١١\٢\٢٠١١
چاره‌نووسی کورد و کوردستان له ئه‌ستۆی هه‌موومان
دایه.

ره‌زا شوان
به داخه‌وه تا ئه‌مڕۆش ئێمه‌ی کورد، زۆر به که‌می په‌ند و وانه له
هۆکاره‌کانی نه‌هامه‌تی و شکستییه‌کانمان وه‌رده‌گرین. له‌هه‌ر شکستی و
تێکه‌وتنیکیش دا، هه‌ر لایه‌نێک لایه‌نه هاوڕانه‌بووه‌کانی تر خه‌تابار
و تومه‌تبار ده‌کا،هه‌ر که‌سه و لایه‌نێکیش، ده‌سته چه‌وره‌که‌ی
خۆیان به ئه‌وانی تردا ده‌سڕن.. زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کیش له‌م نه‌سازان
و دابڕان و ململانێیه‌دا گه‌له‌که‌مانه ، هه‌ر ئه‌میش ده‌بێت باجی ئه‌و
هه‌ڵانه‌یان بداته‌وه.
تا ئێستاش گه‌لی جار بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجی ره‌خساو هاتوونه‌ته کایه‌وه
،که نه‌مان توانیوه وه‌کو پێویست له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌مان دا
، ئه‌م هه‌له له‌بارانه که دووباره نابنه‌وه، بیان قۆزینه‌وه و
به فیڕۆ له ده‌ستمان نه‌چن و سوودیان لێ وه‌ربگرین.. دواتر به شه‌رمه‌زارییه‌وه،
هه‌ناسه‌ی بێ سوودی و په‌شیمانیمان بۆ هه‌ڵکێشاون و، به ئه‌ژنۆی خۆمان
دا کێشاوه.. هه‌ر لایه‌نێکیش ده‌یه‌وێت به کۆمه‌ڵێک هۆ و بیانووی نا‌به‌جێ
پاساو بهێنێته‌وه و، پاکانه بکات و لۆمه له‌سه‌ر خوی لادات و،
بیخاته سه‌ر لایه‌نه‌کانی تری.
که‌واته خوشمان به‌شێکین له هۆکاره‌کانی نه‌هامه‌تی و شکستییه‌کانمان..
له‌وانه‌ش ناپاکتر و قێزه‌وه‌نتر،جاشایه‌تی و ده‌ستخستنه ناو ده‌ستی
دوژمنانی گه‌له‌که‌مانه که ده‌بنه چاوساغ و پێش ڵه‌شکری
دوژمنان..فیشه‌ک به برای خۆیانه‌وه ده‌نێن، ئه‌مانه له لووتکه‌ی بێ
ئابڕوویی دان و، هه‌تا هه‌تایه ڕووڕه‌شن و مۆری ناپاکییان لێ نابێته‌وه.
هه‌میشه دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی کوردیان قۆزتۆته‌وه،
بۆ دووبه‌ره‌کی نانه‌وه و کورد به‌گژاکردنی کورد دا، سوودیان لێیان وه‌رگرتووه..که‌چی
ناحه‌زانی کورد، هه‌موو ناکۆکی و گرفتێکی خویان وه‌لاوه ده‌نێن و، له
دۆژمنایه‌تی کردنی کورد دا ، موو به به‌ینیانه‌وه ناچێت و،هه‌موویان
هاوڕا و هاوپیلان و هاوکار و هاونیازگڵاون.. به نهێنی و به ئاشکرا
دوژمنایه‌تی ئێمه‌ی کورد ده‌که‌ن ، دژی هێنانه دیی مافه ڕه‌واکانمانن.
ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئه‌زموونه سه‌رکه‌وتووه‌ی باشووری کوردستان ،
لاوازبکه‌ن و له ناوی به‌رن.. چونکه ئه‌وه باش ده‌زانن که کاریگه‌ری
و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری له سه‌ر هه‌ر سێ به‌شه‌که‌ی تری کوردستان
دا هه‌یه.. ناشتوانن به‌ر له هه‌ستی کوردایه‌تی و به‌زاندی سنووره
ده‌ستکرده‌کانی کوردستان بگرن.. بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی سه‌رگرتنی ئه‌و
پیلان و نازه گڵاوانه‌یان ده‌ده‌ن، که دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه بخه‌نه
نێو کورده‌وه و، درزێک له ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد دا بکه‌ن،
به چه‌کی« په‌رتکه و زاڵبه » به سه‌ر گه‌له‌که‌مان دا زاڵ‌بن.
با ئێمه به پێچه‌وانه‌ی نیاز و خواستی ئه‌وان، به یه‌کگرتن و یه‌کڕیزی
و هاوده‌نگی و هاوکاریمان، نیاز و پیلانه نه‌گریسه‌کانی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان
پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کۆسپانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه..پێشبینی
ئه‌وه ده‌که‌ین که به هۆی ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب له
وڵاتانی عه‌ره‌ب دا ده‌ستیان پێ کردووه ، گه‌لێ گۆڕانکاریی نوێ له
ناوچه‌که‌دا ڕووبده‌ن.. پێویسته ئێمه‌ی کوردیش به باشی ئه‌م باردۆخه
بخوێنینه‌وه و هه‌ڵی بسه‌نگێنین و ،تا چ ڕاده‌یه‌کیش ده‌توانین له‌م
بارودۆخه سوودمه‌ن بین.. ده‌بێت پێشبینی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که له‌وانه‌یه
کۆنه به‌عسییه‌کان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان ئه‌م باروۆخه بقۆزنه‌وه
و، خه‌ڵکی ساویلکه هاندان بۆ ئاژاوه نانه‌وه و دژایه‌تی کردنی کورد
به تایبه‌تیش له که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان دا.. ناکۆکی
بخه‌نه نێو پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌ییه، به تایبه‌تیش
له لایه‌ن «ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له که‌رکوک»دا، که زۆربه‌ی
توندڕه و کۆنه به‌عسی و عه‌ره‌به‌شۆڤێنییه‌کانی له‌خۆگرتووه، تا
ئێستا چه‌ند جارێک هه‌ڕه‌شه‌یان له کورد کردووه.
هه‌موومان ده‌زانین، ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆمان و ئه‌م ئه‌زموونه
سه‌رکه‌وتووه‌ی باشووری کوردستان به بێ مایه و بێ قوربانی دان نه‌هاتوونه‌ته‌ی
، به جینۆساید و ئه‌نفال و کێمیاباران و ماڵوێرانی و ڕاپه‌ڕین هاتوونه‌ته‌دی،بۆیه
پێوێسته وه‌کو بیبیله‌کانی چاومان بیان پارێزین ، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی
پێویست و پیرۆزی ئه‌ستۆی هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه.. ئێمه بیست ساڵ به‌ر
له تونس و میسر له دژی دڕنده‌ترین دیکتاتور ڕاپه‌رین.
ئه‌مڕۆ باردۆخێکی ناسک و هه‌ستیار هاتۆته ئاراوه ، پێویسته ئێمه‌ی
کورد زۆر وریا و ژیر و چاوکراوه‌بێن،هه‌موو ناکۆکی و گله‌ییه‌کمان وه‌لاوه‌بنێن
و ڕێ به ناحه‌زانی کورد نه‌ده‌یه‌ن دزه بکه‌نه ڕێزی گه‌له‌که‌مان و
لێکمان دابڕن..نه‌باکا ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ش که به ده‌ستمان هێناون،
بکه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی له ده‌ستدان.. پێویسته ئه‌م
ڕاستییه له به‌رچاو بگرین..هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کان و هه‌موو
دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵات دان ، یا ئۆپۆزیسیۆنن و
له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دان ، هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، هه‌موو
میدیا و ماڵپه‌ڕ و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ، هه‌موو نووسه‌ران و شاعیر و
ڕۆژنامه‌نووسان ، هه‌موو کورد و کوردستانپه‌روه‌ر و هیواخوازێکی
ژیانێکی شایسته‌تر و داهاتوویه‌کی گه‌شترو خۆشتر بۆ بۆ کورد و کوردستان،
ئۆباڵی چاره‌نووس و ئاینده‌ی کورد و کودرستان له ئه‌ستۆی هه‌موومان
دایه.. شیری پاکی دایک حه‌رام بێت له‌و کورده‌ی که دووره په‌رێز بوه‌ستێ
و هه‌ڵوێستێکی هه‌لپه‌رستانه‌ی هه‌بێت له‌مه‌ڕ کێشه‌کان و مه‌ترسییه‌کانی
سه‌ر ئاینده‌ی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان..له‌م ڕووه‌وه نابێت که‌س خۆی
به‌بێ لایه‌ن بزانێت ، مه‌به‌ستیشم بێ لایه‌نی حیزبی نییه ، به‌ڵکو بێ
لای نه‌بوون له کوردایه‌تی یه.. له چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مانه..
ناشبێ هیچ لایه‌نێک په‌راوێز بکرێت.
ڕاسته مرۆڤ ته‌نها به ئازادی ناژی، به‌ڵکۆ ئه‌مانه‌ش پێویستیه‌کانی
ژیانن: ئاو، نان، دکتۆر و ده‌رمان، ماڵ و هاوسه‌رگیری ، بواری کارکردن
و دامه‌زراندن ،قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، کاره‌با ، قیرتاوکردنی ڕێگا و
بان، ئاوه‌ڕۆ، ئاساییش ، دادپه‌روه‌ری ، یه‌کسانی،دانانی که‌سی شیاو له
شوێنی شیاودا، بن بڕکردنی گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئیداری، بن بڕکردنی
واسیته و مه‌حسووبییه‌ت..ئازادی بیر و ڕا و ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر،
خۆپشاندانی شارستانییه‌تی و مانگرتنی به‌جێ ، چاونه‌پۆشین له تاوان و
سته‌مکردن، بن بڕکرنی دزی و جه‌رده‌یی و به‌رتیل و ده‌مچه‌ورکردن،
چاونه‌پۆشین له هه‌ڵه و که‌مته‌رخه‌میی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت،
قبووڵ کردنی یه‌کتری ، شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رج کردن، جیاکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و ئاینی له ده‌وڵه‌ت.. به سه‌روه‌ری کردنی یاسا ،
چالاک کردنی ڕۆڵی پا‌رله‌مانی کوردستان ، لێپێچینه‌وه له وه‌زاره‌ته‌کان
و...هتد.
ماوه‌یه‌ک له مه‌وه‌به‌ر، ده‌مان وت سه‌ره‌ڕای گله‌یی و ڕه‌خنه‌کانی
نێوانمان ، به‌ڵام له چیای حه‌مرین به‌خواره‌وه هاوهه‌ڵوێست و هاوده‌نگ
و هاوکارین، به‌ڵام به داخه‌وه وا خه‌ریکه له حه‌مرین به‌ژووره‌وه
و به خواره‌وه نا هاوڵه‌وێست و نا هاوده‌نگیش بین ، له جیاتی ئه‌وه‌ی
له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا، که له هه‌موو کاتێ زیاتر پێویستیمان به
یه‌کڕیزی و هاوده‌نگی و هاوکاری هه‌یه.. که چی کورد وته‌نی :خه‌ریکه
ناخۆشی بکه‌ین..ئایا هۆی نه‌سازان و ناکۆکیتان له سه‌ر کورسی و وه‌زاره‌ت
و پایه و پله نییه ؟ هه‌ر به هۆی ڕق و ناته‌بایی و ململانێ ئێوه
نه‌بوو له هه‌ڵبژادنه‌کان بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق ، له ناوچه‌ی که‌رکوک
و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان دا ، چوار پێنج کورسیتان له ده‌ست
کورد دا ؟ ئه‌ی به هۆی نه‌سازان و ڕێنه‌که‌وتنتانه‌وه نه‌بوو ، که
دوو وه‌زاره‌تان له حکومه‌تی ئێستای عێراق له ده‌ست دا ؟ بۆ ئاماده‌بوون
، که ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌ر بێگانه بکه‌وێت نه‌ک بۆ له‌یه‌نه‌که‌ی
ترتان ،که هه‌ردوو لاتان هه‌ر کوردن ؟ ئه‌ی به‌ڵینتان به یه‌کتری نه‌دابوو
که به‌رژه‌ه‌ندیی گه‌له‌که‌مان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی
حیزبی و لایه‌نیتان بێت ؟ ده‌ی ئه‌مجاره‌ش له پێناوی وه‌رگرتنی پله و
پایه‌ی «وه‌زاره‌تی سیادی» دا ، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای کوردتان کرده
قوربانی ململانیتان. هه‌موو جارێکیش قه‌ربووی هه‌ڵه‌کانتان هه‌ر ده‌بێت
گه‌له داماوه‌که‌مان بی داته‌وه ..ته‌نانه‌ت داوای لێبووردنیشتان له
ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌کرد.
ئه‌گه‌ر حاڵ وا بڕوات ،ده‌ستی به تاڵ له‌بن هه‌مانه‌که‌وه ده‌رده‌هێنین،ئه‌و
ده‌سکه‌وته‌کانه‌ی که به قوربانی دان وه‌رمان گرتوون، به ئاسانی له
ده‌سمانی ده‌ده‌ن و ده‌مانهێننه‌وه سه‌ر هیچ ؟ ئه‌گه‌ر به ڕاستی
خوتان به برای یه‌کتری ده‌زانن ،ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن دڵسۆزن و کورد و
کوردستانپه‌روه‌رن، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن، به‌رژوه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌که‌مان
له سه‌رووی هه‌موو ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ته‌سکی حیزبایه‌تی
و تایبه‌تیی خۆتانه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن لادان له کوردایه‌تی
و زیان گه‌یاندن به ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌له‌که‌مان ،
به‌زاندنی هێڵی سووره بۆ هه‌موومان..هه‌ر لایه‌ن و که‌سێک له‌م هێڵه
سووره‌ی به‌زاند و لای دا، زیان به یه‌کڕیزی و چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان
ده‌گه‌یه‌نێت ، نابێت به هیچ کلۆجێک چاوپۆشی لێ بکرێت و ده‌بێت پێشی
لێبگرین.
با له پێشا هه‌موو لایه‌نه‌کان ، لیدوان و دیمانه و قسه‌کردن و
تاوانبارکردنی یه‌کتری له که‌ناڵه‌کان و ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنه‌کان
ڕابگرن.. با به نییه‌تی چاره‌سه‌رکردن و ڕازیکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان
له جیاتی جارێک ده جار و بیست جار،به سنگێکی فراوان و به هه‌ستێکی
برایانه‌وه ، به هه‌ست کردن به‌و به‌رپرسییه‌ته قورسه‌ی گرتووتانه‌ته
ئه‌ستۆ، پێکه‌وه دابنیشن و به‌ڕێی دیالۆک و گفتوگۆه ، به‌ڕاشکاوی له
گرفت و کیشه‌کان و خاڵه ناکۆکییه‌کانی نیوانتان بدوێن، با گله‌یی و ڕه‌خنه‌کانیشتان
له یه‌کتری به زمانی گوڵ بێت.. ده‌توانن هه‌موو لایه‌کتان چاره‌سه‌ری
گونجا بۆ کێشه‌کان دابنێن .. سووکی و نه‌گی نییه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی ،
بۆ ئه‌م ئامانجه پیرۆزه ده‌ستپێشخه‌ری بکات ، به‌ڵکو ده‌بێته مایه‌ی
ڕێز بۆی.
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری مێژووی گه‌له‌که‌مان نه‌بن .. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ و نه‌وه‌ی داهاتوومان نه‌فره‌تان لێ نه‌که‌ن .. بۆئه‌وه‌ی
دڵسۆزی وکورد و کوردستانپه‌روه‌ریی خۆتان بسه‌لمێنن..بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه
خۆتان به خزمه‌تاکاری گه‌له‌که‌مان بزانن ، بۆ ئه‌وه‌ی به کرده‌وه
بێ سه‌لمێنن که به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌مان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌که‌وه‌یه..
بۆ ئه‌وه‌ی دۆژمن به خۆتان خۆش نه‌که‌ن و پیلانه گڵاوه‌کانیان پووچه‌ڵ
بکه‌ینه‌وه..بۆ ئه‌وه‌ی ڕووحی پاکی شه‌هیدانمان ئاسووده‌بن.. با
ناکۆکییه‌کانتان به لاوه‌بنێن و به دڵێکی باکه‌وه، به هه‌ست و
سۆزێکی برایانه‌وه باوه‌ش به ێه‌کتری دا بکه‌ن و ده‌ست بخه نێو ده‌ست
و له یه‌کتری ببوورن و.. کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.. پێکه‌وه‌ش
پلانێکی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی دابنێن.. هه‌وڵ بده‌ن که که‌رکوک و
ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان، بۆ باوه‌شی کوردستان بگه‌ڕێننه‌وه..به
شێوه‌یه‌کی باشتر و تۆکمه‌تر ماڵی کورد ڕێکبخه‌ن..
دڵنیابن نه که‌س تا سه‌ر له‌سه‌ر کورسی ده‌مێنێت و،نه سه‌ر چۆپیش هه‌رده‌م
به ده‌ستی یه‌ک که‌سه‌وه ده‌بێت ، نه کوێخا و نه ئاغاش هه‌تا هه‌تایه
ده‌خوڕن و ده‌بڕن..به‌ڵام ئه‌و مرۆڤه دڵسۆزانه‌ی که له پێناوی
ئازادی و به‌خته‌وه‌ریی گه‌له‌که‌یان دا تێ ده‌کۆشن ، ئه‌و دڵسۆزانه‌ی
له پێناوی ڕزگاری و سه‌روه‌ری و شکۆداریی نیشتمانه‌که‌یان دا، خۆیان
به‌خت ده‌که‌ن و سه‌رده‌نێنه‌وه..ئه‌مانه‌ن که هه‌رده‌م به نه‌مری
دمێننه‌وه و ده‌بنه مایه‌ی ڕێز و شانازی بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان..
تکایه : یه‌کگرن.. یه‌کگرن.. یه‌کگرن.
شاعیر و فه‌یله‌سووفی نه‌مری گه‌له‌که‌مان خوالێخۆشبوو« پیره‌مـێرد» ده‌ڵی:
خه‌ڵکه من بۆ خوا وا پێتان ئه‌ڵێم،
ئه‌مه وه‌سـێته وا من له‌سه‌ر ڕێم
ئه‌گه‌ر ئه‌مجـاره لـێک بپسـێنه‌وه،
ئیـتر تـا مــردن نـاحـه‌ســـێنه‌وه
٩\٢\٢٠١١
-
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|