، ھەموو ھەوڵێکیان بخەنە گەڕ.


لە کۆتاییدا بەبیری ھەموانی دێنینەوە کە کۆمەڵگەی ئەمڕۆی کوردستان، بەوپەڕی وریایی، چاوکراوەیی و بە وردبێنیەوە چاوەدێری رووداوەکان دەکەن.

فەرزانە جەلالی
فاتێمە کەریمی
رەحمان جەوانمەردی
خەلیل پێش نەماز
مەسعوود فەتحی
جەھانگیر عەبدولایی
ئارام مەلکشا
تەیب تاھێری
ئیلھام جەھانگەرد
ھەردەوێڵ کاکەیی
ئەحمەد زینی وەند
نەجمەدین غۆڵامی
ئەحمەد بازگر
کاڵێ ئاتەشی
رەشاد مستەفا سۆڵتانی
عەبدولامستەفا سوڵتانی
کەمەران مەتین
عەباس وەلی
بۆرزو ئەلیاسی
ئالان حەسەن نیا
رەحیم سرخی
گۆڵروخ قوبادی
کەمال سلێمانی
عەلی مەحموود
زاھید حەنبەلی
ئێحسان حەقێقی‌نەژاد

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک